ئەو نووسەرە گەنجەی کە شوناسی لە نێوان دوو وڵات و نەتەوە گوم دەبێت
$شەهلا ڕەحیمی: لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادەوە$
گەلی کورد ئەو نەتەوە ژێردەستەیە کە کەپیتالیزمی جیهانی و گەلانی سەردەستە لە دێر زەمانەوە لە نێوان خۆیان دا جەنگ و موبارەزەیان لەسەر شکست پێهێنانی و قوماریان لەسەر ئینجاز و دەسکەوتەکانی کردووە، زۆر جاریش داهێنەرانی ئەم گەلەش لە کۆنەوە تا ئێستاکینێ بوونەتە قوربانی یاری نێوان گەلانی دیکە، ئەمان خۆیان کردۆتە خاوەنی دەستکەوتەکانی مێژوویی کورد لەسەرجەم بوارە جوداکان هەروەک زەردەشت و کاوە و زوحاک، سەلاحەددینی ئەیبویی و عەبدولباست عەبدولسەمەد و سلیم بەرەکات، ئییبراهیم یونسی و یاشار کەمال، تاد.. ئەوەی زۆر سەرنجی منی بۆخۆی ڕاکێشا و جێگەی تەئەسوفە دواین هەوڵی شێوانی شوناسی کوردی، ئەمیش ڕووی لە گەنجێکە کە بە خێرایی لە دونیای ئەدەب دا سەر و سەربوردەی دەرکەوت و جێگەی پەنجەی خۆی لەسەر کایەی ئەدەبی دا نەخشاند، هەڵبەتە بە چاپکردنی ڕۆمانێک لە ژێر نێوی بە ڕێگاوە دا، کە وەک یەکەم ڕۆمانی سادیستی و ماسۆخیزمی دەرکەوت. ئەم بەرهەمەی نووسەر دوای ئەوەی لە ڕووی تەکنیک و گێڕانەوە و نێوەڕۆک بە تەواوی لە ڕۆمانەکانی تری پێش خۆی جیاوازە بوو، گرنگی ڕۆمانەکە لەوەدایە یەکەم ڕۆمانی سادیستی ماسۆخزمییە کە بە ڕۆمانی توند یان خوێنی دەناسرێن، کە لە دوای ڕۆمانەکانی دۆناتا ئەڵفۆنیس فڕانسۆ دیسادی فەڕەنسی و فۆن زاخر مازۆخی نەمساووی ئەم ڕێچکەیە تازە نووسراوەتەوە، کە لە جیهانی فارسی و ئەرەبیش و وەک پێویست کاری لەسە نەکراوە. هەرچەندە نەجیب مەحفوزی ئەرەب و سەلیم بەڕەکات لە هەندێک لایەنی نێو ڕۆمانەکەیان هەوڵیان داوە کەسێییەتی توندئاژۆ و خوێنرژی دەربخەن، وەلێ بەهۆی داخراوی کۆمەڵگەی ئەرەبی نە چوونەتە قووڵایی سادیزمەوە، بۆیە بە ڕۆمانی سادیستی هەژمار ناکرێن. بۆ کورد جێگەی ئیفتخار و شانازییە کە دڵشاد کاوانی ڕۆمانەکەی تاقە ڕۆمانی کوردییە بەرلەوەی تەواوی دەقی ڕۆمانەکە وەربگێردرێتە سەر زبانەکان، لەسەر ئاستی نێوەندی ئەرەبی و فارسی و ئینگلیسی لەسەری نووسراوە. لەوانە ڕۆژنامەکانی سەباح نیوسی توونسی و سەباح جەدیدی ئێڕاقی بە زبانی ئەرەبی و بیبیسی بە زبانی فارسی و ئێنگلیسی و ڕۆژنامەی هامشەهری فارسی و چەند پەیج و کاناڵی دیکەی ئێراقی و ئێرانی باسیان کردوە. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە پیدرۆ خوسێ ئەندامی پێشووی شورای پارلەمانی ئیسپان و ئوستادی زانکۆ، لەکاتێکدا هێشتا ڕەچەڵەکی ڕاستەقینەی ڕۆماننووس لە نێوان ئێران و ئێراق و یەکلای نەبۆتەوە، لە سەردانێکی بۆ ئێران لەپاڵ ژمارەیەک کتێبی ئەدەبی دیکەی فارسی ئەم ڕۆمانە کوردییەی ئیختیار کرد و خستییە نێو ساکی کتێبەکانی بۆ بەشداریکردن لە ئامادەسازی فیستیڤالی لۆکالی زانکۆکانی غرناتە و کومبلتنسەی وڵاتی ئیسپان بۆ ئەدەبی ڕۆمان بە زبانە جوداکانی گەلان، وەک ئەرەبی و ئەمازغی و زبانە ئاریاییەکان لەو وڵاتە.
