پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمانی حەلەوی
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 06
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 524,973
وێنە 106,322
پەرتووک PDF 19,779
فایلی پەیوەندیدار 99,458
ڤیدیۆ 1,446
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

شەهیدان
سۆران مامەحەمە
ژیاننامە
فەرید زامدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
هێمن حەمەکەریم
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
هێڵێکی ئاسنین لە بیابانەوە ڕۆمانی سەزەمینی زیکزیکە - هێڵێکی ئاسنین لە بیابانەوە ڕۆمانی سەزەمینی زیکزیکە
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هێڵێکی ئاسنین لە بیابانەوە ڕۆمانی سەزەمینی زیکزیکە

هێڵێکی ئاسنین لە بیابانەوە ڕۆمانی سەزەمینی زیکزیکە
هێڵێکی ئاسنین لە بیابانەوە
رۆمانی: سەزەمینی زیکزیکە
نووسینی: عومەر سەید
چاپخانەی یاد
سالێ بلاوکردنەوە: 2018
هۆڵۆکۆستی جووەکان تەنها وەک پرسیارێکی سیاسی و مێژووی نامێنێتەوە و لە بوارە جیاجیاکانی ئەدەب و هونەردا ئامادەیی خۆی ڕادەگەێنێت. ئەوەی کە ئینسان دەرەقەتی خوێندنەوەی ئەم مێژووە خوێناوییە درێژەی نەبێت، دەکرێ لە ئەدەبدا و لە ڕۆمانێکدا گۆشەیەکی ئەم چیرۆکە دیژ و گەوەرەیە بخوێنێتەوە. ئەم ئامادەییە هونەریی و ئەدەبییەی هۆلۆکۆست، وشیارییەکی کۆمەلایەتی گەورە لە دەرەوەی بازنەکانی جووبووندا دروستدەکات و پرسی هۆلۆکۆست لە پرسی جووەکانەوە دەگۆرێت بە پرسێکی ئینسانی و ئاسان ئینسانەکانی ژینگە کۆمەلایەتی و جوگرافیا جیاوازەکانی دیکە لەگەڵیدا هاوسۆزی پەیدادەکەن.
” نۆرمان فینکڵیشتاین” لە (پیشەسازی هۆلۆکۆست) دا دەست بۆ هەستیارترین جومگەکانی تراژیدیای جووەکان دەبات و پێیوایە کە ئازارو فرمیسکی جووەکان لە هۆلۆکۆستدا لە دەستی ناسیونالیزمی جوودا دەبێتە سەرچاوەیەکی سەروەت و سامان پێکەوەنان بۆ ئیلیتێکی کەمی جوو.
بە کورتییەکەی: تەرمی قوربانیەکانی نازیزم هەمیشە بە شانی سیاسەتمەدارانی جوەوەوەیە تا قازانجی تایبەتی لێبکەن. یان بە هەق و ناهەق، پرسیاری جووی قوربانی بەرزڕادەگیرێت.
ئەگەر پیشەسازیدروستکردن لە قوربانییەکانی جوو، فینکڵیشتاین دەخاتە سەرکەلکەلەی ئەوەی سنوورێک بۆ ئەم ماکینە گەورەیەی دروستکرن و دووبارەدروستکردنەوەی جووی قوربانی دابنرێت، ئەوا لە بوارەکانی ئەدەبدا، کەمتر دروستکرن و دووبارەگێڕانەوەی قەتڵ وعامی جووەکان دەخرێتە بەر هەمان نیگای ڕەخنەگرانە.
بە بڕوای من، (لیستی شیندلەر) و(خاڵکوتەکەی ئاوشویتش) و دەیەها چیرۆک و فیلمی جۆراوجۆرلە ئاگادارکردنەوەی ئینسانەکانی ئەمڕۆدا، لە سەدان دۆکۆمێنت و وانەی مێژووی سەبارەت بە دڕندەییەکانی نازیزم کاریگەرتر بوون.
