ناونیشان باران بارین
دیارترین و بڵاوترین جۆری دابارینە، بەهۆی ئەوەی کە پلەی گەرمی لە زۆربەی هەرێمەکانی سەرزەویدا بەرزترە لەپلەی بەستن، وە بەفر و تەرزە لەکاتی تێپەربونیاندا لە چینە گەرمەکانی هەوادا دەتوێنەوە و لەسەر شێوەی بەفر دەگەنە زەوی، وە قەبارەی دڵۆپە بارانەکان جیاوازە و لەنێوان دەنکۆڵەی ورد بۆ دڵۆپە دایە، کە تیرەکەی دەگاتە (5 ملم)، وە دابەشبونی باران بەپێی کات و شوێن جیاوازە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنیکی دیکە، باران لە هەرێمەکانی دەریای ناوەڕاستدا لەوەرزی هاویندایە و لە ناوچەکانی یەکسانی و کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا لە وەرزێ هاویندایە و لە ناوچەکانی یەکسانی و کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی کیشوەرەکاندا لەنێوان (30_40) و لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا لەنێوان (40 _60) بە درێژایی ساڵ دەبارێت.
باران لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە، بڕێکی زۆر باران لەناوچەکانی یەکسانی و ئەو ناوچانەی کە دەکەونە بەر بارانی وەرزی دەبارێت، بەڵام چەندین ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ناوچە بیابانیەکاندا بەبێ ئەوەی بارانیان لێ ببارێت ٫ هەروەها بونی لوتکە (ترۆپک) ی باران بارین لەناوچەکانی یەکسانی و دوو لوتکەی دیکەی بچوک لەناوچە مامناوەندیەکان، وە باران لە بازنە خولگەیەکانی (20_30) و ناوچە جەمسەریەکان کەم دەبارێت،
دابەش بونی باران دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم هۆکارانەوە:
$شوێن بەپێی ڕوبەرە ئاویەکان$:
بەدورکەوتنەوە لە ڕوبەرە ئاویەکان باران کەم دەکات.
$ئاراستەی با$:
ئەو بایانەی کە لەدەریاکانەوە دێن شێ یان هەڵگرتوە و دەبنە هۆی باران بارین، بەڵام ئەو بایانەی کە لە کیشوەرەکانەوە دێن وشکن.
$بەرز و نزمی$:
لەبەرزایی چیاکاندا باران زیاتر دەبارێت، بەتایبەت ئەو ڕوانەی (ئاراستانەی) کەڕویان لە بای شێدارە.
$پلەی گەرمی$:
بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و گەرم بونی هەوای شێدار، دەبێتە هۆی دروست بونی تەوژمە سەرکەوتوەکان چالاک بونی.
کرداری بەهەڵم بوون لەناوچە شێدارەکان و پاشان زیادبونی باران.
$نەوراییە کەشیەکان$:
ئەو ناوچانەی کە دەکەونە سنوری تێپەربونی نەوراییە کەشیەکان وەک بازنەکانی ناوەڕاست و ئەو ناوچانەی کە دەکەونە بەر گەردەلولەکان وەک لەناوچە خولگەییەکان، ئەوا بارانیان زۆرە.
نووسینی: عەلی کەریم ئیسماعیل
سەرچاوە: پەرتووکی دەروازەیەک بۆ زانستی جوگرافیای سروشتی.[1]