گرنگی دارشتن و سوودەکانی بۆ قوتابی چییە؟
بیگومان هەر بابەتیک خرابێتە نیو پڕۆسەی خویندنەوە ئیدی سوودی زۆر هەیە و بنەمای پەروەردەیی و فێرکاری لە خۆدەگرێت کەواتە دەکرێت کە بایەخی پێوەبدەین و بیکەینە پلان و هەنگاوی دروست و ڕەوا ب ۆهێنانەدی ئامانجەکانی پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن.بەریزانم بوونی بابەتی دارشتن لە زمانی کوردی و ئینگلیزی وعەرەبیدا کەڵک و مفای خۆی هەیە بۆیە پێیوستە ڕەچاوی بنەما سەرەکی و کۆڵگەو پایەکانی نووسین و فێربوون و لێپێچنەوەو و پشکنینی بکوەین تا قوتابی زۆررت سوودمەندبێت لێی.بۆیە بەپێویستی دەزانم کە بابەتە بخەمە بەر دیدی بەرێزانم و بزانم بۆچوون و لێکدانەوەتان چییە ؟ بەسوپاسەوە :
.........................................
1. دارشتن هۆکاریکی گرنگە وەک سەرەتایەک تا قوتابی ئاشنای نووسین بکات.
2.هۆکاریکە بۆ دەرخستنی تواناو لێهاتوی شاراوەیی قوتابی لە نووسین لە ئەنجامی دەربڕین واتە ئەوەی کە لەناخی دایە دەیخاتە سەر ڕووی لاپەڕەیەک
3.نووسینی دارشتن چەندین لایەنی تەکنیکی و ڕازاندنەوەی بابەتەکان فێری قوتابی دەکات وەک (خال و کۆمەو ڕیزبەندی و ڕستەی جوان و زاراوەو دەستەواژەی ڕێک) بخاتە ڕوو.
4.هەڵبژاردنی بابەتەکان هەر جارەی ناونیشانێک و ئامانجیک لە فێربونی واتە (خاک و نیشتمان و ڕەوشت و زانست و کۆمەڵگەو هاوکاری)ئەمانە وانەی ژیان و پێشبرکێ و ململانی و کۆشش فێری قوتابی دەکات.
حەمید جەلال[1]