بەلام ئایا لەبەرانبەر هۆلۆکۆستی کوردەکاندا لە ئەنفالدا، بە جیا لە شیوەن و فوغان و مۆنیۆمێنتەکانی ئەنفال و شیعرە پڕلە فرمێسکەکانی ئەنفالدا، چیرۆکی ئەنفال لە ڕۆماندا چۆن دەگێڕدرێتەوە؟
لێرەوە دەمەوێ سەیرێک لە ڕۆمانی ” زیکزیکە” ی(عومەر سەید) ە بکەم کە کۆششێکی هەتا بڵێی جوانی بە ئەدەبیکردنی ئەم مێژووە پڕلە نەهامەتییەی خەلکی کوردستانە لە بواری ڕۆماندا.
بۆ ئەم مەبەستە، ناچارم باسەکەم هەر لە هۆلۆکۆستی جووەکانەوە دەستپێبکەم.
لە هەر لایەکەوە سەرنج لە هۆلۆکۆستی جووەکان بدەیت، ناکرێ چاوت نەچێتەسەر ڕەیلی شەمەندەفەرەکەی ئاوشویتس. قوولەیەکی بەرز، هێڵی شەمەندەفەرێک کە بە ژێر قوولەکەدا تێدەپەڕێت و دەتگەێنێتە ئەو دیوی شوراکانی دوای قولەکە. لێرەدا سنووری ژیانی کۆتایی دێت. بەخێربێن بۆ ئاوشویتش!
ئەم وێنەیەی سەرەوە، بە یەکێک لە بەهێزترین سیمبولەکانی قەتڵ و عامی جووەکان دەناسرێتەوە. تراژیدیای جوو، لەبەردەم ئەم دەمە داچەقیوەی ناو قوولە سەربازییەکەی ئاوشویتسدا، بە لووتکەی خۆی دەگات. بەڵام هەمووشمان دەزانین کە بەرلەوەی ژیانی پینەچییەکی کراکۆڤ، یان وێنەگرەکەی پراگ، یان پیانۆژەنەکەی بەرلین، لە کوورەکانی ئاوشویتسدا کۆتایی پێ بێت، ئەوا لە ڕێگای هونەری ڕۆمانەوە، بێگوومان هونەرەکانی دیکەشەوە، دووبارە ژیان بەبەریاندا کراوەتەوە و تەماشاکەری ئەم وێنەیە، دەکرێ ئەو ژیانەش ببینێت کە لە سەنتەری شارەکانی کراکۆڤ و پراگ و بەرلینەوە دەستپیدەکات و بەرلەوەی ئەو کەسانەی سەرەوە بخرێنە ناو فارگۆنی شەمەندەفەرەکانی ئاوشویتسەوە، ژیانێکی دیکەیان بووە و ئامادەیی هەبووە.
بەڵام لە دۆخی هۆلۆکۆستی کوردەکاندا، لە ئەنفالدا، ئێمە خاوەنی وێنەیەکی وەک ئەو وێنەیەی سەرەوە نین کە لە ناوشیاری دەستەجەمعی ئینسانەکانی سەرزەویدا، ئەنفالی پێبناسرێتەوە.
هونەر و ئەدەبی کوردیش لەم ئاستەی ئێستایدا لە خوڵقاندنی وێنەیەکی دیار و ناسراوی هولۆکۆستی کوردەکاندا بە تەواوەتی دەستەپاچەیە.
ئەنفال لە شیعری کوردیدا، بەشی شێری بەردەکەوێت. ڕێک بە پێچەوانەی (تیۆدۆر ئەدۆرنۆ)وە کە لە ساڵی 1951 دەنووسێ: (لە دوای ئاوشویتسەوە شیعرنووسین کارێکی بەربەریانەیە). بەڵام ڕێک لەو شوینەدا کە کورتهێنانی شیعر دەکرێتە هۆکارێک لەلای ئەدورنۆوە بۆ ئەوەی دەرەقەتی تراژیدیای هۆلۆکۆست نەیەت، ڕێک لەو شوێنەوە، شاعیری کورد لە پاڵ ئەو هەموو شێوازەی دەربڕیندا، زیاتر دەست بەداوێنێ شیعرەوە دەگرێت بۆ ئەوەی ئەنفال بگرێت و ڕامیبکات.
