جەودەت هۆشیار
ئەندازیارێکی ڕاوێژکاری وزە و پیشەسازی و وەرگێڕ و نووسەرێکی بەناوبانگە.
لە دایکبووی شاری #هەولێر#ە 1942
یەکەمی پارێزگای هەولێر بوو لە لە تاقیکردنەوەکانی بەکالۆریای دواناوەندی، بەشی زانستی1959
لە سەرەتای گەنجیەتییەوە حەزی زۆری لە ئەدەبی جیهانی و نووسین دەکرد.
لە کۆتایی ساڵی 1959 لەسەر ئەرکی حکومەتی عێراق ی ئەوکاتە، وەکوو یەکەمی پارێزگای هەولێر نێردرا بۆ یەکیەتی سۆڤێت، بۆ خوێندنی ئەندازیاری کارەبایی و وزە لە زانکۆی مۆسکۆ. لە کۆتایی ساڵی 1970 بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا.
دواتر گەڕایەوە بۆ عیراق و بەشداری پرۆژە پیشەسازییەکان بوو، و گەیشتە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە ساڵانی 1971 بۆ 1991.
دواتر وەکوو ڕاوێژکار لە وەزارەتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستا ن لە ساڵانی 2009 _2000.
ئێستا چەند ساڵێکە خۆی تەرخانکردووە بۆ نووسین و وەرگێڕان و کاری ئەدەبی.
لە ساڵی 1969 وە کار و وتارە ئەدەبی و زانستییەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامە عەرەبی و کوردییەکاندا بڵاو کردۆتەوە.. وەکوو: الثقافە، الثقافه الجدیدە، الفیصل، المجلە العربیە، مکە، فکر، ڕوز الیوسف، الشرق الاوسط، الحیاە، القدس العربی، شمس کردستان، کاروان العربیە، ینابیع، اجراس ڕۆژاوا، صوت الاخر، زاگرۆس.
ژمارەیەکی زۆر لە کارە ئەدەبییە جیهانییەکانی وەرگێڕاوە بۆ زمانی عەرەبی.
یەکەمین کەس بوو کە هەڵبەستەکانی (کافکا) و (ایڤان پوتین)ی وەرگێڕابوو.
لە سەرەتای هەفتاکاندا، گرنگییەکی زۆری پێ دراوە لە ناوەندە جیهانی و ئەدەبییەکانی ڕووسیا، کە زۆربەی زۆری وتار و کارە ئەدەبییەکانیان وەرگێڕاون و بڵاویانکردۆەیان بۆ کردووە.
سەدان وتاری ئەدەبی لە مەڵپەڕە ئەلەکترۆنیەکان بڵاوبۆتەوە.
لە ساڵی 1984ەوە ئەندامی یەکێتی نووسەرانی عیراقە، هەروەها بەشدارە لە چەندین دەزگای ئەدەبی ڕووسی و جیهانی.
زمانەکانی: ئینگلیزی و ڕووسی و کوردی و عەرەبی، و تورکی باش دەزانێت.
-- کتێبە نووسراو و وەرگێڕاوەکانی:
-دراسات معاصرە، وزارە الثقافه، بغداد 1973
-ذخائر التراث الکردی فی خزائن بطرسبورغ، اربیل 2011، ئەم کتێبە لەلایەن پ. د. شوکریە ڕەسول، وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی، و لەساڵی 2014 لە هەولێر لەچاپ دراوە.
- السلطە الخامسە(نبض الحیاە فی القریه العالمیە)
چاپی یەکەم: دەزگای موکریان، هەولێر 2014 لەچاپدراوە.
چاپی دووەم: دار الزمان، دیمەشق 2016.
- ماساە الکتاب الروس
دار الزمان، دیمەشق 2019.
- دی موباسان
دار الزمان، دیمەشق، 2019.
- الکتاب الروس تحت المطرقە البلشفیه
دار نشر سائر الوشرق، بیروت، 2021.
--دەستنووسەکان:
- کریستینا فی بغداد (روایە)
- جیش الکلمات، اسحاق بابل، حیاتە و ادبە.
- ایڤان پوتین، حیاتە و ادبە.
- الجذور التاریخیه لنظریه القوە الناعمە.
تجربتی فی الترجمە بین الممارسە والتنظیر.
ٓ- هل تصلح الاطروحە کتابا؟.
[1]
-