پەرتووکی: چل ڕێسای پەروەردەیی
نووسینی: د.تالیب عومەر کەسیری
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی[1]
ئەم کتێبە پێکهاتووە لە چل ڕێسای پەروەردەیی کورت و پوخت، کە بۆ هەموو دایک و باوکێک پێویستە تا بتوانن پەروەردەیەکی دروست و جوانی منداڵەکانیان بکەن.تا لە دواڕۆژدا ببنە تاکێکی سوودبەخش خۆیان و خێزانەکانیان و کۆمەڵگاش.
نووسەر دەربارەک کتێبەکە دەڵێت:
بێگومان باسکردنی بابەتی پەروەردە قسەکردنێکی زۆری دەوێت، نووسەرەکانیش چەندین کتێبیان لەم بارەیەوە نووسیوە و، بەردەوام لە بارەیەوە دەنووسرێت، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، ئەوەی لەم کتێبەدا هەیە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی گرنگی بەلایەنی پەروەردە دەدەن، لێرەوە بیرۆکەی ئەوەم بۆ هات پەیامەکان لە شێوەی ڕێسای گشتی پێشکەش بکەم، کە زۆرترین بەش لە ژێریدا کۆدەبێتەوە؛ بۆ ئەوەی بتوانم زۆرترین لایەن باسبکەم ان شاءالله.
ئەم بابەتە لە چل ڕێسادا باسی دەکەم، لە ژێر هەر ڕێسایەکدا: ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ڕێساکە باسدەکەم، دواتر بەڵگە دەهێنمەوە بۆ قسەکانم لە قورئان و فەرموودە و وتەی پەروەردەکاران، دواتر هەندێ نموونە باسدەکەم لەسەر ڕێساکە جا هەڵەبێت یان ڕاست، دواتر هەندێ دیاردەی خراپ باسدەکەم کە لە فەرامۆشکردنی ڕێساکەدا دێته بوون.
ڕێساکان بەسەر چوار تەوەری سەرەکیدا دابەش دەبن:
تەوەری یەکەم: ڕێسا گشتییەکان.
تەوەری دووەم: ڕێساکان لەلایەنە جیاوازەکانی پەروەردەدا.
تەوەری سێیەم: ڕێساکان لەسەر شێوازی پەروەردە.
تەوەری چوارەم: ڕێساکان بۆ چارەسەرکردنی ئاریشە پەروەردەییەکان.