دەربڕینەکەی ئەدۆرنۆ جێگای مشت ومڕێکی زۆرەو بە شێوازی جۆراوجۆر ڕاڤەکراوە. لای ڕەخنەگری ئەدەبی (سارا عەبدوللاهی)، ئاواهی تەفسیری ئەم دەربڕینەی ئەدۆرنۆ کراوە: لە دوای سامی هۆلۆکۆستەوە، ئینسان لەبەرانبەر ئەو نەکردە مۆراڵییەدایە کە بتوانێت جوانیەکی شاعیرانە فۆرمۆلە بکات. ئاخر زمان وەک کەوتوویەک سەرنجدەدرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت هەستێتەوە، پێویست بوو ئەو درزە دبدۆزرێتەوە کە کەوتۆتە ناو زمانەوە، پاشان درزەکە تۆماربکرێت. لای ئەدۆرنۆ، شیعر فۆرمی دەربڕینی کەسی ئازادە، ئاوشویتسیش نەفیکەرەوەی هەموو ئازادییەکی ئینسان بووە.)
گەر زیادەڕەویم نەکردبێ، دەتوانم ڕاشکاوانە بڵێم: عەرعەر، بیابانی خۆرئاوا، زیل، جاش ئەو وشە هەمیشە ئامادانەن کە چیرۆکی ئەنفالییان لە شیعردا تۆمارکردووە و ئەنفالییان لە ناودا دیلکردووە. هەموویشی لە وێنەیەکی کۆلیکتیڤیستی گەورەدا کە قوربانی دەمووچاوی دیار نییە.
بە تەفسیری سارا عەبدوللاهی، لە هۆلۆکۆستی جووەکاندا، زمان زەربەیەکی گەورەی بەردەکەوێت و درزێکی گەورە دەکەوێتە جەستەی زمان خۆیەوە. کاتێک ئینسان دەستی خستە سەر ئەو برین و درزەی کە زمان تێیکەوتووە، ئەوسا دەتوانێت فۆرمێک بدۆزێتەوە کە دەربڕی ئەو جوانکارییە بێت کە شیعری پێدەناسرێتەوە.
لەوە دەچێت کە دەربرێنی ئیستاتیکییانەی شیعری کوردی لە سی ساڵ دوای ئەنفالیشەوە، هێشتا نەیتوانییەوە دەستبخاتە سەر ئەو برینەی کە ئەنفال لە جەستەی ئینسانی کورددا هەڵیکەندووە. بۆیەش دەربڕینەکانی سەبارەت بە ئەنفال لە پێنچ وشە تێناپەڕێت کە نەک دەروازەیەکی ئەدەبی لەبەرانبەر ئەنفالدا ناکاتەوە، بەڵکو لە بێدەمووچاوییەکی نەبینراودا بە نادیاری دەیهێڵێتەوە.
ئەگەر بگەڕێمەوە سەر وێنەکەی سەرەوە، شەمەندەفەرەکەی کە دەگاتە ئاوشویتس، پەیوەندی ئەم وێنەیە لەگەڵ وێنەیەکدا کە دەکرێ ئەنفالی کوردستانی لە ئاستی لۆکاڵیدا پێبناسرێتەوە، ئەوا ئێمە جگە لە بیابانێک ڕووت، هیچ شتێکی دیکە شک نابەین. واتا لەبەرانبەر دوا ویستگەی ئەنفالدا کە چارەنووسی 182 هەزار ئینسانی کوردی تیا دەگاتە کۆتایی، تەنها بیابانێکی ڕووت شک دەبەین.
