قەدەم خێر
ئەی شێرەژنی هەواری کوردان
ئەی سوورەگوڵی بەهاری کوردان
هەرمانی له نیشتمان قەدەم خێر
تۆی ڕێبەری گشتمان قەدەم خێر
شانازییه ناوی تۆ هەتاسەر
پیرۆزه ڕێگات شەهیدی سەروەر
تێکۆشەر و قارەمانی مێژووی
زیندووی تۆ لە یادی ئێمە زیندووی
سەربەزه بە تۆوە خۆڕەم ئاباد
شازادەیی لەک، له تۆرەمەی ماد
جێی فەخری لە بۆ هەموو لۆڕستان
ئاڵای تۆ گەشاوەیه به دەستان
پێویستە لە خاکی شۆڕش و خوێن
وا پەیکەرەکەت هەمیشه دانێن
سەرمەشقی وڵاتی کوردەواری
خۆت ڕەمزی خەباتی کوردەواری
هێمای شەڕەف و ورەی قەدەم خێر
پێشمەرگەن هەموو نەوەی قەدەم خێر[1]