ناونیشان: دیاردەی بارانی خەیاڵی
ئامادەکردنی مامۆستا حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستم[1]
ئەمە جۆرە بارانێکە کە هەرگیز نابێنرێت، و ئەم دیاردەیە لە ناوچە ووشکە زۆر گەرمەکان ڕوودەدات، لەو ناوچانەدا هەور و بروسکە دەبێنرێت و گرمەی هەوریش دەبێسترێت و بارودۆخەکە لەبارە بۆ باران بارین، بەڵام هەورەکە نامێنێت بە بێ ئەوەی یەک دڵۆپ باران ببارێت، لە ڕاستێدا باران دەبارێت بەڵام بارانەکە بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی، بارانەکە لە هەوادا دەبێتە هەڵم پێش ئەوەی بگاتە سەر زەوی.