دیاردەی سێبەری باران چییە؟
ئامادەکردنی مامۆستا: حوسێن عەبدولکەریم
دیاردەی سێبەری باران کاتێک ڕوودەدات کە بای شێدار کە لە دەریاوە دێت ناچار دەبێت کە بەرز بێتەوە و بەسەر بەرزایی چیاکان سەر دەکەوێت، و بە بەرزبوونەوەی با شێدارەکە پلەی گەرمی دادەبەزێت وشێ ناوی چڕ دەبێتەوە و هەور پێک دێت و باران دەبارێت،
و بارانێکی زۆر و بۆ ماوەیەکی زۆر دەبارێت لەسەر ئەو قەدپاڵانەی کە ڕووبەڕووی بایە شێدارەکە دەبێت، دوای ئەوە کە با شێدارەکە دەگاتە لوتکەی چیاکە داداکەوێت و گەرم دەبێت و زیاتر وشک دەبێت وهەلی چڕبوونەوەی کەم دەبێت و هەور نامێنێت بەهۆی داکەوتنی هەور و ئەو دیوە پێی دەوترێت سێبەری باران.
$گرنگترین خاسیەتاکانی دیاردەی سێبەری باران.$
بەرزی پلەی گەرم بەهۆی جوڵەی بای داکەوتوو.
کەمی ڕێژەی شێ کە دەبێت هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرم لە نیوەڕۆدا و دابەزینی بە شەو.
پۆشاکی ڕووەکی لە دیوی ڕووبەڕووی بایە شێدارەکە زۆڕ و چڕە.
لە دیوی سێبەری باران پۆشاکی ڕووەکی کەمە و لەوانەیە ڕووبەڕووی دیاردەی بە بیازابوون دەبێتەوە.
نموونەی دیاردەی سێبەری باران وەکو چیاکانی لوبنان کە بەشی ڕۆژئاوای چیاکانی لوبنان دارستانە چڕکان دایدەپۆشێت بەڵام بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕوەکی سروشتی کەمە، هەروەهاناوچەی کۆینزلاند لە ئوسترالیا کە ڕێژەی باران ساڵانە 750ملم کەمترە.[1]