بەڵام لە هۆلۆکۆستی جووەکاندا، لە دوای گەیشتنی جووەکانەوە بۆ ئاوشویتش، لە ڕێگەی چیرۆک و ڕۆمانەوە، ئێمە دەمووچاوی ئەوانە دەبینین کە دەسووتێنرێن. واتا لە ڕێگای دووبارە دروستکردنەوەی ئەدەبی هۆلۆکۆستەوە، بە سەر هێڵی هەمان ئەو شەمەندەفەرەدا کە سەرێکی لە ئاوشویستدایە دەتوانین بگەرێینەوە بۆ ناو کوچە وکۆلانەکانی شارەکانی ئەوروپا و ژیان و دەمووچاوی قوربانییەکان بدۆزینەوە. بەڵام شیعری کوردی کە گێرەرەوەی بەشێکی زۆری ئەدەبی ئەنفالە، ئەم دەرفەتەمان بۆ ناڕەخسێنێ. واتا هێڵێک دروست ناکات بۆ گەرانەوە بۆ ناو ژیان.
هەر بۆیەش ڕۆمانی (سەرزەمینی زیکزیکە)ی عومەر سەیدە لەم شوێنەوە جیگای سەرنجدانە کە بەرلەوەی قوربانییەکانی ئەنفال بگەێنرێنە عەرعەر و لە ژێرلمدا بشاردرێنەوە، ژیانێکی دیکەیان بۆ دروستدەکات و سەرزەمینی زیکزیکە دەبێتە ئەو هێڵی شەمەندەفەرەی کە لە وێنەکەی ئاوشویتسدا هەیە، بەلام لە شێوەی ڕێگای قەتارئاسای ئەو لۆری و زیلانەی لە گوند و شارەکانی کوردستانەوە بەڕێدەخرێن تا بە دوا مەنزلگای خۆیان بگەن کە بیابانە.
ئەگەر لە دیمەنی شەمەندەفەرەکەی ئاوشویتسدا سەرێکی ئەم هێڵی ئاسنە لە ناو ئاوشویتسدایە و سەرێکی تری بە پایتەختی شارەکانی ئەوروپاوەیە، سەرێک لە ناو مەرگ و سەرێکیش بە ژیانەوە، ئەوا ڕۆمانی (سەرزەمینی زیکزیکە) کێشانی ئەو ڕێگا درێژەیە کە سەرێکی لە مەرگدایە، لە بیاباندا و سەریکی دیکەی ڕیگاکە لە ناو شارو گوندێکی کوردستانەوە دەستپێدەکات. لێرەوەیە کە ئەنفال و حەکایەتە گەورەکەی تراژیدیای کورد دەکرێ بگیرێت و قوربانییەکان ببنەخاوەنی دەمووچاوی خۆیان. سەرزەمینی زیکزیکەی عومەر سەید، لێرەوە لە بەشەوە دەچێت بۆ کۆ، نەک وەک ئەو گوتارە باوە ئاساییەی کە ئەنفال هەمیشە لە کۆدا تەفسیردەکات و توانای پەڕینەوەی نەبووە بۆ بەش.
” لەم ماڵەدا من و میمکم و باپیرەم دەژین. لە باوک و دایک و سێ براو دوو خوشک، هەر بە تەنها خۆم ماوم و ئەوان هەر هەموویان ئەنفالن. میمکیشم حەوت براو چوارخوشکی بێسەروشوێنی ئەنفالە.”
