بەرگە گاز.
ئامادەکردنی مامۆستا حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستم.[1]
$بەرگە گاز...$
بریتییە چینێکی نەبێنراو لە کۆمەڵە گازێک پێک دێت کە دەوری هەسارەی زەوی داون و ئەم گازانە بەرەو زەوی ڕادەکێشرێن بەهۆی هێزی ڕاکێشانی زەوی.
بەرگە گاز قەڵغانی پاراستنی هەساری زەوییە و لە کۆمەڵە گازێک پێک دێت، بایەخی زۆرە و لە چەند چین پێک دێت و هەر چینێک گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.
$گازەکانی بەرگە گاز و ڕێژەکانیان:$
• نایترۆچین بەڕێژەی لە : 78%
• ئۆکسجین بەڕێژەی لە : 20%
• ئەرگۆن بەڕێژەی لە : 0.93%
• دووەمی ئۆکسیدی کاربۆن، هەڵمی ئاو، هایدرۆجین، هيليۆم، نیۆن، زينۆن بەڕێژەی لە : 0.04%.
$گرنگترین چینەکانی بەرگە گاز.$
1- $چینی ترۆپۆسفێر (Troposphere):$
چینی یەکەمە لە چینەکانی بەرگە گاز و زۆربەی دیاردەکانی کەشی ئاسمانی تێدا ڕوودەدات و ئەو بەشەیە کە تێدا دەژین و هەموو ڕەگەزەکانی کەشی تێدایە وەکو هەور و باران بارین و بەفر بارین و گۆڕان و کاریگەریەکانی ئاو وهەوایش هەر لەم چینەدا ڕوو دەدات و ڕێژەی شێ تێدا بەرزە بەبەراورد بەچینەکانی تردا، و لەم چینەدا پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە بەبەرزبوونەوە و نزیکەی 6.5 پلە بۆ هەر 1کم پلەی گەرمی کەم دەکات.
چینی ترۆپۆسفێر نزیکەی لە 75٪ هەوای هەموو چینەکانی بەرگە گازی تێدایە لەگەڵ هەموو هەڵمی ئاوی بەرگە گاز کە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەور و باران.
چینی ترۆپۆسفێر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەشێوەیەکی ستوونی بۆ ماوەی نزیکەی 10 کم بەرزدەبێتەوە، بەڵام ئەم بەرزییە جیاوازە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، لە لای هێڵی کەمەرەیی بەرزی دەگاتە 20 کم، و لەسەر هەردوو جەسەری باکوور و باشوور دەگاتە 7 کم، هەروەها بەرزی چینی ترۆپۆسفێر بەپێی وەرزەکانیش دەگۆڕێت، لە وەرزی هاوین
بەرزی زیاد دەکات بەڵام لە وەرزی زستاندا
کەم دەبێتەوە.
لە چینی ترۆپۆسفێردا پەستانی هەوا و چڕی هەوا و ساردی هەوا بەشێوەیەکی پێچەوانە دەبێت لەگەڵ نزیک بوونەوەی لەڕووی زەویدا، بۆ نموونە پلەی گەرمی بەرزە لەسەر ڕووی زەوی و بەبەرزبوونەوە نزم دەبێتەوە بەڵام پەستانی هەوا و چڕی هەوا کەم دەکات بەبەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی زەویدا.
لە چینی ترۆپۆسفێر چەندین گازی جیاوازدا هەیە وەکو.
نایترۆجین بەڕێژەی لە 78%
ئۆکسجین بەڕێژەی لە21%
گازەکانی تر بەڕێژەی لە 1% وەکو گازی ئەرەگۆن بەڕێژەی 0.9%، هەروەها ئەم چینە زۆربەی هەڵمی ئاوی بەرگە گازیشی تێدایە بەڕێژەیەک دەگاتە نزیکەی لە 99%، و ڕێژەی هەڵمی ئاو لەم چینەدا بەبەرزبوونەوە لە ڕووی زەوی کەم دەکات و هەڵمی ئاو پلەی گەرمی بەرگە گاز دەپارێزێت و ڕێکی دەخات، چونکە وزەی خۆر و تیشکی گەرمی لەسەر زەوی دەمژێت.
2- $چینی ستراتۆسفێر (Stratosphere):$
دووەم چینە لە چینەکانی بەرگە گاز لە بەشی خوارەوەی چینی ستراتۆسفێر، ئەم چینە گازی ئۆزۆن تێدایە کە جێگای فڕینی فڕۆکەیە.
چینی ستراتۆسفێرلەسەر چینی ترۆپۆسفێرەوە درێژ دەبێتەوە واتا لەبەرزی 10کم بۆ بەرزی 50 کم درێژ دەبێتەوە، لەم چینەدا پلەی گەرمی نزمە، چونگە گازی ئۆزۆن تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەمژێت، بەڵام بەبەرزبوونەوە پلەی گەرمی زیاد دەکات، و هەڵمی ئاو بەڕێژەیەکی کەمدا لەم چینەدا هەیە بۆیە ژمارەیەکی کەم هەوری تێد دروست دەبێت.
لەم چینەدا بەهۆی مژینی تیشکی سەروو وەنەوشەیی ترسناک لە لایەن گازی ئۆزۆنەوە ئەم چینە دەمان پارێزێت لە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست و نەخۆشی تردا.
