شارۆچکەی #حاجیاوا#[1]
یەکێک بوو لەناحیەکانی قەزای #ڕانیە#، کە ئەمڕۆ وەک قەزایەک سەر بەپارێزگای #سلێمانی# دەنگی بەدەستهێنا، کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، دوری نێوان (حاجیاوا بۆ سەنتەری شاری ڕانیە) تەنها (12.8 کم، و بۆ سلێمانی (127.6) کم و بۆ #هەولێر# (96.8)کم.
لەڕووی ئەسترۆنۆمییەوە، سنوری قەزاکە دەکەوێتە نێوان هێڵی درێژی (44° 41' 27.3) بۆ (44° 49' 18.84) خۆرهەڵاتی گۆی زەوی و نێوان بازنەکانی پانی (36° 10' 42.92) بۆ (36° 17' 27.42) باکوری گۆی زەوی.
بەرزترین خاڵی قەزاکە، بریتیە لە (1208) مەتر لەئاستی ڕووی دەریا، و نزمترین خاڵیش بریتیەلە (502) مەتر بەرز لە ئاستی ڕوی دەریا. واتە ناوەندی بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریا لەقەزاکە بریتیە لە (855) مەتر.
هەر بەسەیرکردنی نەخشەی لێژی و بەرزی و نزمی قەزاکە، دەبینین کە تاوەکو لەباکور بەره و باشوری قەزاکە بڕۆین بەرزی و نزمی کەمتر دەبێتەوە، دەبینین کە چیای #ماکۆ#ک کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی قەزاکە. کە ناوچەیەکی گەشتیاری یە لەوەرزی بەهاردا، وە لەوەرزی زستانیش دا دەبێتە ناوچەیەکی ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ گەشتوگوزاری زستانەیی، بەتایبەت پێشبڕکێ و نمایشی ئۆتۆمبیل و بڕینی بەفری چیاکە.
زانیاری زۆر وردترو بەسود تر هەیە، کە دەکرێت هەلێک بێت بۆ بەرپرسان و ئیدارەدەرانی ئەم شارە، کە بیقۆزنەوه و سودگەیەن بێت بۆ بەره و پێش بردنی شارەکە هاوکات لەگەل بەقەزابوونی ناوچەکە.
تێبینی: لەکۆمەڵێک سەرچاوەی ڕاگەیاندنی باڵا، وشەی شارۆچکە بەکاردەهێنن بۆ کۆمەڵێک شار، لە یاسای شارەوانیەکانی عیراقی، هەر شوێنێک شارەوانی هەبێت ئەوا ئه و شوێنە شارە، لەڕووی کارگێرییەوە (گوند – شار) هەیە، وە لەڕووی پلەبەندییەوە (گوند – سەنتەری ناحیە - سەنتەری قەزا – سەنتەری پارێزگا – پایتەخت)بوونی هەیە. ئیتر ئەوەی
تر هەمووی وشەی لۆکاڵی ناوچەکەیە.
نووسینی: محەمەد وتمان محەمەد
29-06-2021