خۆشناو زوو سەریان گەرم دەبێت
خۆشناو یەکێک لە هۆزە سەرەکیەکانی کوردە لە ناوچەکانی جوگرافیای(کۆیە و ڕانیە و شەقڵاوە و ڕواندزێ) زۆرینە پێکدەهێنن، هەرچەندە بیروبۆچون وایە ناوی هۆزەکە لەدڵگیری و خۆشی ناوچەکەیان هاتبێت(خۆشناو: واتە ناوچە و دەڤەری خۆش و دڵگیر) لەناو کوردان واباوە زوو توڕە دەبن بەتایبەت لەدوای نانی نیوەڕۆدا، بۆیە بووە به ئیدیۆم و کینایە و درکە بەکەسانێک کەزوو هەڵدەچن دەوترێت دەڵێی خۆشناوە زوو سەریان گەرم دەبێت.[1]