هەرێمەکانی ئاووهەوا لە جیهان.
ئامادەکردنی مامۆستا: حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستم.[1]
هەرێمەکانی ئاووهەوا لە جیهاندا پۆلێن دەکرێن بۆ هەرێمانە.
$یەکەم$: هەرێمەکانی ئاووهەوای گەرم.
هەرێمەکانی ئاووهەوای گەرم لەم هەرێمانە پێک دێت.
1- هەرێمی ئاووهەوای کەمەرەیی و نیمچە کەمەرەیی.
ئەم هەرێمە لە بازنەی کەمەرەییەوە تا بازنەی پانی 10° درێژدەبێتەوە، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم هەرێمە بەرزی پلەی گەرمی و بەرزی ڕێژەی شێ و بەرزی ڕێژەی باران بەدرێژای ساڵ.
2-هەرێمی ئاووهەوای خولگەیی (هەرێمی سافانا).
ئەم هەرێمە دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی 10˚ بۆ 18˚ باکوور و باشووری هێڵی کەمەرەیی، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم هەرێمە بەرزی پلەی گەرمی بەدرێژای ساڵ و باران لە وەرزی هاوین دەبارێت، و ڕێژەی باران کەم دەبێتەوە هەرچەندە لە هێڵی کەمەرەیی دوور بکەوێنەوە.
3- هەرێمی ئاووهەوای وەرزی.
ئەم هەرێمە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا درێژ دەبێتەوە، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم هەرێمە هاوینی گەرم و شێدار و باراناوی و زستانی ساردە.
4- هەرێمی ئاووهەوای بیابانی گەرم.
ئەم هەرێمە دەکەوێتە نێوان هەردوو بازنەی پانی 18 بۆ 30˚ باکوور و باشووری هێڵی کەمەرەیی، لە
تایبەتمەندییەکانی ئەم هەرێمە، پلەی گەرمی زۆر بەرزە لە وەرزی هاویندا، و زۆر ساردە بەشەو لە وەرزی زستاندا و باران زۆر دەگمەنە لەم هەرێمەدا.
$دووەم$: هەرێمەکانی ئاووهەوای فێنک.
هەرێمەکانی ئاووهەوای فێنک دەکەوێتە نێوان هەردوو بازنەی پانی 30°_ 45° باکوور و باشووری هێڵی کەمەرەیی و بەپێی شوێن پۆلێن دەکرێن بۆ هەرێمانە.
1-هەرێمی ئاووهەوای مامناوەندی فێنک (چینی).
ئەگەر درێژبوونەوەی ئەم هەرێمە (30°_45°) بکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کیشوەرەکان ئەوە بەهەرێمی ئاووهەوای مامناوەندی فێنک (چینی) دەناسرێت، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم هەرێمە، گەرمە و بارانی زۆرە بە هاوین و فێنک و باراناویە بە زستان.
2- هەرێمی ئاووهەوای بیابانی فێنک.
ئەگەر درێژبوونەوەیە ئەم هەرێمە بکەوێتە ناو کیشوەرەکان ئەوە پێی دەوترێت، هەرێمی ئاووهەوای بیابانی فێنک، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم هەرێمە، کەمی باران لە وەرزی هاویندا و ووشکی و ساردی لە وەرزی زستان.
3-هەرێمی ئاووهەوای دەریای ناوەڕاست.
ئەگەر درێژبوونەوەیە ئەم هەرێمە بکەوێتە ڕۆژئاوای کیشوەرەکان ئەوە پێی دەوترێت، هەرێمی ئاووهەوای دەریای ناوەڕاست، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم هەرێمە،
گەرم و ووشکە لە وەرزی هاوین، و فێنک و باراناوی لە وەرزی زستان.
$سێیەم$: هەرێمەکانی ئاووهەوای سارد.
دەکەوێتە نێون هەردوو بازنەی پانی 45°_60° باکوور و باشووری هێڵی کەمەرەیی و بەپێی شوێن پۆلێن دەکرێن بۆ هەرێمانە
1-هەرێمی ئاووهەوای مامناوەندی سارد.
ئەگەر ئەم درێژبوونەوەیە بکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کیشوەرەکان پێی دەوترێت، هەرێمی ئاووهەوای مامناوەندی سارد، لە تایبەتمەندییەکانی باران بارین بەدرێژای ساڵ، و ئاووهەوای مامناوەند بە هاوین و ساردە بە زستان.
2- هەرێمی ئاووهەوای کیشوەری سارد.
ئەگەر درێژبوونەوەکە بکەوێتە ناو کیشوەرەکان پێی دەوترێت، هەرێمی ئاووهەوای کیشوەری سارد، لە تایبەتمەندییەکانی فێنک و باراناویە لە وەرزی هاوین، و زۆر سارد و کەمی باران لە وەرزی زستان.
3- هەرێمی ئاووهەوای ڕۆژئاوای ئەوروپا.
ئەگەر درێژبوونەوەکە بکەوێتە ڕۆژئاوای کیشوەرەکان پێی دەوترێت، هەرێمی ئاووهەوای ڕۆژئاوای ئەوروپا، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم هەرێمە، باران بەدرێژا ساڵ دەبارێت، چونکە دەکەوێتە پشتێنەی بای پێچەوانەی ڕۆژئاوا، هەروەها ئاووهەواکەی بەهاوین مامناوەندە و سارد بە زستان.
$چوارەم$: هەرێمە ساردەکان.
1- هەرێمی ئاووهەوای سارد.
ئەم هەرێمە دەکەوێتە نێوان هەردوو بازنەی پانی 60° بۆ 90° باکوور و باشووری هێڵی کەمەرەیی، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم هەرێمە، زۆر ساردە لە وەرزی زستان و سارد لە وەرزی هاویندا، و بەفر بەدرێژای ساڵ دەبارێت و باران کەمە لە وەرزی هاوینی کورت.
2- هەرێمی ئاووهەوای شاخاوی.
ئەم هەرێمە دەکەوێتە ناوچە شاخاوی و ناوچە لێژاییەکان و ئاووهەوای ناوچەکە زۆر ساردە و بەفر لێژاییەکان دادەپۆشێت.