وڵاتانی نیمچە دورگەی بەلکان
ئامادەکردنی مامۆستا: حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم[1]
وڵاتانی ناوچەی بەلکان دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەو نیمچە دورگەی بەلکان پێک دێنن.
وڵاتانی نیمچە دورگەی بەلکان، ناوچەیەکی کەلتووری و جوگرافیە دەکەوێتە باشووری ئەوروپا لە ڕۆژهەڵاتی نیمچە دورگەی ئیتاڵیا و لە باکووری ڕۆژئاوای ناوچەی ئەنادۆڵ.
ناوچەکە لە هەندێک سەرچاوە پێی دەوترێت ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، ناوی ناوچەکە لە ناوی زنجیرە چیاکانی بەلکانەوە هاتووە کە لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات درێژ دەبێتەوە و ڵاتی بولگاریا دەکات دوو بەشەوە، وشەی بەلکان سەرەتا بو زنجیرە چیاکانی بەلکان بەکارهات بەڵام دواتر بۆ هەموو ناوچەکە بەکارهات.
وڵاتانی نیمچە دورگەی بەلکان خاوەنی ناوچەیەکی سروشتی و جوگرافی هەمەجۆر و دەوڵەمەند بەتوخمە ئاینی و زمانەوانی و ژمارەی دانیشتوانی ناوچەی بەلکان (ئەلبانیا، بوڵگاریا، بۆسنە و هرسک، کۆسۆفۆ، مەکدۆنیا، مۆنیتینیگرۆ، یۆنان) نزیکەی 30.508.246 کەسە، و لەگەڵ زیاد کردنی ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتانی کە چەند بەشێکی دەکەوێتە ناو سنووری ناوچەی نیمچە دورگەی بەلکان (سەربیا، کرواتيا، سلۆڤينيا، ڕۆمانيا، تورکيا)، و بەزیاد کردنی ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچە ئیتاڵیانە کە دەکەونە ناو ناوچەی نیمچە دورگەی بەلکان، ئەوە ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکە دەگاتە 49.147.477 کەس.
سنوری وڵاتانی نیمچە دورگەی بەلکان
لە ڕۆژهەڵاتەوە لە دەیاری ڕەش و گەروی بۆسفۆر پێک دێت.
لە ڕۆژئاواوە لە دەریای ئەدریاتی و دەریای ئەیۆنی پێک دێت.
لە باشوورەوە لە دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئیجە و گەروی دەردەنیل پێک دێت.
لە باکوورەوە لە ڕوباری دانوب و ڕوباری سافا کە وڵاتانی نیمچە دورگەی بەلکان لە ئەوروپا جیا دەکاتەوە.
پێی دەوترێت نیمچە دورگە، چونکە لە سێ لاوە ئاوی دەوری داوە دەیاری ڕەش لە ڕۆژهەڵاتەوە و دەریای ناوەڕاست لە باشوورەوە و دەریای ئەدریاتی و دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئەیۆنی و دەریای ئیجە لە لە ڕۆژئاواوە.
وڵاتانی نیمچە دورگەی بەلکان لەسەر ڕووبەرێک نزیکەی 468,787 کم2 درێژ دەبێتەوە و 6 وڵات دەکەوێتە ناو سنووری ئەم ڕووبەرە، کە بریتیین لە (ئەلبانیا، بوڵگاریا، بۆسنە و هرسک، کۆسۆفۆ، مەکدۆنیا، مۆنیتینیگرۆ) و 3 وڵات زۆربەی خاکەکەی دەکەوێتە سنوری نیمچە دورگەی بەلکان کە ئەم وڵاتانن (کرواتیا، سڕبیا، یۆنان) و 4 وڵات بەشێکی دەکەوێتە سنوری نیمچە دورگەی بەلکان کە ئەم وڵاتانن (ڕۆمانیا، سلۆڤینیا، ئیتاڵیا، تورکیا).
