دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی غازی ساڵح ئالیخان
بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی تیرۆرکردنی (غازی ساڵح ئالیخان) بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێرێمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو غازی ساڵح ئالیخان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، دڵنەوایی و ئارامیش بە ئێوە و کەسوکارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
9ی10ی2020[1]