دەوڵەتی ئورارتۆ
ئورارتۆیەکان دەستی باڵایان لە ئاواکاریدا هەبووە شوێنەوارەکانیان لە دەورووبەری دەریاچەی(وان) گەواهی ئەم ڕاستیەن.
ئەم دەوڵەتە لە سەدەی نۆیەمی پ.ز لە ناوچەی دەریاچەی (وان) دامەزرا. بۆیە هەندێک لە مێژوونووسان بە دەوڵەتی (وان) ناوی دەبەن.
ناونراوە بە (دەوڵەتی ئورارتۆ) بە هۆی چیاکانی (ئارارات)ەوە.
ئورارتۆیەکان توانیان هاوپەیمانیەک پێکبێنن، هەموو نەتەوە و میرنشینە کوردستانیەکان بگرێتە خۆ، لەگەڵ میرنشینی ڕەواندز هاوپیمان بوون، ئەم میرنشینە لە سەرچاوە ئاشوریەکان ناوی(مەساسیر)بووە. هەروەها لەگەڵ هۆزە میدیەکان پێکهاتبوون و کونترۆڵی ڕێگەوبانی بازرگانیان کردبوو.
ئورارتۆیەکان بەم شیوەیە هەڕەشەیان لە بەرژەوەندیەکانی ئاشوریەکان دەکرد، بۆیە ئەوانیش چەندین جار هەڵمەتیان بردە سەریان.
ناو بەناوبانگترین پاشاکانی ئورارتۆیەکان وەکوو(منوا) و شا(سردور) و شا (رۆسا) بووە.
ئورارتۆیەکان دەستی باڵایان لە ئاواکاریدا هەبووە شوێنەوارەکانیان لە دەورووبەری دەریاچەی(وان) گەواهی ئەم ڕاستیەن. جۆگەی ئاودێریان لێداوە. بەهۆی لێزانی و بەهرەمەندی ئورارتۆیەکان لە بیناسازی، پاشای ئاشوری(ناسیر بالی دووەم 883- 859 پ.ز) پەنای بۆ بردوون بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتی ئاواکاری فراوان لە کاتی نوێژنکردنەوەی پایتەختی شاری کەلخو(نەمردوود).[1]