دیاری کردنی وڵاتانی نیمچە دورگەی بەلکان زۆر گرانە لەبەر چەندین هۆکاری جوگرافی و ڕامیاری، چونکە دیاری کردنی ئەم وڵاتانە هەمیشە جێگای مشتومڕێکی زۆر بوو لە نێوان زاناکان، بۆیە جیاوازی لەسەر ژمارەی وڵاتانی نیمچە دورگەی بەلکان دەرکەوت بەڵام لە پاش مشتومڕێکی زۆر زاناکان لەسەر 10 وڵات ڕێککەوتن کە ئەمانن
$ئەلبانیا:$
ڕووبەری ئەلبانیا نزیکەی 28,748کم2، و یەکێکە لە وڵاتە کەناراوییە گەورەکان کە دەکەوێتە سەر دەریای ئەدریاتی و کۆمەڵە ڕوبارێکی تێدایە وەکو ڕوباری درێن و ڤلۆرە و چەندین دەریاچە وەکو دەریاچەی ئەشگۆدە و بریسبا و گرنگترین زنجیرە چیاکانی وەکو زنجیرە چیای ئەلب و زنجیرە چیای بیندۆس و چیای کۆراب کە بەرزترین لوتکەی تێدایە لە ئەلبانیا کە بەرزی نزیکەی 2,764م، چیاکان نزیکەی لە 70% خاکی ئەلبانیا پێکدێنێت و ژمارەی دانیشتوانی وڵات لە ساڵی 2019م نزیکەی 2,879,395 کەس بوو.
$بۆسنە و هرسک:$
ولاتی بۆسنە و هرسک وڵاتێکی شاخاوییە و
بەپلەی129 دێت لە ڕووی ڕووبەرەوە لە نێوان وڵاتانی جیهان، ڕووبەری نزیکەی 51,197کم2، لە سەر ئەم ڕووبەرە نزیکەی 3,291,128 کەس دەژێن، بەپێی ئاماری ساڵی 2019م، بەمەش بەپلەی 113 دێت لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیهان لە ڕووی ژمارەی دانیشوانەوە، و چڕی دانیشتوان 68 کەسە لە کم2، ولاتی بۆسنە و هرسک لە هەموو لایکەوە بەوشکانی دەورەدراوە جگە لە بەشێکی بچووکی لەسەر دەریای ئەدریاتی بۆیە بەوڵاتێکی دەورە دراوە دادەنرێت و بۆسنە و هرسک سنووری وشکانی هاوبەشی لەگەڵ سربیا و کرواتیا و مۆنیتینیگرۆ هەیە.
$بوڵگاریا:$
ڕووبەری بوڵگاریا نزیکەی 110,910کم2، ژمارەی دانیشتوان نزیکەی 7,000,119 کەسە، بەپێی ئامارەی ساڵی 2019م، بوڵگاریا سنووری هاوبەشی وشکانی و دەریایی لەگەڵ چەندین وڵاتدا هەیە، لەگەڵ تورکیا و ڕۆمانیا و یۆنان و مەگدۆنیا و سربیا و مۆنیتینیگرۆ و دەریای ڕەش لە ڕۆژهەڵاتەوە.
$مۆنیتینیگرۆ:$
مۆنیتینیگرۆ، وڵاتێکی خاوەن سروشتێکی جوانە و هەندێک جار پێی دەوترێت مرواری دەریای ناوەڕاست، دەکەوێتە سەر دەریای ناوڕەاست، ڕووبەری مۆنیتینیگرۆ 13,812کم2، ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 628,026 کەس بەپێی ئامارەی ساڵی 2019م.
$ڕۆمانیا:$
دەکەوێتە سەنتەری کیشوەری ئەوروپا، بەدیاریکراوی لە بەشی باکووری نیمچە دورگەی بەلکان و نزیکەی 1,000کم لە باشووری کیشوەرەکە دوورە و 2,800کم لە زەریای ئەتڵەسییەوە دوورە و نزیکەی 2,800کم لە چیای ئۆراڵەوە دوورە، ڕووبەری
ڕۆمانیا نزیکەی 238,391کم2، ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 19,364,557 کەسە بەپێی ئامارەی ساڵی 2019م، ئاووهەوای وڵات مامناوەندە بەهۆی شوێنی جوگرافی کە دەکەوێتە سەر بازنەی پانی 45° لە باکوور،
و هێڵی درێژی 25° ڕۆژهەڵات، و چەندین دیاردەی سروشتی تێدایە وەکو ڕوباری دانوب و چیای کاربات.
