دۆزینەوەی ئاراستەکان بەهۆی ئەستێرەگەشەوە یان ئەستێرەی باکوور:
ناسین و دیاریکردنی ئاراستەکان بەکۆمەڵە ئامرازو ڕێگایەکی جیاواز زۆر گرنگە بۆ دۆزینەوەی ڕێگا و پارستانی ژیان.
ئەستێرە گەشە یان ئەستێرەی باکوور یەکێکە لە ڕێگا خێراکانی دۆزینەوەی ئاراستەکانە بەشەو لە نیوە گۆی باکووردا ئەگەر قیبلە نما یان ئامێری دیاری کردنی شوێن GPS پێت نەبوو.
$هەنگاوەکانی دۆزینەوەی ئاراستەکان بەهۆی ئەستێرە گەشەوە:$
1- دیاری کردنی شوێنی ئەستێرە گەشە یان ئەستێرەی باکوور :
ئەستێرە گەشە هەمیشە لە سەر جەمسەری باکور وەستاوە و نزیکە لە تەوەری خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا و هەمیشە دەرکەوتووە و ون نابێت.
ئەستێرە گەشە، ئەستێرەیەکی پڕشنگدارە و دەکەوێتە سەر جەمسەری باکوور و شوێنەکەی نەگۆڕە لە ئاسمان بەدرێژای ساڵدا، ئەمەیش وای لێ کرد کە زۆر بەسوود و وورد بێت بۆ دۆزینەوە و دیاری کردنی ئاراستەکان.
ئەستێرە گەشە، ئەستێرەیەکی گەش و بریسکەدارە و له هەموو ئەستێرەکانی تردا درەوشاوەدارترە لە ئاسماندا و نزیکەی (432) ساڵی تیشکی لە هەسارەی زەویەوە دوورە.
2- دۆزینەوەی شوێنی کۆمەڵەی حەوتەوانەی گەورە و کۆمەڵەی حەوتەوانەی بچکۆڵە:
کۆمەڵەی حەوتەوانەی گەورە (الدب الأکبر) کە ناسراوە بە (گاسن) لە حەوت ئەستێرەی گەورە پێکدێت کە شێوەی لە شێوەی ئەسکوێ دەچێت و دەسکی هەیە کە لە کۆتایەکیدا شێوەکەی لە بەشە بازنەیەک دەچێت و لێواری دەرەوەی بەشە بازنەکە ڕووی لە ئاسماندایە بەرەو ئاراستەی ئەستێرە گەشەی و هێڵێکی خەیاڵی لەسەر ئەو کۆمەڵە دروست دەکەین و کۆتای ئەو هێڵە دەگاتە سەر ئەستێرە گەشە.
کۆمەڵەی حەوتەوانەی بچکۆڵە لە حەوت ئەستێرەی بچووک پێکدێت، و ئەستێرە گەشە کۆتا ئەستێرەیە کە دەسکی کۆمەڵەی حەوتەوانەی بچکۆڵە پێک دێنێت و پاش دۆزینەوەی کۆمەڵەی حەوتەوانەی بچکۆڵە هێڵێکی خەیاڵی لەسەر ئەو کۆمەڵە دروست دەکەین و دامێنی کلکەی کۆمەڵەی حەوتەوانەی بچکۆڵە دەگاتە سەر ئەستێرە گەشە.
3- ئێمە دەتوانێن بە هۆی هەر کام لەم دوو حەوتەوانەیە ئاراستەی باکوور بدۆزینەوە :
پاش دیاری کردنی ئەستێرە گەشە، بەهۆی کۆمەڵەی حەوتەوانەی گەورە یان کۆمەڵەی حەوتەوانەی بچکۆڵە، هێڵێکی خەیاڵی لە ئەستێرە گەشەوە بەرەو زەوی دەکێشین، ئەم هێڵە ئاراستەی باکوور دیاری دەکات، جا لەبەر ئەوەی ئێمە ڕوومان لە ئەستێرە گەشەیە واتا ئەوە ئاراستەی باکوورە و ئاراستەی باشوور دەکەوێتە پشتمان و ڕۆژئاوا دەکەوێتە دەستی چەپمان و ڕۆژهەڵات دەکەوێتە دەستی ڕاستمان.
نووسین و ئامادەکردنی / م.حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم کەلاری.[1]