ناساندن :
ئەم نەخۆشخانەیە لە ڕووی پسپۆرییەوە نەخۆشخانەیەکی فێرکاری گشتییە، لە ساڵی 2003 دا بەردی بناغەی دانراوە و لە بەرواری#28-05-2015# دا کراوەتەوە.
- ژمارەی قەرەوێڵەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 461 تەخت و خزمەتگوزارییەکانی بۆ هەموو دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەرێتی.
- بەش و هۆبەکانی نەخۆشخانە :
1- نهۆمی B /
دەرمانخانە و کۆگای دەرمان.
پاکژکەرەوە.
چێشتخانە.
گەنجینە.
کتێبخانە.
شتن و ئوتو.
هۆڵی سمینار.
بەشی تیشک و سۆنەر MRI.
بەشی گاما کامێرا.
کارەبا.
میکانیک.
هێڵ گۆڕکێ.
IT.
(مەیتخانە) پزیشکی دادوەری.
2- نهۆمی G /
بەشی کارگێری.
بەشی کلینیکی ڕاوێژکاری (OPD).
بەشی چارەسەری سروشتی.
بەشی فریاکەوتن و پێشوازی.
بەشی گورچیلەی دەستکرد.
پشکنین.
تاقیگە.
کافتریا.
3- نهۆمی (1) /
بەشی نەشتەرگەری منداڵان.
بەشی مێشک و دەمار.
نازور.
بەشی هەرس و جگەر.
هۆبەی چاودێری ورد(ICU).
هۆبەی بوژاندنەوەی دڵ (ICCU).
بەشی خودەج.
نەشتەرگەری.
4- نهۆمی (2) /
بەشی هەناوی.
بەشی نەشتەرگەری.
5- نهۆمی (3) /
بەشی نەشتەرگەری (جراحە).
بەشی شکاوی.
6- نهۆمی (4) /
بەشی منداڵان.
ئینڤێکشن کۆنترۆڵ.
- ئامانجی نەخۆشخانه :
1- پەرەپێدانی مافەکانی نەخۆش.
2- پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای کارمەندان (کارمەندی پزیشک,پزیشکان,لایەنی کارگێڕی).
3- پەرەپێدان بە ژینگەی کارکردن و ژینگەی نەخۆشخانە لە ڕووی سەلامەتیەوە.
4- پلاندانان وجێبەجێکردن و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لە پێناو چاککردنی پرۆگرامەکانی نەخۆشخانەکان.
5- ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارە پەیوەندیدارەکاندا بە مەبەستی پێشخستنی بواری کارکردن.
- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :
پزیشکی گشتی: (77)، (23) بروانامەی بۆرد و دکتۆرا، (40) بروانامەی ماستەر، (14) بروانامەی زانکۆ.
پزیشکی ددان: (2) بڕوانامەی زانکۆ.
دەرمانساز: (57)، (2) بروانامەی بۆرد و دکتۆرا، (20) بروانامەی زانکۆ، (35) بروانامەی پەیمانگا.
پەرستار:(357)، (11) بروانامەی زانکۆ، (339) بروانامەی پەیمانگا، (7) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی کارگێری:(236)، (43) بڕوانامەی زانکۆ، (107) بروانامەی پەیمانگا، (86) بروانامەی خوار پەیمانگا.
کارمەندی تەکنیکی: (90)، (24) بڕوانامەی زانکۆ. (50) بروانامەی پەیمانگا، (16) بروانامەی خوار پەیمانگا.
گرێبەست :(29) کارمەند، (6) خوێندنی باڵا.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان :
چارەسەری هەناوی : چارەسەری حاڵەتە ساردەکانی نەخۆشیەکانی هەناوی (داخڵبوون)، نەخۆشیە کتوپڕەکانی هەناوی، ڕۆماتیزمە، جەڵتەی دەماغ، نەخۆشیە درمەکان، نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی کۆئەندامی هەناسە، سکچوون، شەکرە، فشاری خوێن.
چارەسەری نەشتەرگەری : چارەسەر کردنی حاڵەتە ساردەکانی نەشتەرگەری (داخڵبوون)، نەشتەرگەری گشتی، شکاوی، دەمار، چاندنی گورچیلە.
خزمەتگوزاری تاقیگەیی : پشکنینی خوێن، میز، نەخۆشی زانی و شانەزانی، کیمیایی، جیاکردنەوەی خانەکانی خوێن، وردبینە زیندەوەرەکان، خوێن مەیین plasma exchange Bone marrow، (مۆخی ئێسقان)، هۆرمۆنات، ