ڕێگەی فراش بۆ پۆختەکردنی گۆگرد
ئامادەکردنی مامۆستا حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم[1]
کیمیا زانی ئەمریکی هیرمان فراش داهێنەری ڕێگای فراشە بۆ دەرهێنانی گۆگرد لە ناخی زەوی.
ڕێگەی فراش بۆ پۆختەکردنی گۆگرد لەمانە پێک دێت.
1 - بۆڕی دەرەوە.
2 - بۆڕی ناوەڕاست.
3 - بۆڕی ناوەوە.
4 - ناوچەی دەرهێنان.
5 - گۆگرد تواوە و ئاو.
6 - هەوای پەستێنراو.
6 -هەڵمی ئاو.
ڕێگەی فراش بۆ پۆختەکردنی گۆگرد لە نیشتەنییەکانی ناخی زەوی لە سێ بۆڕی لەناو یەک پێکدێت، لە ڕێگەی بۆڕی دەرەوە هەڵمی ئاوی زۆر گەرم دەنێردرێت بۆ چینەکانی گۆگرد لە ناخی زەوی کە دەبێت هۆی تواندنەوەی گۆگردەکە، و لە ڕێگەی بۆڕی ناوەوە هەوای پەستێنراوی تێ دەکرێت کە پاڵ بەگۆگردە تواوەکەی ناخی زەوی دەنێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بۆری ناوەڕاستەوە بۆ دەرەوە بێت، بۆڕی ناوەڕاست بەهۆی هەڵمە زۆر گەرمەکە زۆر گەرم دەبێت
بۆیە گۆگرد لەناو بۆڕیە ناوەڕاستەکە هەر بەتواوی دەمێنێتە و سارد نابێتەوە، و بەم ڕێگایە گۆگردی پوخت دەست دەکەوێت بەڕێژەی لە 99 ٪.