$سلۆڤینیا:$
سلۆڤینیا دەکەوێتە ئەوروپای ناوەڕاست و سنوری هاوبەشی لەگەڵ نەمسا و ئیتاڵیا و هەنگاریا و کرواتیا هەیە، و بەدرێژای چیای ئەلب درێژ دەبێتەوە و چیای دیناری تا دەگاتە دەریای ناوەڕاست، ڕووبەری سلۆڤینیا بچووکە نزیکەی 20,273کم2، و لە 60%ی ڕووبەری وڵاتەکە دارستانە و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 2,078,792 کەسە بەپێی ئامارەی ساڵی 2019م.
$سڕبیا$
دەکەوێتە ناوەڕاستی نیمچە دورگەی بەلکان
، ئاووهەوای سڕبیا ئاووهەواێکی کیشوەری مامناوەندە، ڕووبەری سڕبیا 88,361کم2، و ڕووبەری ئەو زەییانە کە بۆ کشتوکاڵ لەبارن نزیکەی لە 55٪ی ڕووبەری سڕبیایە و دارستانەکان لە 27٪ی ڕووبەری سڕبیا دادەپۆشێت و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 8,755,199 کەسە بەپێی ئامارەی ساڵی 2019م.
$کرواتیا:$
کرواتیا خاوەنی شوێنێکی ستراتێژیە کە لە ڕووی جوگرافی و ڕامیاری بایەخی زۆری هەیە هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گواستنەوە لە نێوان وڵاتانی ئاوروپا، چونکە دەکەوێتە نێوان وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات
(هەنگاریا، یۆگسلافیا، هنغاريا، بۆسنە و هرسک) و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا (ئیتاڵیا، سلۆڤینیا و نەمسا) ڕووبەری کرواتیا 56,538کم2، و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی4,118,057 کەسە بەپێی ئامارەی ساڵی 2019م.
$کۆسۆفۆ:$
کۆسۆفۆ بچووکترین وڵاتانی نیمچە دورگەی بەلکانە، ڕووبەری کۆسۆفۆ ئەوەندەی ڕووبەری وڵاتی جامایکا یان لوبنانە و ڕووبەری کۆسۆفۆ 10,905کم2، و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی1,907,592 کەسە بەپێی ئامارەی ساڵی 2018، کۆسۆفۆ سنوری وشکانی هاوبەشی لەگەڵ چەندین وڵات هەیە، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ ئەلبانیا و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ سڕبیا و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکدۆنیا و لە باکووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ مۆنیتینیگرۆ.
$مەکدۆنیا:$
لە وڵاتی مەکدۆنیا زیاتر لە 1,100سەرچاوەی ئاوی جیاواز هەیە لە ڕووبەرە ئاوییە گەورەکان، هەرچەندە وڵاتێکی دەورە دراوە، لە گرنگترین دەریاچەکانی ئەم وڵاتە وەکو دەریاچەی دۆیران و دەریاچەی پریسبا هەروەها کۆنترین دەریاچە لە جیهاندا تێدایە و قوڵترین دەریاچەیە لە ناوچەی بەلکان، کە بریتییە لە دەریاچەی ئۆگرید، قوڵی 284.9م، و بەخاکی مەکدۆنیا تێپەڕ دەبێت، مەکدۆنیا چەندین ڕوباری تێدایە وکو ڕوباری کەرنا و پریجالنیسکا و ڤاردار، ڕووبەری مەکدۆنیا 25,333کم2 و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی2,083,418 کەسە بەپێی ئامارەی ساڵی 2019.
$ ئاین و زمان لە وڵاتانی نیمچە دورگەی بەلکان$
لە نیمچە دورگەی بەلکان کەلتور و زمان و داب و نەریتی هەمەجۆر هەیە، هەندێک لە وڵاتانی بەلکان بەیەک زمانی هاوبەش دەدوێن بەڵام هەندێک لەو وڵاتانە زمانی تایبەتی خۆیان بەکاردێنن، کەواتا یەک زمانی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی نیمچە دورگەی