ناساندن :
ئەم نەخۆشخانەیە، تایبەتە بە چارەسەرکردنی نەخۆشیە هەناویەکان و نەخۆشیە هەناویە کتوپڕەکان و لە ساڵی 1982 دامەزراوە و لە ساڵی 2007 نۆژەنکراوەتەوە و هەستاوە بە دابینکردنی (293) قەرەوێلە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و هەندێک جار دانیشتوانی پارێزگاکانی دیکەی کوردستان و عیراق.
- دیدگای نەخۆشخانە :
دیدگای داهاتووی نەخۆشخانەکە بریتیە لە دابینکردنی چارەسەر بۆ نەخۆشیە هەناویەکان بە شێوەیەکی گشتی (هەناوی کتۆپڕ، هەناوی درێژخایەن) هەروەها نەخۆشیەکانی ڕۆماتۆلۆجی و نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر.
- ئامانجی نەخۆشخانە :
ئامانجی نەخۆشخانەکە دابینکردنی سەرجەم خزمەتگوزاریەکانە بۆ نەخۆش لەوانە:
- دابینکردنی دەرمان بۆ سەرجەم نەخۆشیەکان.
- هەناوبینی.
- پشکنینی MRI و دێکسا سکان.
- هێڵکاری دڵ و سیەکان.
- هۆڵتەر و سۆنار.
- ئیکۆ و دۆبلەر.
- ژینگەیەکی ئارام و پڕ لەسەلامەتی لەپێناو خزمەتکردنی تەندروستی نەخۆش.
- چاودێری نەخۆشەکان بە بەردەوامی.
- چارەسەری سروشتی.
- بەش و هۆبەکانی نەخۆشخانە :
کارگێڕییەکان
بەڕێوبەری نەخۆشخانە.
جێگری بەڕێوبەر.
بەڕێوەبەری کارگێڕی.
هۆبەی ووردبینی.
هۆبەی خۆیەتی.
هۆبەی ژمێریاری.
هۆبەی ئامار.
هۆبەی خزمەتگوزاریی.
هۆبەی گەنجینە.
هۆبەی هونەری.
تەندروستیەکان :
هۆبەی تیشک و سونار و MRI.
هۆبەی پەرستاری.
هۆبەی ڕاوێژکاری هەناوی.
هۆبەی بێهۆشکاری.
هۆبەی چارەسەری سروشتی.
هۆبەی چاودێری وورد.
هۆبەی کۆنترۆڵکردنی پیس بوون.
هۆبەی قاوش.
هۆبەی گەنجینەی دەرمان.
هۆبەی دەرمانخانە.
هۆبەی ڕۆماتۆلۆجی و چارەسەری سروشتی.
هۆبەی تاقیگە.
- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :
پزیشکی گشتی: (130)، (29) بروانامەی بۆرد و دکتۆرا، (7) بروانامەی ماستەر، (94) بروانامەی زانکۆ.
دەرمانساز: (9) بروانامەی زانکۆ.
پەرستار: (121)، (15) بروانامەی زانکۆ، (34) بروانامەی پەیمانگا، (72) بروانامەی خوار پەیمانگا، (2) بروانامەی ماستەر.
کارمەندی کارگێری: (92)، (6) بروانامەی زانکۆ، (22) بروانامەی پەیمانگا، (64) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی تەکنیکی: (53)، (2) بروانامەی زانکۆ، (6) بروانامەی پەیمانگا، (45) بروانامەی خوار پەیمانگا.
یاریدەدەری پزیشکی: (29) بڕوانامەی پەیمانگا.
یاریدەدەری دەرمانساز: (5) بڕوانامەی پەیمانگا.
یاریدەدەری تاقیگە: (6) بڕوانامەی پەیمانگا.
یاردەدەری تەندروستی: (3) بڕوانامەی پەیمانگا.
کارمەندی تیشک: (9) بڕوانامەی پەیمانگا.
کارمەندی بێهۆشکاری: (10) کە دەرچووی پەیمانگا.
بایۆلۆجی: (22) بڕوانامەی زانکۆ.
کیمیایی: (12) بڕوانامەی زانکۆ.
فیزیایی: (1) بڕوانامەی زانکۆ.
تەنسیب: (32) پزیشک خوێندنی باڵا بڕوانامەی بۆرد و دکتۆرا.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان :
خزمەتگوزاریە پزیشکیەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە چارەسەری حاڵەتە ساردەکانی نەخۆشی هەناوی (داخڵبوون) و نەخۆشیە کتوپرەکانی هەناوی و ڕۆماتیزم و جەڵتەی دەماغ و نەخۆشیە گوازراوەکان هەروەها نەخۆشیەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و کۆئەندامی هەناسە و گورچیلە و کۆئەندامی هەرس.
خزمەتگوزاریە تاقیگەییەکانی نەخۆشخانەکە بریتیە لە پشکنینی خوێن و میز و پیسایی و هەروەها پشکنینی فلود.
خزمەتگوزاریەکانی تیشک و سۆناریش بریتیە لە سۆنار و هەناوبینی و MRI و دۆبلەر و هۆڵتەر و ئیکۆ و هەروەها هێَڵکاری دڵ و سیەکان و دێکسا سکان.
لەتاقیگەی نەخۆشخانەکە چەند پشکنینێکی پزیشکی دەگمەن ئەنجام دەدرێت، لەوانە:
(Hb – electrophoresis/ Hb – A1/ Vitamin – D/ Free T4/ Lipase / S. Iron / T. I. B. C)
- چۆنێتی پەیوەندیکردن بەم نەخۆشخانەیەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی :
(سلێمانی - شەقامی قەنات - گەڕەکی گردی جۆگە - نزیک زانکۆی سلێمانی)
ژمارەی تەلەفۆن : (3230141 یان 3230126)
ئیمەیڵ : (jeneral.hosp@yahoo.com)