پێوەدان لە گیزگیزێ باشترە
مێش و مەگەز بەتایبەت(زەنگەستورە و سوێرەموس و زەنگەزۆرە و زەرگەته) بە باڵەکانیان گیزە گیزێک دروست دەکەن کە دەنگێکی ناخۆشی هەیە و جاڕس و بێزار کەرە، بۆیە بووە بە ئیدیۆم بە تەوسەوە بەکەسێک دەوترێت کە زۆر خۆی هەڵدەکێشێت و ناوە ناوە سارد دەبێتەوە یان هەڕەشەیەک دەکات و جێ بەجێی ناکات، ئەمەش چوێنراوە بە گیزە گیز بۆیە دەوترێت ئەوە چییە؟ خۆ پێودەان لە گیزگیزێ باشترە. [1]
#پێوەدان لە ویزە ویز(گیزە گیز)ی خۆشتره#