کەجەکە ڕایگەیاند، ئێمەی هێزەکانی ئازادیی گەلی کورد لەسەر بنەمای یادکردنەوەی شەهیدانی 10ی تشرینی یەکەم، دەمانەوێت تێکۆشانی کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکراتیک تاوەکو گەیشتن بە ئامانجەکەی درێژە پێبدەین. ئێمە ئەو تێکۆشانە لەگەڵ گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شانبەشانی یەکتر ئەنجام دەدەین.
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی گۆڕەپانی ترێنی ئەنقەرە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوو: ئەگەر ئەو فاشیزمە هەڵبوەشێنرێتەوە و دیموکراسی بونیات بنرێت، ئەگەر گەلانی تورکیا ئازاد ببن، خۆی لە خۆیدا دەبێت ئێمە ئەو هاوپەیمانییەی گۆڕەپانی ترێن بەدیهبێنین و تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە گەشاوە بکەین. ئەو گۆڕەپانە هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەی زۆر ترساندبوو.
کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی وێستگەی ترێنی ئەنقەرە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا باسی ئەوەیکردووە: ئێمە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی وێستگەی ترێنی ئەنقەرە لە 10ی تشرینی یەکەم دا بە خۆبەقەرزار زانینەوە و منەتدارییەوە بەرز ڕادەگرین، ئێمە دیسانەوە سوێند دەخۆین، کە خەون و یادی ئەوان بە بونیاتنانی تورکیایەکی دیموکراتیک و کوردستانێکی ئازاد بەدیهبێهنین.
هێرشی 10ی تشرینی یەکەم لە دژی یەکێتیی یەکسان، دیموکراتیک و ئازادی گەلانی تورکیا و لە دژی تامەزرۆی و خەونی ئازاد و دیموکراتیک ڕوویدا. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە دەیخواست لەگەڵ داعش تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی گەلی کورد و گەلانی تورکیا لەناو ببات و بیانچەوسێنێتەوە، ئەو هێرشەی پێ ئەنجامدان. ئەو نامرۆڤە ناجوامێرانە، کە دەوترێن داعشن و ڕەوانەکران بۆ گۆڕەپانی وێستگەی ترێنی ئەنقەرە، کەسانی چێندراوی میت بوون لە ناو داعش دا. دوای ئەوەی تورکیا وەک دەسەڵات داعشی بەکارهێنا، داعش لە ژێر چاودێریی دەوڵەتی تورکدا بووە ڕێکخستنێکی چەتە، کە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، هێزە دیموکراسییەکان و هەموو مرۆڤایەتی. هەر کەسێک داعش وەک ڕێکخستنێکی کۆمەڵکوژکەر بە جیا لە دەوڵەتی تورک بزانێت ئەوە یان چاوی خۆی لە ڕاستییەکان داپۆشیوە، یان بە دەمی دەوڵەتی تورک قسە دەکات.
کۆمەڵکوژیی گۆڕەپانی وێستگەی ترێنی ئەنقەرە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2015دا بەردەوامیی کۆمەڵکوژییەکانی 5ی حوزەیرانی 2015 لە ئامەد و 20ی تەممووزی 2015 لە پرسوس بوو. هێرش لە دژی ئەو هێزانە بوو، کە لە دژی دەسەڵاتی ئاکەپە تێدەکۆشان. بەو شێوەیە بۆ ئەەی دەسەڵاتی ئاکەپە لەسەر پێ بمێنێتەوە لە دژی هێزە دیموکراسییەکان و بۆ ئەوەی درێژە بە شەڕ بدرێت ئەو کۆمەڵکوژییە ئەنجامدرا. ئەوە ڕێککەوت نییە، کە هێرشەکانی ناوخۆ و دەرەوە، کە دەوترێت داعش ئەنجامیداون، لە دژی ئەو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییانە بوو، کە لە دژی دەسەڵاتەکەی ئاکەپە بوون. بەوەش دەسەلمێت، کە ئاکەپە و داعش لە ناو سکی یەکتردان. داعش تورکیا بە بەرەی دواوەی خۆی و وڵاتی دۆستی خۆی دەزانێت و ئەو دەربڕینەش بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی پەیوەندییەکانیان دەخاتەڕوو.
داعش بووە ڕێکخستنێکی چەتەی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا
خەلیفەی داعش بۆ ئەوەی خۆی لە شوێنێکی پارێزراودا حەشار بدات، چووە ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی تورکیا. ئەو چەتانە، کە لە سوریا لە دەست قەسەدە ڕادەکەن، کە لە ناو قەسەدەدا شەڕڤانی کورد، عەرەب، سوریان و لە زۆرێک لە بەشەکان و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی تیادایە، ڕوو لە تورکیا دەکەن و ئەوەش ئاستی پەیوەندییەکانیان ئەوەندەی تر دەخاتەڕوو. لەبەر ئەوە دەبێت کەس بە هەڵەدا نەچێت. ئەگەر سەرەتا لە ناو داعشدا هەندێک هێزی تر دەستیان هەبووبێت، بەڵام دواتر بووە ڕێکخستنێکی چەتە، کە بە تەواوی کەوتە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا. بەڵگەکانی ئەوانە لە دەستی هەموو دەزگا هەواڵگرییەکاندایە. کاتێک ڕۆژی خۆی بێت، یەک بە یەک بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک دەیخەنەڕوو. ئێستا دەسەڵاتێکی لەو شێوەیە لەتورکیادا هەیە.