عومەر سەیدە لە کێشانی وێنەی یەکێک لە پاڵەوانەکانیدا، بەو شێوەیەی سەرەوە، لە زمانی کەسی یەکەمی تاکەوە، کاراکتەرێکی ڕۆمانەکە دەخوڵقێنێ. ئەم پاڵەوانە لە ئۆردۆگایەکی کەس و کاری بێسەروشوینکراوی ئەنفالکراوەکاندا ژیان بەسەر دەبات. دیمەنی ئەم ئۆردوگایە کە بەسەرزیندووکانی دوای ئەنفالی تێدا دەژی، هێندە خاکستەری و بێرەنگ باسدەکرێت، کە جیاوازییەکی ئەوتۆی لە ژیانی ناو ئاوشویتسدا نییە. دیمەنی کارو لە خەوهەستانی پالەوان و ئاخاوتنی بێ ئاخاوتنی ئەم لەگەل میمکدا، لە شانۆگەرێەکی بێدەنگ دەچێت. باسکردنی ژیانی ئەم ئۆردوگایە، خوێنەر دەخاتە ناو کەشوهەوایەکی هەتا بلیی ئۆردوگا ئاساوە.
بەڵام ئەوەی کە جێگایەکی گەورە لە (سەرزەمینی زیکزیکە)دا داگیردەکات، لە ڕاستیدا میمکی پالەوانە و لە بێزمانی ئەو و کەم قسەکردنیشیدا، بەشێکی گەورە لە حەکایەتی ئەنفال دێتە گێرانەوە، بێگوومان لە چارەنووسی بنەماڵەیەکدا.
یەکێک لە دیمەنە جوان و بەهێزەکانی ئەم ڕۆمانە ئەوەیە کە پرۆسەی ئەنفالکردنی گوندێک لە گوندەکانی ئەنفال، لە ڕێگای پالەوانەکانی کتێبی (ئەلف و بیی) باڵدارەوە دێتە گێرانەوە ئەویش لە ڕیگای ئاخاوتنی نێوان دارا لەگەڵ کوڕە فیگورئاساکەی (ناجی ئەلعەلی)دا کە بە حەنزەڵە ناودەبرێت. بێنە بەرچاوی خۆت کە دارا بۆردومان دەبینێت و مام زۆراب هەڵدێت و زارا پەلاماری منداڵ دەدات.
هەڵبژاردنی کەسایەتییەکانی ناو ئەلف و بیی باڵدار کە زرنگانەوەیەکی گەورە و شەخسی لە یادەوەری ئینسانی کورددا هەیە، قورساییەکی گەورە لە سەر زەینی خوێنەر دروستدەکات و نووسەر زیرەکانە خوێنەر کیشدەکاتە ناو بازنەیەکی خۆناسینەوەی کۆمەلایەتییەوە کە پالەوانی چیرۆکی ئەنفال پێویستی پێیەتی.
شایەنی باسەکە کە دەنگی گێرانەوەی ناو ڕۆمان بەسەر چەند کاراکتەرێکدا دابەشدەبێت. دەنگێکی بێڕەنگ کە ڕووداوەکان وەک ئەوە دەبینێ لە پەیوەند بە ژیان لە دوای قەومانی ئەنفالەوە. دەنگێکی دیکە کە هێندەی لە دەنگی ڕەنگدار دەچێت کە جێگایەکی تایبەت لە دووبارە نیشاندانی ژیانی پالەوانەکانی ناو ڕۆماندا داگیردەکات بەرلەوەی لە دوا ویستگەی ئەنفالدا، لە بیاباندا جێبگرێت.
ئەم دەنگە وەک دەنگی زیکزیکەکانی گەرمیان وایە و ڕەنگاورەنگە. ئەم ڕەنگە دەکرێ ئازارێکی پرتەقاڵی بێ کە سەرگوزشتەی دڕکەپیاوێکە کە شادی هێنەری ناو مەملەکەتی درکە، یان دەکرێ دەنگێکی خەنەیی بێت کە لە سیمای تارماییەکەی دەشتی حەمریندا خۆی بەرجەستەدەکاتەوە.
