ناساندن :
نەخۆشخانەی فێرکاری لە ساڵی 1975 تەواو بووەو بەردەوامە لە کارکردن بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، لە ساڵی 2000 ئەم نەخۆشخانەیە نۆژەن کراوەتەوە.
لەم نەخۆشخانەیە کاری نەشتەرگەری (عملیات) بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت، هەندێ جاریش چارەسەری نەخۆش دەکرێت بەبێ ئەنجامدانی کاری نەشتەرگەری، زۆربەی ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن داخڵکراون بۆ تەواوکردنی چارەسەرو ئەنجامدانی کاری نەشتەگەری یان چارەسەری پێویست ڕەوانەی ئەم نەخۆشخانەیە دەکرێن.
- ژمارەی قەرەوێڵەکانی ئەم نەخۆشخانەیە (303) تەختە و خزمەتگوزاریەکانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی، هەروەها سەرەڕای ئەوەش خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە پارێزگاکانی تر و ئاوارەکانی دەرەوەی هەرێم و ئاوەرەکانی سوریا دەکات.
- ئامانجی نەخۆشخانە :
بریتیە لە پێدانی زانیاری دەربارەی نەخۆشخانەی فێرکاری وە دیاری کردنی ئەو کارانەی کەئەنجامی دەدات ڕۆژانە لەلایەن پزیشکان و کارمەندانەوەو دیاریکردنی کەم و کورتیەکان کە پێویست دەکات پێداچوونەوەی بۆ بکرێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە ڕووی تەندروستیەوە.
- بەشانەکانی نەخۆشخانە :
بەشی نەشتەرگەری گشتی.
بەشی نەشتەرگەری ئیسک و شکاوی.
بەشی نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی(کۆئەندامی میز).
بەشی نەشتەرگەری دەم و ڕوو و شەویلگە.
بەشی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆریەکانی خوێن.
بەشی تاقیگە (هیماتولوجی، هستوپاسولوجی، پاراسایت، ڤایرۆسات، کیمیا، بەکتریۆلۆجی، بانکی خوێن).
بەشی تیشک (تیشکی عادی + سۆنەر، MRI، CT).
- دیدگای نەخۆشخانە :
زیاتر ئەنجامدانی کاری نەشتەرگەری بۆ (نەشتەرگەری، شکاوی، یۆرۆلۆجی، نەشتەرگەری دەم و ڕوو شەویلگە، نەشتەرگەری سنگ).
- ئامانجنی نەخۆشخانە :
1- ئەنجامدانی کاری نەشتەرکاری و چارەسەر بۆ نەخۆشی خەوتوو.
2- پابەندبوون بە پێدانی مافی نەخۆش وە کار ئاسانی کردنی لە ڕووی تەندروستیەوە.
3- پەرەپێدانی تەواوی زانیاریە تەندروستیەکان بۆ (پزیشکان، کارمەندانی تەندروستی و کارگێڕی و تەکنیکی) ناردنیان بۆ خولی تایبەت لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم.
4- دانانی بەشی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە بەمەبەستی بە ئاگا بوون لە پاک و خاوێنی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ نەخۆش و کارمەندان لەڕوی (ئوتێلەوانی، خواردن، پاک و خاوێنی).
5- دانانی بەرنامە بۆ چاککردنی ئەو کەم و کوڕیانەی کە هەیە لە نەخۆشخانەکەدا کەتوانای چارەسەرکردنیان هەیە.
6- ئەنجامدانی تۆژینەوەی زانستی و کارگێڕی بە مەبەستی پێشخستنی نەخۆشخانە لەڕووی تەندروستی و ئیداریەوە.
- سەرچاوە مرۆییەکان :
پزیشکی گشتی: (243)، (18) بروانامەی بۆرد و دکتۆرا، (17) بروانامەی ماستەر، (33) بروانامەی زانکۆ، (129) دیبلۆمی باڵا.
پزیشکی ددان: (12) بڕوانامەی زانکۆ.
دەرمانساز: (7) بروانامەی پەیمانگا.
کارمەندی تاقیگە: (48)، (23) بروانامەی زانکۆ، (25) بروانامەی پەیمانگا.
پەرستار: (266)، (6) بروانامەی زانکۆ، (159) بروانامەی پەیمانگا، (101) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی کارگێری: (137)، (14) بروانامەی زانکۆ، (16) بروانامەی پەیمانگا، (61) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی تەکنیکی: (17)، (8) بروانامەی پەیمانگا، (9) بروانامەی خوار پەیمانگا.
پسپۆڕی وبائیات : (1) بڕوانامەی ماستەر.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان :
چارەسەری نەشتەرگەری گشتی : نەشتەرگەری گشتی، نەشتەرگەری ئیسک و شکاوی، نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی، نەشتەرگەری دەم و ڕوو شەویلگە، نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆریەکانی خوێن.
خزمەتگوزاری تاقیگەیی : بکتریۆلۆجی، هستوپاسۆلۆجی، پاراسایت، کیمیا، ڤایرۆسات، بانکی خوێن، ڕاکێشانی خوێن (سحب الدم).
خزمەتگوزاری تیشک و سۆنەر: تیشکی عادی، تیشکی هەناو بینی، سۆنەر، C.T، MRI.
- چۆنیەتی پەیوەندیکردن بەنەخۆشخانەکەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی : (سلێمانی – شەقامی زانکۆ).
ژمارەی تەلەفۆن : (3270561 یان 3270562 یاخود 3270563).
[1]