10ی تشرینی یەکەم هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا لەگەڵ گەلی کورددا، ئەوانەی دەیانخواست تورکیایەکی دیموکراتیک بونیات بنێنن چوونە پاڵ یەک. ئەوانەی لە بەردەم وێستگەی ترێن کۆبوونەوە ڕووی ڕووناکی تورکیا بوون. تورکیای ڕاست ئەوانە بوون. دیموکراتیک، شۆڕشگێڕ، ژن، گەنج و ژینگەپارێز، کە داهاتوی تورکیایان ئومێد دەکرد، لەو گۆڕەپانەدا کۆبوونەوە. لەو ڕووەوە هێرشیان کردە سەر داهاتووی تورکیا. بۆ ئەوەی ترسی خۆیان بڕەوێننەوە هێرشیان کرد، بەڵام ترس هیچ سوودێکی لە مردندا دەستناکەوێت. داهاتووی تورکیا دەبێتە خەون و تامەزرۆیی ئەو کەسانە، کە لەو گۆڕەپانەدا شەهید بوون، دەبنە هەوێنی و بە تەواوەتی بەدی دێت. گوشار، زۆرداری، کۆمەڵکوژی چەند زۆر بن، ناتوانن خوڵقاندنی تورکیایەکی لەو شێوەیە ئاستەنگ بکەن.
ئەوانەی لەو گۆڕەپانەدا شەهید بوون، ئەوەیان خستەڕوو و ئاشکرایانکرد، کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە چۆنە. ئەو گۆڕەپانە ڕاستییەک، کە ئەمڕۆ هاوپەیمانی دیموکراسیی پێدەوترێت، زیاتر بەرچاوتری کردووە و خستویەتییە ڕوو. ئەو مەیدانە ئەوەی سەلماند، کە هاوپەیمانییەکەیان چۆن شکڵ بە داهاتوی ئازاد و دیموکراتیکی تورکیا دەدات و دەبێت چۆن بێت. ئەوانەی دەڵێن، کە دەبێت هاوپەیمانی دیموکراسی چۆن بێت، دەبێت سەیری ئەو گۆڕەپانە بکەن. هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەوەی ئەو هاوپەیمانییە دیموکراسییە لەو گۆڕەپانەدا بینی، هێرشی کردە سەر هاوپەیمانیی دیموکراسی، کە لەو گۆڕەپانەدا دروستبوو بوو و لە دژی سیاسەتی شەڕی هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە بوو، کە ئەو سیاسەتە شەڕانگێزییە لەسەر بنەمای دوژمنایەتیکردنی کوردان بوو، ئەو ڕاستییە ڕابوون و هەستانەوەی هێزە دیموکراسییەکان بوو لە دژی سیاسەتی شەڕی هاوپەیمانیی فاشیستیانەی ئاکەپە – مەهەپە، کە لەسەر بنەمای دوژمنایەتیکردن لەگەڵ کورددا بوو.
ئەگەر ئەو فاشیزمە هەڵبوەشێتەوە و دیموکراسی بونیات بنرێت، ئەگەر گەلانی تورکیا ئازاد ببن، لەو کاتەدا دەبێت هاوپەیمانیی لەو گۆڕەپانەدا دروست بکرێت و لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەهێز بکرێت و بەگەشێتەوە. ئەو گۆڕەپانە هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەی زۆر ترساندبوو. ئەگەر ڕێگری لە هۆشمەندی و ڕۆحی ئەو گۆڕەپانە نەکرێت، ئەو بۆچوونە بە هەموو کۆڵگەدا تەشەنە دەسێنێت و هاوپەیمانیی دیموکراسی دەئافرێنێت، ئەوەش دەبێتە مەرگی هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە. لەو ڕووەوە گەلانی تورکیا بەرپرسیارییان دەکەوێتە سەر شان، کە لە چوارچێوەیی هاوپەیمانیی دیموکراسی دا، تورکیای دیموکراتیک و کوردستانی ئازاد بونیات بنێن.
دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە چەند هێرشیش بکات، بەڵام لاوازترین دەسەڵاتی مێژووی تورکیایە. ئەو لاوازبوونەوەش کوردان، سۆسیالیستەکان، ژنان، هەموو هێزە دیموکراتیکەکان بە تێکۆشانی خۆیان دروستیان کردووە. ئەگەر هێزە دیموکراسییەکان بێنە پاڵ یەکتر تەمەنی ئەو دەسەڵاتە زۆر کورت دەبێت. بەرپرسیاریی ئێمەیە، کە لە بەرامبەر شەهیدانی 10ی تشرینی یەکەمدا هاوپەیمانییەکی دیموکراسیی وەها دروست بکرێت و تێکۆشان بەهێز بکرێت و گەشەی پێبدرێت. بە شێوەیەکی تر ناتوانن وەڵامدەرەوەی یاد و خەون و تامەزرۆییان بن.
ئێمەی هێزە ئازادیخوازەکانی کورد بە دڵسۆزی بۆ شەهیدانی 10ی تشرینی یەکەم، تاوەکو تێکۆشانی کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکراتیک بە ئەنجام نەگەیەنین، درێژە تێکۆشانەکەمان دەدەین. ئێمە هەموو کات ئەو تێکۆشانە لەگەڵ گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێکەوە ئەنجام بدەین. ئێمە ئەو ڕاستییەی کە ئەوان لێ دەترسن، یەکێتیی ئازاد، و دیموکراتیکی گەلان بونیات دەنێین، ئەم خاک و نیشتمانانە دەکەین بە بەهەشتی جوان و برایەتیی گەلان. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە داوا لە گەلی کورد و گەلانی تورکیا دەکەین لە تێکۆشانی دژ بە فاشیزمدا یەکبگرن و تورکیای دیموکراتیک دروست بکەن و دادوەری و ئازادی بچەسپێنن.[1]