زمانی گێرانەوە لە دەربڕینی هەردوو دەنگی بێڕەنگ و ڕەنگداری سەزەمینی زیکزیکەدا سادەیە و وەک زمانی سادەی گەرمیانیەکانی قوربانی ئەنفال ئاسان دەچێتە دڵەوە. ئایا ئەمە هەڵبژاردنێکی بە ئاگاهانەی نووسەرە بۆ نەخشاندنی زمانێک کە تراژیدیای تیا دەخوڵقێ، یاخود زمانی ناوەوەی قوربانیانێکە کە کەوتنی زمان لە دوای ئەنفالەوە تەنیویەتی، ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ئەدۆرنۆ، هیشتا دەستی نەخستۆتە سەر درزو بریندارییەکانی ناو زمانەوە تا لە ئاست ئەم تراژیدیایەدا بێت. بە هەر حاڵ، سادەیی ئەم زمانە لە گێرانەوەدا لە هەرکامێکی ئەو هۆکارانەی سەرەوە سەرچاوەی گرتبێ، وەک خاڵێکی سەرکەوتووبۆ نووسەر تۆماردەکرێت.
بەڵام جێی داخە لە نێوان لاپەرەکانی 75 تا 79 دا ئەم دووبارە گێرانەوەی تراژیدیای ئەنفال لە گێرانەوە ئەدەبییەکەی خۆی دەکەویت و بە زمانی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، مێژوویەکی سادە وەک ئەوەی کە چۆن بووە دەگێڕدرێتەوە.
بە بروای من ئەگەر ئەم بەشەش وەک دەنگی زیکزیکەیەکی ڕەنگدار بهێنرایەتە گێرانەوە، دەکرا ڕەهەندی تر و گۆشەی دیکەی ڕووداوی تێبکەوتایە کە زمانی ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامەوانی نەدەکردە دەربرین بۆ خۆی.
لەگەڵ گەیشتنە کۆتایی دێرەکانی ئەم ڕۆمانەدا، خوێنەر هەستدەکات کە هەڵبژاردنی ناونیشانی سەرزەمینی زیکزیکە چەند هەڵبژاردنێکی بەئاگاهانەی نووسەرە و خوێنەر لە بەشی 7 ڕۆماندا: کیڵگەی دڕک، زریکەی ئەبەدی میمکمدا دەکرێ زریکەی ئەنفال ببیستێت وهاوکاتیش بە تاسەیەکی زۆرەوە بەشوێن گەیشتن بە کۆتاییەکانی ڕۆمانەوە بێت. لە جیگایەکی ئەم ڕۆمانەدا گوێبیستی ئاخاوتنێکی نێوان حەزرەتی ئیبراهیم و خودا دەبین:
حەزرەتی ئیبراهیم بەدەم چەقۆ تیژکردنەوە ڕووی کردە ئاسمان و وتی:
خودایە قوربانییەکە ئامادەیە لە کوێ سەری ببڕم؟
دەنگێک لە ئاسمانەوە وەلامی دایەوە: بچۆرە گەرمیان، مەگەر نازانی من ئەو جێگایەم بۆ قوربانیدان خوڵقاندووە.
لە زریکەی ئەبەدی میمکمدا، زۆر بە سادەیی نەک هەر پرۆسەی سەربڕینی قوربانییەکان، بەلکو ژیانی ئەوانەیشی لە دوای ئەنفالەوە لە چاوەروانیدا ڕۆژەکان تێدەپەڕێنن، بە تەواوەتی دیلتدەکات و قورگت پڕدەکات لە گریان. لانی کەم بۆ من کە چاوەروانی ئەم جۆرە لە چارەنووس نەبووم بۆ میمکی پالەوان.
عومەر سەید، بەوەی حەنزەڵەی (ناجی ئەلعەلی) دەکاتە گوێگری دارای ئیبراهیم ئەمین باڵدار بۆ بیستنی چیرۆکی ئەنفال، ئەوا جێگای خۆیەتی ئاماژەیەک بەم فیگورە کاریکارێستییەی ناجی ئەلعەلی بدەین. ئەو لە چاوپێکەوتنێکیدا سەبارەت بەم فیگورە دەڵێ: حەنزەلە خۆیەتی لە منداڵیدا کە لە گووندەکەی خۆی هەلدەکەنرێت. وەک منداڵێکی تۆراو، دەست لەپشتا و پشت لە بینەر، تەمەن دە ساڵ، بڕیارە گەورە نەبێ تا نەگەرێتەوە بۆ شوینێ خۆی.