ئەمەش وایکرد کە شوناسی لە دایکبوون و ڕەچەڵەکی ڕۆماننوسی گەنج، بە دەستی ئەنقەست یاخود بە نائاگاهی لەنێوان فارسبوون و کوردیبوونی ڕۆماننووس بشێوندرێت، کەچی لە کاتێک دا نووسەر خۆی لە زیندەگی دایە، بۆیە پێشتر نووسەر ڕوونکردنەوەیەکی لە میدیاکانی باشوور لەوانە ڕۆژنامەی زاری کرمانجی، وێبسایتی کوردستانپۆست، دەنگەکان، بڵاو کردۆتەوە، نیگەرانی خۆی نیشان داوە کە بەشێک لە میدیا نێوخۆیی و جیهانییەکان بەهۆی پشتبەستن بە ڕاڤەیەکی فەرهەنگی فارسی (واژە یاب)واتە (ڕاڤەی وشەکان) کە گەورەترین تۆڕی فەرهەنگی فارسییە لەسەر ئاستی ئێران، ڕاڤە و لێکدانەوەی بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن وشە و ئیدیۆمی زبانی فارسی کردووە. واژەیاب ڕاڤە و شیکاری بۆ وشەی (کاوانی) کردوە کە نووسەر وەکوو هۆز و بنەماڵەکەی هەڵگری ئەم پاشنێوەیە، بۆیە دڵشاد کاوانی دەڵێ: پاشنێوی کاوانی نێوی بنەماڵە و هۆزەکەمە کە زیاتر لە دوو سەت ساڵە کۆچیان کردوە و هاتوونەتە باشوور و بۆتە نازناوی نووسینم، کە واژەیاب کە وشەی (کاوانی) بە درەفشی کاویانی و ئاڵای ئەختەرییان گرێ داوە، بردویانەتەوە سەر ئەسفەهان، کە ئەمە هیچ ئیرتیباتی بە نێوی منەوە نییە، ئەوەش بۆتە هۆکار بۆ بە فارس کردنم، بۆیەشە میدیاکان منیان بە نووسەر و ڕۆمانووسێکی کورد نەناساندوە.
