لەسێدارەدان لە شوێنە گشتییەکان:
لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا لانیکەم حوکمی سێدارەی 12 هاووڵاتیی کورد لە سەر شەقام و یان شوێنە گشتییەکان جێبەجێ کراوە کە 3٪ی کۆی گشتی ئەو ئامارە بووە. 8 حاڵەتی لە ساڵی 2017 تۆمارکراوە. لەو ماوەیەدا پێنج هاووڵاتیی کورد لەئیلام، دوو هاووڵاتی لە سەرپێڵی زەهاو و لە شارەکانی ڕوانسەر، ئیسلام ئاباد (شاباد)، سەڵماس و خۆی و مەشهەد هەر کامەیان یەک هاووڵاتیی کورد لەپێش چاوی خەڵک لەسێدارە دراون.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکانی سیاسی و مەزهەبی: 46 حاڵەت کە دەکاتە 12٪ی کۆی حاڵەتەکان.
تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان: 145 حاڵەت کە دەکاتە 37.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
کوشتنی ئەنقەست: 194 حاڵەت کە دەکاتە 49.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
دزی: 3 حاڵەت کە دەکاتە 05٪ی کۆی حاڵەتەکان.
دەستدرێژی سێکسی: 3 حاڵەت کە دەکاتە 05٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان:
زیاترین ڕێژەی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە 187 حاڵەت بووە و لە پارێزگاکانی کرماشان و سنە 69 و 67 حاڵەت تۆمار کراوە.
پارێزگای ئورمیە: 187 حاڵەت کە دەکاتە 48٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای کرماشان: 69 حاڵەت کە دەکاتە 17.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای سنە: 67 حاڵەت کە دەکاتە 17٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای لوڕستان: 35 حاڵەت کە دەکاتە 9٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای ئیلام: 20 حاڵەت کە دەکاتە 5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی و باکوور: 11 حاڵەت کە دەکاتە 3٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای گیلان: 1 حاڵەت کە دەکاتە 025٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای قەزوێن: 1 حاڵەت کە دەکاتە 025٪ی کۆی حاڵەتەکان.[1]