چینی ستراتۆسفێر لە بەرزی 10 کم دەست پێدەکات لەسەر ڕووی زەوی بەڵام بەرزی ئەم چینە دەگۆڕێت بەپێی جیاوازی وەرز و بازنەی پانی لە لای هێڵی کەمەرەیی لە بەرزی 20 کم دەبێت، و لە هەردوو جەمسەری باکوور و باشوور بەرزی 7 کم دەبێت، لە وەرزی زستان بۆ بەرزی 50 کم لە بەرگە گازدا درێژ دەبێتەوە، بەپێچەوانەی چینی ترۆپۆسفێر پلەی گەرمی لەچینی ستراتۆسفێردا بەرز دەبێتەوە بەبەرزبوونەوەدا چینی ستراتۆسفێر هەزار جار سووکترە لە چینی ئاستی ڕووی دەریا و هەوا لەم چینەداجێگیر دەبێت، بۆیە فڕۆکەی تەکاندەر و باڵۆنەکانی کەش دەگاتە ئەو پەڕی بەرزی لە چینی ستراتۆسفێردا.
چینی ستراتۆسفێر گازی ئۆزۆنی تێدایە بەڕێژەی لە 85% بۆ 90% لە کۆی ئەو ڕێژەیە کە گازی ئۆزۆن لە بەرگە گازدا هەیە، هەروەها گازی تریشی تێدایە وەکو ئۆکسیدی نایترۆچین و ترشی نیتریک و ترشی کبریتێک و هالۆجین جگە لە هەندێک تێکەڵە وەکو ترشی هایدرۆلێک و ترشی هایدرۆڤێلێک
3- $چینی میزۆسفێر (Mesosphere)$
سێیەم چینە لە چینەکانی بەرگە گاز و ڕۆڵێکی گرنگ و گەورەی هەیە لە پاراستنی زەوی، چونکە ئەو نەیزەک و شهوبانە کە لە ئاسمانی دەرەوە دێت تێدا دەسوتێت، ئەم چینە لە بەرزی 50 کم لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەست پێدەکات تاکو بەرزی 85 کم درێژ دەبێتەوە.
چینی میزۆسفێر چینێکی دەوڵەمەندە بەگەردیلەکانی ئاسن و هەندێک کانزای تر، ئەمەیش بەهۆی ئەو شهوب و نەیزەکانەی کە لە ئاسمانەوە دەکەوێتە خوارەوە و لە چینی میزۆسفێر دەتوێتەوە.
چینی میزۆسفێر، چینێکی وشکە و شێ کەمە و بەچینێکی نادیار دادەنرێت، چونکە زانیاری دەربارەی ئەم چینە زۆر کەمە بەهۆی گرانی گەیشتنی ئامێرەکانی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم چینە وەکو باڵۆن و فڕۆکە، هەرچەندە مانگە دەستکردەکان بەسەر چینی میزۆسفێر دەخولێتەوە، بەڵام گرانە تایبەتمەندییەکانی بزانین.
پلەی گەرمی لە چینی میزۆسفێر نزم دەبێتەوە بەبەرزبوونەوە، لە بەشی سەرەوەی پلەی گەرمی دەگاتە -90 پلە لە ناوچەی میسۆبۆس، میسۆبۆس ناوچەیەکی سنووریە لە نێوان چینی میزۆسفێر و چینی تڕۆمۆسفێر.
4- $چینی تڕۆمۆسفێر (Thermosphere):$
بەرزترین چینەکانی بەگەر گازە و بایەخی زۆری هەیە کە لەم چینەدا مانگە دەستکردەکان و ێسگەی ئاسمانی نیودەوڵەتی دەسوڕێتەوە.
چینی تڕۆمۆسفێر دەکەوێتە سەر ناوچەی میسۆپۆس، پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بەبەرزبوونەوە و ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەی گەرمیدا لەئەنجامی مژینی تیشکی سەروو وەنەوشەی و تیشکی سینی لە خۆرەوە.
چینی تڕۆمۆسفێر پێیشی دەوترێت، چینی ئیۆنۆسفێر و پلەی گەرمی لە چینی تڕۆمۆسفێر جیاوازە لە نێوان شەو و ڕۆژ و وەرزەکانی ساڵ.
چینی تڕۆمۆسفێر لە بەرزی 90 کم لە ڕووی زەوییەوە درێژدەبێتەوە بۆ بەرزی 500 _ 1000کم، لەم چینەدا، تێکڕای پلەی گەرمی لەم چینەدا دەگاتە 200 پلەی سەدی بەڵام ئەم گەرمایە لە ماوەی ڕۆژدا بەرز دەبێتەوە، کە هەندێک جار دەگاتە 500 پلەی سەدی.
$گرنگی بەرگە گاز.$
• دابینکردنی گازە پێویستەکان بۆ زیندەوەران.
• ڕێگای تێپەڕبوونی تیشکی بینراو و تیشکی سەروو وەنەوشەیی و تیشکی گەرم و ڕووناکییەکانی تر کە لە خۆرەوە دێن ئەوەی کە زەوی دەیمژێت و هۆکارە بۆ دابین کردنی گەرمی.
• گۆی زەوی دەپارێزێت لە تیشکە زیان بەخشەکان وکو تیشکی سەروو وەنەوشەیی
کە دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی وەکو نەخۆشی پێست و بینین.
• بەرگە گاز بەشدار دەبێت لە ڕێکخستنی پلەی گەرمی.