دەقی ڕاگەیەندراوی پژاک:
9ی ئۆکتۆبەری 1998 ڕۆژی دەستپێکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئاپۆ، لەلایەن هەژمونی جیهانی و ناوچەکەیە، بە ئامانجی کۆمەڵکوژیی گەلی کورد و گەلانی بندەستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێبەرایەتی ئەم گەلەکۆمەیە لەدەستی زلهێزەکانی سەرمایەداری جیهانی (ناتۆ-گلادیۆ) بوو و لە قۆناغەکانی دواتریدا واتە شەڕێ سێیەمی جیهانی بە ناوەندێتی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە، بۆیە بۆ ئازادیی گەلی کورد، کوردستان و گەلانی ستەملێکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنها ڕێگە، تێکۆشانی یەکگرتووانەی گەلان دژی فاشیزم و سەرمایەداریە کە ڕێبەر ئاپۆ-ش لەم ڕێگایەدا بەرخۆدانێکی شکۆمەندانەی بە توانایەکی بێوێنەوە لە ئیمرالی بەردەوام دەکات.
بەهۆی ئەم گەلەکۆمە نێودەوڵەتیەوە لەلایەن سەرمایەداریی جیهانییەوە کە دەوڵەتی فاشیستی تورک و ئەردۆغان لە ناوچەکە نوێنەرایەتییان دەکەن، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتوونەتە بەر شەپولی وێرانکەری شەڕی سێیەمی جیهانی و ئەم کۆمەڵکوژییە نەتەنها بۆ کورد، بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە بووەتە هەڕەشەیەکی جددی، کاربەدەستانی هێزی جیهانی، بیریان لەوە دەکردەوە کە بەبێی لەناوبردن و بە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ ناتوانن شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخەنە بورای جێبەجێی کردنەوە، ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کە قۆناغی یەکەمی شەڕی سێیەمی جیهانی دژی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتە ئەنجام و دواتر بە دەستێوەردانی سەربازی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد، کە ئێستاش بە شێوازی جیاواز لە ناوچەکە بەردەوامە.
وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، سەرەڕای شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی و سەرکوتکارییەکانی دەسەڵاتی خوێمژی ئێران، داوا لە گەلانی ئێران و بە تایبەتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، بە پشتیوانی وڵاتپارێزانی ئەوروپا بێنە مەیدانەکانی تێکۆشان، هەروەها داوا لە گەنجان، ژنان، کرێکاران، توێژە جیاوازەکان، چالاکوانانی مەدەنی، سیاسی، ڕۆشنبیران و مامۆستایان دەکەین کە ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان بەجێی بێنن و بە تێگەیشتن لە گرنگیی تایبەتی هەبوونیان لە مەیدانەکان، ببنە هیوای گەلان و هەوینی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە تەنها هێزی کاریگەر لە بەرامبەر زوڵمی سەرمایەداری و دەوڵەتە موحافیزکارەکانی ناوچەکە، بەرخۆدانی گەلە، ئازادیی گەلان و ڕێبەر ئاپۆ نزیکە و گەرەنتی ئەم ئازادییە، هەبوونی گەل لە مەیدانەکانە.[1]