واتای ئاستی ڕووی دەریا
ئامادەکردنی مامۆستا: حوسێن عەبدولکەریم[1]
زۆرجار بەڕێکەوت ڕووبەڕوی زاراوەی ئاستی ڕووی دەریا دەبینەوە لە جوگرافیادا، کاتێک کە باس بەرزی شاخێک دەکەین، بۆ نموونە بەرزی لوتکەی ئێفرێست، ئەڵێن بەرزی لوتکەی ئێفرێست 8848 م لە سەر ئاستی ڕووی دەریا. ناڵێین لە سەر ئاستی ڕووی زەوی.
ئاستی ڕوو دەریا، واتە تێکڕای ئاستی ئاو لە دەریا
و زەریاکان کە هەمیشە یەکسانە بە سفر بە پێچەوانەی وشکانی، و بەکار دێت بۆ پێوانە کردنی بەرزایی و نزماییەکان، بەکارهێنانی ئاستی ڕووی دەریا وەک پێوەرێک بۆ پێوانە کردنی بەرزایی و نزماییەکان بۆ سەدەی هەژدەوە
دەگەڕێتەوە، هاوسەنگی ئاستی ئاوی دەریا و زەریاکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زۆربەی ڕووبەرە ئاوییەکان لەسەر گۆی زەوی بەیەکەوە بەستراون و لە کاتی زیادبوون یان کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو کاریگەری لەسەر سەرجەم ڕووبەرە ئاوییەکان دەبێت
ئاستی ڕووی دەریا هێڵێکی خەیاڵیە.
هۆکاری بەکارهێنانی ئاستی ڕوو دەریا وەکو پێوەرێک بۆ پێوانە کردنی بەرزایی و نزماییەکان، چونکە دەریا و زەریاکان بەیەکەوە نووساون، واتە بەرزی ئاوی دەریا و زەریاکان لە لەیەکەوە نزیکن بە پێچەوانەی وشکانی کە جیاوازان لە ڕووی بەرزییەوە.
$ئاستی ڕوو دەریا جێگیرە؟$
ئاستی ڕوو دەریا لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دەگۆڕێت، چونکە ئاستی ڕوو دەریا لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دیکە زیاد دەکات، و هۆکاری گۆڕینی ئاستی ڕوو دەریا دەگەڕێتەوە بۆ
1- گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا وەکو قەتیس بوونی گەرمی کە دەبێتە هۆی تواندنەوەی ئەو سەهۆڵە کە لە هەردوو جەمسەرەکە هەیە کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاوی دەریا و زەریاکان.
2- گڕکانەکان، کە گۆڕانکاری لە ژێر ئاوی دەریا و زەریاکان دروست دەکەن، وچیای بەرز لە ژێر ئاوی دەریا و زەریاکان دروست دەکەن، هەروەها دەبنە هۆی ڕوخانی ئاو چیایانە کە دەکەونە کەناری دەریا و زەریاکان و نوقمبوونی دورگەی ناو دەریا و زەریاکان کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاوی دەریا و زەریاکان.