تایبەتمەندی ئاوی دەریا و زەریاکان
1- سوێری
گرنگترین ئەو خوێیانەی کە لە ئاوی دەریا و زەریاکاندا هەن بریتیە لە خوێی کلۆریدی سۆدیۆم، سەرچاوەی سەرەکی ئەو خوێیانەش هەڵوەشاندنەوەی بەردەکانی توێژاڵی زەویە، ڕێژەی سوێری ئاوی دەریا و زەریاکانیش بەشێوەیەکی گشتی دەکاتە نزیکەی 0,035، ئەم بڕەش کەم دەکات لە ئاوەڕێژگەی ڕووبارەکاندا و هەروەها لەو دەریایانەی کە دەکەونە ناوچە ساردەکانەوە وەکو دەریای بەڵتیق و دەریای ڕەش...هتد.
گرنگترین ئەو هۆکارانەش کە کار لە پلەی سوێری دەکات بریتیە لە هاوسەنگی نێوان باران و بەهەڵم بوون، بە شێوەیەک کە بەهەڵم بوون کەم بێت و باران زۆڕ بێت پلەی سوێری دادەبەزێت، بەڵام لەو ناوچانەی کە باران بارین کەم بێت و بەهەڵم بوون بەرز بێت وەک دەریای ناوچە خولگەییەکان پلەی سوێری بەرز دەبێتەوە.
2- گەرمی
سەرچاوەی سەرەکی ئاوی دەریا و زەریاکان بریتیە لە تیشکەکانی خۆر، بۆیە پلەی گەرمی ئەو دەریا و زەریایانە کەمدەکات هەتاوەکو لە هێڵی یەکسانیەوە دووربکەوینەوە بەرەو جەمسەرەکان، ئاوەکان بەشێک لەو تیشکی خۆرەی کە لە تیشکی خۆرەوە وەری دەگرێت و ونی دەکات لە ڕێگەی بە بەهەڵم بوونەوە، بەهەلم بوونی گرامێک لە ئاو پێویستی بە 537 کاڵوری گەرمی دەبێت، کە گەرمە جۆری ئاو سێ جار زیاترە لە گەرمە جۆری وشکانی، بویە پلەی گەرمی ئاو بەرزترە ل پلەی گەرمی وشکانی لە زستاندا و بە پێچەوانەشەوە پلەی گەرمی ئاو نزمترە ل پلەی گەرمی وشکانی لە هاویندا، پلەی گەرمی چینەکانی سەرەوەی ئاوی دەریا و زەریاکان لە نێوان (-2° س __ 30° س).
هەروەها لە گرنگترین ئەو هۆکارانەی تر کە کاریگەری لسەر پلەی گەرمی ئاوی دەریا و زەریاکان هەیە بریتیە لە تەوژمە دەریایەکان کە ئاوی گەرم لە ناوچە خولگەییەکانەوە دەبات بەرەو ناوچە ساردەکان، هەروەها ئاوی ساردیش لە ناوچە ساردەکانەوە دەبات بەرەو ناوچە خولگەییەکان.
3- چری
گرنگترین ئەو هۆکارانەی کار لە چڕی ئاوی دەریا و زەریاکان دەکات بریتیە لە (پلەی گەرمی و سوێری و پەستان) هەر چەندە پلەی گەرمی بەرزبێتەوە ئاوا چری کەم دەبێتەوە و هەرچەندە پلەی سوێریش بەرزبێتەوە چڕی زیاد دەکات، واتە پەیوەندی نێوان چڕی پلەی گەرمی پەیوەندییەکی پێچەوانەیە، هەروەها هەتاوەکو پەستانی ئاو بەهۆی زیادی قوڵیەوە بەرز بێت دەبێتە هۆی زیاد بوونی چڕی ئەو ئاوە، بۆیە چڕی ئاوی دەریا و زەریاکان لە ناوچە خولگەییەکاندا زۆرە و لە ناوچە مام ناوەند و ساردەکاندا کەمە.
نووسینی: عەلی کەریم ئیسماعیل
سەرچاوە:پەرتووکی دەروازەیەک بۆ زانستی جوگرافیای سروشتی.[1]