ژیاننامەی شاعیر: بێستون هەژارە
شاعیرناوی تەواوی (بێستون یوسف سەعید)ە.لە(#1984-4-16#)لەشاری #کەرکووک# لەدایک بووە.لەساڵی (1987)خانەوادەکەیان نەفی کراوەبۆشاری ڕومادی لەبەرکوردبوونیان.هەرلەشاری ڕومادی دەخرێتەبەرخوێندن وقۆناغی سەرەتایی لەساڵی(1990)لەوشارەخوێندووە.دواترلەساڵی (1991)ودواڕاپەرینەمەزنەکەی کوردستان ئازادبوونی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ #هەولێر#ی پایتەختی کوردستان. هەرلەوشارەش قۆناغەکانی (4، 3، 2)ی سەرەتایی تەواودەکات وپاشان بەهۆکاری شەڕی ناوخۆوە دەچێتە شاری #سلێمانی# ولەوێ جێگردەبێ. تاکو پرۆسەی ئازادی لەساڵی(2003)هەر لەوماوەداو لەشاری سلێمانی بەردەوامی دەدات بەخوێندن تاقۆناغی چوارەمی ئامادەیی پاشان بەهۆی کەم دەرامەتییەوە واز لەخوێندن دەهێنێت. لەدوای پرۆسەی ئازادی #عێراق# دەگەڕێتەوە شارەکەی خۆی شاری کەرکووک و درێژە بەخوێندن ئەدات لەساڵی (2010)لەئامادەیی بێخۆدی ئێواران لەقۆناغەکانی (6، 5، 4)ی ئامادەیی بەسەرکەوتویی تەواودەکات. دوای بەدەست هێنانی نمرەلەزانکۆی کەرکووک لەبەشی زمانی کوردی ئێواران درێژەبەخوێندن ئەدات لەساڵی (2013)وەرگیراوە لەساڵی(2017)بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی بەکالۆریسی لەزمانی کوردی بەدەست هێناوە.شاعیرنازناوی (هەژارە)بۆخۆی هەڵبژاردوە.لەهەندێ غەزەلدا بووەبە(هەژار)لەبەر هاوسەنگی بەیتەکانی.
شاعیر هەژارەلەساڵی (1998)خولیای شیعرنووسینی هەبووە.
$ساڵی چەند دەستت کردوە بەشیعر نووسین؟$
ئەڵبەت کاتی دەستپێکردنم بە شیعر نووسینەوە دیار نییە بە وردی لە چ ساڵێک بووە، بەڵام ئەتوانم بڵێم بۆ سەرەتای ساڵانی دوو هەزار دەگەڕێتەوە، وە جێگەی ئاماژەیە بە هۆی خوێندنم لە بەشی کوردی ئەتوانم بڵێم لەو کاتەوەی کە وەرگیرام لەو بەشە توانیم پەرە بە بواری نووسینی شیعری خۆم بدەم
$کاریگەری چیت لەسەربوو وادەست بەشیعر نووسین کرد؟$
ئەڵبەت چوونە نێو بواری نووسینەوە زیاتر بۆ ئاوێتەبوونم بووە لەگەڵ شیعر و خوێندنەوەی زیاتر خولیای نووسینەوەی شیعری لە لام فراوان کرد بە تایبەت دەقە کلاسیکییەکان، هەربۆیە ئەتوانم بڵێم گوزەرانم لە نێو توێژێکی ئەدەبوان وای کرد کە من دەست بە نووسینەوە و حەز کردن بکەم بۆ شیعر
$شیعرەکانت زیاتر لەچی بوارێکە نیشتمانی یاسروشت یادڵداری؟$
زیاتر شیعری دڵداری دەنووسمەوە و هەندێ کاتیش بواری کۆمەڵایەتی و بوارەکانی تری ژیان
$ساڵی چەند لەکۆلێژی پەروەردە بەشی کوردی وەرگیرای ئەوکات شیعرت ئەنوسی؟$
لە ساڵی 2013 وەرگیرام لە بەشی زمانی کوردی وەرگیرام، بێ گومان ئەوکاتی شیعرم دەنووسییەوە و هەر ئەوەیش وای کرد حەز بە خوێندن بکەم لەو بەشە
$لەچ ساڵێ بەشی کوردیت تەواوکرد؟$
لە ساڵی 2017
$چەند ساڵە لەبەشی کوردی خزمەت ئەکەی و ئەم خزمەتە ڕێگرنەبوولێت بۆنووسینی شیعر؟$
راستەوخۆ دوای تەواوکردنی قۆناغی بەکالۆریوس، لەم بەشە وەک کارمەندێک بە گرێبەست دەست بەکار بوومە و تا ئێستاش بەردەوامم
$بەکام شاعیر سەرسامی لەنووسینی شیعرەکانت؟$
بە لای منەوە مەلا خدر(نالی) لە لووتکەی ئەدەبیاتی کوردی دایە و هەمیشە بە دەقە شیعرییەکانی ئەو سەرسام بوومە
کێبەکەی شاعیر بەناوی غەزەلنامە لەساڵی (2018)لەکەرکووک بەچاپ گەیاندوە لەچاپخانەی ئاسیا چاپی یەکەمی.
$ئەمیش چەنددێرەکە لەشیعرەکانی$:
گەردرۆ خەندەم نەبێ عالەم لەڕەنگم ڕا دەکا
عالەمی خانەی فریوخەندەی درۆ داوا دەکا
دووری مەعشوقە کە کردوومی بەمەعشوقی گەلێ
گرمە پۆشی کاری عاشق گەر نەبێ، کێ وادەکا!؟
ئەشکی چاوەڕەنگی ڕوومی پێ ئەشۆم، واپاکەرووم
ژانە، ژانی پێ ئەنەخشێنم، دەکێ بڕوادەکا !؟