لە سەر زەمینی زیکزیکەدا، حەنزەلەکانی کوردستان، بە گەورە و بچووکەکانیانەوە، دەست لە پشت و پشت لە بینەر نین. وەک ئەوەی کە فیگۆرەکەی ناجی ئەلعەلیدا دەبینرێت، بەلکو ڕوخسارییان هەیە و ناوییان دڕکە پیاو و میمک و کاکەولایە.
ئەگەر حەکایەتی گومناوکردنی 182هەزار گوندنشینی کورد تاکە زانیاری ئێمەیە لەسەر یەکیک لە برینە قوڵەکانی سەرجەستەی ئینسانی کورد، ئەوا (سەرزەمینی زیکزیکە) پێدانی دەمووچاوە بە چەند کەسێکی ئەم قوربانییانە.
وەزیفەی ئەدەبیش هیچ شتێکی دیکە نییە جگە بەخشینەوەی دەمووچاو بەوکەسانەی لە دەموچاو بێبەشکراون.
عومەر سەیدە لە کیشانەوە و دووبارەدروستکردنەوەی هەندێک لە دەمو و چاوەکانی ئەنفالدا، بە سۆزو میهرەبانانە و وەستایانەوە ئەم پرۆسەی بەکەسیکردنەوەی قوربانییەکان ئەنجام دەدات و لە چەند سەد لاپەرەیەکدا کارێکی هەتا بڵێی جوان دەخوڵقێنێ.

نووسینی: بەکر ئەحمەد[1]
ئەم بابەتە 537 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دەنگەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 537 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
وێنە و پێناس
شێلم فرۆشێک لە شارەدێی پیرەمەگروون ساڵی 1995
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنگرد لە دوکان ساڵی 1977
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی چۆمان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
جەلال شێرە
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی سەرکەپکان لە ڕانیە ساڵی 1978
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شارۆچکەی کفری ساڵی 1989
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
ژیاننامە
سارا ئیکرام
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین

ڕۆژەڤ
شەهیدان
سۆران مامەحەمە
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سۆران مامەحەمە
ژیاننامە
فەرید زامدار
20-01-2009
هاوڕێ باخەوان
فەرید زامدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
28-05-2019
هاوڕێ باخەوان
زارا محەمەدی
ژیاننامە
هێمن حەمەکەریم
23-07-2022
شەنە بەکر
هێمن حەمەکەریم
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
12-07-2023
هومام تاهیر
ئەحمەد سیمبان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمانی حەلەوی
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 06
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 524,973
وێنە 106,322
پەرتووک PDF 19,779
فایلی پەیوەندیدار 99,458
ڤیدیۆ 1,446
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
وێنە و پێناس
شێلم فرۆشێک لە شارەدێی پیرەمەگروون ساڵی 1995
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنگرد لە دوکان ساڵی 1977
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی چۆمان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
جەلال شێرە
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی سەرکەپکان لە ڕانیە ساڵی 1978
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شارۆچکەی کفری ساڵی 1989
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
ژیاننامە
سارا ئیکرام
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
فۆڵدەرەکان
کۆمەڵکوژی - پارت / لایەن - پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمەڵکوژی - پلەی پارتایەتی - ئەندام کۆمەڵکوژی - تەرمەکەی دۆزراوەتەوە؟ - نەخێر (تا کاتی تۆمارکردن - چاککردنی ئەم بابەتە) کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - قوربانیی ئەنفال کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو کۆمەڵکوژی - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - مێرگەسوور کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد کۆمەڵکوژی - هۆز - بارزان کۆمەڵکوژی - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.75 چرکە!