دەریاچەی ڤیکتۆریا.
ئامادەکردنی مامۆستا: حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستم.[1]
دەریاچەی ڤیکتۆریا یان دەریاچەی نیانزا یان ئۆکیروی یان نالوباڵی، دووەم گەورەترین دەریاچەی ئاوی سازگارە لە جیهاندا لە ڕووی ڕووبەرەوە و گەورەترین دەریاچەیە لە کیشوەری ئەفریقیادا، هەروەها گەورەترین دەریاچەی کەمەرەییە لە جیهاندا و لە دریاچەی سۆپەریۆری ئەمریکی بچووکترە، ڕووبەری دەریاچەی ڤیکتۆریا 68870 کم2 و بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکە بەڕێژەی 90سم بەنداوی ئەوین لە سەر ڕوباری نیل لە نێوان ساڵی1949 و 1954 دروستکرا، قووڵترین بەشی دەریاچەکە 82 م، و سێ وڵات دەکەوێتە کەناری دەریاچەکە (کینیا، ئۆگەندا، تانزانیا) لە دەریاچەکە نزیکەی 3000 دورگە هەیە، سەرچاوەی ئاوی دەیاچەکە ئاوی پارانە سەرەڕای چەندین ڕوبار کە ئاوەکەی دەڕژێتە ناو دەیاچەکە وەک ڕوباری نیل.
$جوگرافیای دەریاچەی ڤیکتۆریا.$
دەریاچەی ڤیکتۆریا دەکەوێتە هێڵی درێژی 533 ڕۆژهەڵاتی هێڵی گرینچ و سەر بازنەی پانی 1 باشووری هێڵی کەمەرەیی.
دەریاچەی ڤیکتۆریا دەکەوێتە ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەفریقیا، درێژی دەریاچەکە 410 کم و پانی 250کم لەسەر بانێکی کەمەرەیی، بەزری نزیکەی 1135 م، دەریاچەکە نزیکەی 2424 کم سێ جا ئاوی تێدایە و دروست بوونی دەریاچەی ڤیکتۆریا دەگەڕێتەوە بۆ 400000 ساڵ لەمەوبەر.
دەریاچەکە ئاوەکەی لە ڕوباری کاجيرا وەردەگرێت هەروەها یەکێکە لە گەنجینە سەرەکییەکانی ئاوی ڕوباری نیلە کە بەشی باکووری پێک دێنێت، چڕی دانیشتوان بەرزە لە حەوزی دەریاچەی ڤیکتۆریا و ناوچەیەکی سەرەکی ڕاوە ماسییە.
$دۆزینەوەی دەریاچەی ڤیکتۆریا.$
دۆزینەوەی دەریاچەی ڤیکتۆریا دەگەڕێتەوە بۆ ئۆروپییەکان لە کاتی گەڕانیان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئاوی ڕوباری نیل، دەریاچەکە لە لایەن پشکنەری بەریتانی جۆن هانینگ لە ساڵی 1858 دۆزرایەوە، پێشتر بە ئۆکیرۆی ناسرابوو و دواتر ناونرا بەڤیکتۆریا لەسەر ناوی شاژنی ئینگلترە ڤیکتۆریا.
$دابەش کردنی ڕووبەری دەریاچەی ڤیکتۆریا.$
وڵاتانی (کینیا، ئۆگەندا، تانزانیا) ڕووبەری دەریا ڤیکتۆریا لە نیوخۆیاندا دابەش دەکەن، وڵاتی تانزانیا گەورەترین بەشی لە ڕووبەری دەریاچەی ڤیکتۆریا بەر دەکەوێت بەڕێژەی لە
49%، بەڵام نزیکەی لە 45%ی ڕووبەری دەریاچەی ڤیکتۆریای دەکەوێتە کەناری ئۆگەندا و لە 6%ی دەکەوێتە کەناری کينيا.
$وڵاتانی دەریاچەی ڤیکتۆریا.$
1-تانزانیا:
خاوەنی نزیکەی لە 49%ی ئاوی دەریاچەکەیە و دۆدۆما پایتەختی وڵاتە، دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەفریقیا، دەکەوێتە سەر هێڵی درێژی 534.51 ڕۆژهەڵاتی هێڵی گرینچ و سەر بازنەی پانی 56.18 باشووری هێڵی کەمەرەیی، ڕووبەری 945,203کم²،
2-کينيا:
خاوەنی نزیکەی لە 6%ی، ئاوی دەریاچەکەیە، شاری نیرۆبی پایتەختی وڵاتە، دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا، دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی 54.21 باکووری هێڵی کەمەرەیی و 54.28 باشووری هێڵی کەمەرەیی، و لە نێوان هێڵی درێژی 534 و 542 ڕۆژهەڵاتی هێڵی گرینچ، ڕووبەری 580.367کم2.
3-ئۆگەندا:
وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا، سنووری لە ڕۆژهەڵاتەوە بریتییە لە کینیا و لە باکوورەوە باشووری سودان و لە ڕۆژئاواوە کۆنگۆی دیموکراتی و ڕواندا لە باشووری ڕۆژئاواوە و لە باشوورەوە تانزانیا، هەروەها بەشی باشووری بەشێکی گەورەی دەریاچەی ڤیکتۆریا پێکدێنێت، ڕووبەری 236,040 کم²، و ژمارەی دانیشتوانی وڵات 39,032,383 کەسە.