هەرێمی ئاووهەوای دەریای ناوەڕاست:
️ ناونان :
پێی دەوترێت ئاووهەوای دەریای ناوەڕاست، چونکە بە شێوەیەکی ڕوون لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست دەردەکەوێت لە کیشوەرەکانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقیا هەروها بە شێوەیەکی سنووردار لە هەندێک کیشوەری تردا دەردەکەوێت وەکو لە کیشوەرەکانی ئۆقیانۆس و ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور.
$️شوێنی جوگرافیایی ئاووهەوای دەریای ناوەڕاست:$
دەکەوێتە دەوروبەری دەریای ناوەڕاست لە نێوان بازنەی پانی 30 – 45 باکوور و باشووری هێڵی کەمەرەیی و پانتاییە مامناوەندەکان و ڕۆژئاوای کیشوەرەکان وەکو لە
1- کیشوەری ئەوروپا.
لە کەناری باشووری پورتوگاڵ و ئیسپانیا و فەڕەنسا و زۆربەی ئیتاڵیا و یۆنان.
2- کیشوەری ئاسیا.
لە ناوچە کەناراوییەکانی تورکیاو سوریا و لوبنان و فەلەستین دەردەکەوێت.
3- کیشوەری ئەفریقیا.
لە باکووری دەریای ناوەڕاست وەک لە تونس و جەزائێر و مەغریب و چیای سەوز و تەرابلس لە لیبیا. و لە باشووری ڕۆژئاوای کۆماری ئەفریقیای باشوور دەردەکەوێت.
4- کیشوەری ئۆقیانۆس.
ئاووهەوای دەریای ناوەڕاست لە باشووری ژۆژهەڵات و باشووری ڕۆژئاوای ئوسترالیا دەردەکەوێت.
5- کیشوەری ئەمریکای باکوور.
لە ولایەتی کالیفۆرنیا لە سەر زەریای هێمن دەردەکەوێت.
6- کیشوەری ئەمریکای باشوور.
لە ناوەڕاستی شیلی دەردەکەوێت.
$بارودۆخی ئاووهەوای دەریای ناوەڕاست:$
ئاووهەوای دەریای ناوەڕاست بریتییە لە ئاووهەوای گۆڕاو لە نێوان ئاووهەوای مامناوەند و ئاووهەوای نیمچە خولگەیی ووشک و لە تابیەتمەندییەکانی ئاووهەوای دەریای ناوەڕاست هاوینی گەرم وشکە و زستانی شێدار و مامناوەندە.
لە وەرزی هاوین تێکڕای پلەی گەرمی لە کەناراوەکان دەگاتە 22° و 30° لە ناوچەکانی ناوەوە و هەندێک جار پلەی گەرمی لە 40° نزیک دەبێتەوە، و لە وەرزی زستاندا تێکڕای پلەی گەرمی زیاتر لە 10° دەبێت، بەڵام هەندێک جار دادەبەزێت بۆ 5 پلە بەهۆی هەڵکردنی با و نزمە زەپۆش لە ناوچەکانی جەمسەری باکوور و باشوور.
بەڵام ئەوەی ئاووهەوای دەریای ناوەڕاست جیا دەکاتەوە، بوونی دوو وەرزی ڕوون و دیار لە ماوەی ساڵدا کە بریتیین لە وەرزی زستان و هاوین.
وەرزی زستان وەرزی باران بارین و دابەزین پلەی گەرمایە و کاتژمێرەکانی ڕۆژ کورت دەبێت و هەور ئاسمان دادەپۆشێت، بەڵام وەرزی هاوین وەرزی خۆرە و بەرزی پلەی گەرمی ووشکی و ماوەی ڕۆژ درێژ دەبێت و ئاسمان بێ هەور و سایەقە دەبێت، و دوو وەرزی لاەوکیدا هەیە کە بریتیین لە وەرزی بەهار و پایز کە پلەی گەرمی لەم دوو وەرزەدا مامناوەندە و هەندێک جار بەرز دەبێتەوە هەندێک جار بارانیش دەبارێت.
نووسین و ئامادەکردنی : م.حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم[1]