کاوانی گوزارشتی زیاتر دەدات و دەڵێ: ڕاستە من لە دایکبوونم شاری قەزوێنی ئێرانە، ئێستا دانیشتووی شەقڵاوی هەولێرم. لێ ئەوان مەبەستیان بووە، من وەک نووسەرێکی فارسی یان ئێرانی بناسێنن، لە کاتێکدا من کوردم و خەڵکی باشووری کوردستانم. لە کاتێک دا دڵشاد کاوانی تاقە نووسەری کوردە کە لە تەمەنێکنی جەوانی و گەنجیەوە خاوەنی دە خەڵاتی ئەدەبیی و هەشت بڕوانامەی ڕێزلێنانە، لە دیدارێکی ئەدەبی دا کە لە پۆلەتیک دیار لەتیف لەگەڵی سازداوە نایاشارێتەوە و ئەم ڕاستییە تاڵە دەخاتەڕوو، کە بەختی نووسەرانی کوردە کە نێوەندی ئەکادیمی و ئەدەبییە کوردییەکان بە گشتی پشتگوێ خراوون. دەستەوەستانن لەبەرامبەر گرینگیدان بە نووسەری نێوخۆ و تەنیا ڕوویان لە نووسەرە بێگانەکانە و لە یەک جیانەکردنەوەی باش و خراپ و دەقی زیندوو و دەقی کرچ و کاڵ. گلەیی لە حکومەت و دەزگە و نێوەندە ئەدەبییەکانی باشوور دەکات کە خۆیان بە خاوەنی نازانن، کە لە نیشتمان و ڵاتەکەی خۆی لای لێ نەکراوەتەوە. لە کاتێک دا گەلانی دی شانازی پێوەدەکەن، ئەو خۆی بە بێ نازاترین نووسەر دەزانێت چونکە هیج فکرێکی سیاسی لە پشتەوە نییە و هەموو دەرگاکان لە ڕووی دا داخراوون. لە بەرامبەردا نووسەری خراپ و بێ نێونیشان گەورە دەکرێن.
دڵشاد کاوانی جگە لە ڕۆمانی بەڕێگاوە کۆمەڵە چیڕۆکێکی دیکەی هەیە بە نێوی نۆبەرەی مەرگم دیت، کە ئەو نووسەرە لە باشوور بەقەڵەمی هەژاران مەعرفی بووە. من خۆم دوای هەڵ وتەقەڵایەکی زۆر توانیم لە ڕێگەی هاوڕێ بابەکی ئازیز، لە بۆکان وێنەیەکم لە ڕۆمانەکە دەستکەوێت و بیخوێنمەوە، بەڕاستی بێ پێداهەڵگوتن ڕۆمانی بەڕێگاوە یەکێکە لە جوانترین و باشترین ڕۆمانە کوردییەکان، شایانی ئەوەیە هەرچی زوویە لەلای وەرگێڕانەوە بخرێتە سەر زبانەکانی دیکەی جیهانی مەخسوسەن زبانی فارسی، بۆ ناساندی ئەدەبی بەرزی ڕۆماننوسی کوردی ئاشابوون بەم شاکارە جوانە، وەلێ بەداخەوە دڵشاد کاوانی نووسەری ڕۆمانەکە بە وێب سایتی دیدی منی گتبوو: کە داوای سێ ملیۆن دیناری پوڵی ئێراقی لێ کراوە بۆ وەرگێڕانی ڕۆمانەکەی کەچی ئەو ئەم بڕە پوڵەی نییە بیدات و دەزگە پەخش و وابەستەکانی ئەدەب بۆ ئەم مەبەستە کۆمەکی ناکەن، خەڵکی دیکە خۆی بە خاوەنی ڕۆمانەکە دەزانێت و کەچی لەبەرابەر ئەمە دا بە هەزاران دۆلا لە باشوور بۆ ئاهەنگ و کلیپ و سەمای ڕۆژئاوایی خەرج دەکرێت.[1]
$سەرچاوەکان$
کوردی
- دەیانەوێت بە زۆر بمکەن بە فارس، من ڕەچەڵکم کوردە و کوردستانیم. دڵشاد کاوانی کوردستانپۆست.
- دڵشاد کاوانی دووەم کتێبی بڵاو دەکاتەوە. ڕۆژنامەی وشە محمەد میران.
- بۆ دڵشاد کاوانی قەڵەمی هەژاران. قەڵەمەکەت ون مەکە، ئەگینا ژیان دەمرێت....!میدیا خۆشناو. قەڵەم.
وێبەکان
-https://galawej.com/.html گەلاوێژ.
- https://ckb.wikipedia.org/wiki وکی پیدیا.
فارسی
-لام تاکام https://lamtakam.com/dictionaries/dehkhoda/
ئەرەبی
- الصباح جيديد. الاثنين 17 اب 2020 العدد (4447) محمد هيلالي.