ناساندن :
نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری لەساڵی 1996 دروست کراوە و لەساڵی 1998 گەورەکرا و لەساڵی 2004 لەلایەن ڕێکخراوی ئێمرنجسی ئیتاڵی پەرەی پێدراوە و 2013 نۆژەنکراوەتەوە، ئەم نەخۆشخانەیە چارەسەرو تیمارو جوانکاری بۆ ئەو کەسانە دەکات کە ڕوووبەرووی ڕووداوی سووتان بوونەتەوە یان بەهۆی زگماکی یان ڕووداو جەستەیان شێواوە.
ئەم نەخۆشخانەیە پێکدێت لە پسپۆریەکانی بەشی (سووتان) و (جوانکاری)، خزمەتگوزاریەکانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی بە قەزاو ناحیەکانەوە، هەروەها سەرەڕای ئەوە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە ئاوارەکانی نیشتەجێی سنورەکەش دەکات.
- ژمارەی قەرەوێڵەکان ئەم نەخۆشخانەیە پێکدێت لە (79) تەخت، لەو ژمارەیەش (57) یان بۆ نەخۆش دابینکراوە و (5) تەخت بۆ حاڵەتی فریاکەوتن تەرخانکراوە.
- دیدگای نەخۆشخانە :
باشترخزمەتکردنی نەخۆش بەشێوەیەکی سەردەمیانە لەرووی توانای تەندروستی و خزمەتگوزاریەوەو کەمکردنەوەی شێواوی جەستە لەکۆمەڵگەدا.
- ئامانجی نەخۆشخانە :
چارەسەرکردنی برینداری سووتان و توشبووان بە شێرپەنجەی پێست و شێواوی جەستە بەهۆی ڕووداو و زگماکیەوە.
چارەسەرکردنی حاڵەتی بەرکەوتن بەڕووداوەکان، نەخۆشی شەلەل دەماغ و برینی سەر جێگا.
- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :
پزیشکی گشتی: (21)، (10) بروانامەی زانکۆ، (4) بروانامەی ماستەر (7) بروانامەی بۆرد و دکتۆرا.
دەرمانساز: (4) بروانامەی زانکۆ.
کارمەندی تاقیگە: (17)، (12) بروانامەی زانکۆ، (5) بروانامەی پەیمانگا.
پەرستیار: (153)، (2) بروانامەی زانکۆ، (125) بروانامەی پەیمانگا، (26) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی کارگێری: (65)، (3) بروانامەی زانکۆ، (8) بروانامەی پەیمانگا (42) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی تەکنیکی: (9)، (6) بروانامەی پەیمانگا، (3) بروانامەی خوار پەیمانگا.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان :
پسپۆڕی یان جۆری خزمەتگوزاری : نەشتەرگەری سووتاوی، نەشتەرگەری جوانکاری.
خزمەتگوزاری تاقیگەیی : پشکنینی خوێن، پشکنینی میز، کیمیایی، ووردبینە زیندەوەرەکان.
خزمەتگوزاری تیشک وسۆنار: تیشک.
بەشی دەروونی: لەکاتی چارەسەرکردنی نەخۆش ڕێنمایی دەروونی دەدات بە نەخۆش.
بەشی ئامادەکردنی وێڵاش بۆ چارەسەرکردنی سووتای.
بەشی ئینفێکشن کۆنترۆڵ: بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی ووردە زیندەوەرەکان (بەکتریا، ڤایرۆس، کەڕوو) لەنێوان نەخۆشەکان.
- چۆنێتی پەیوەندیکردن بەم نەخۆشخانەیەوە:
ناونیشان و شوێنی جوگرافی : (سلێمانی - گەرەکی شێخان).
ژمارەی تەلەفۆن : (3207437، 3208491، 3202528).
ئیمەیڵ : (burn plastic hospital @yahoo.com).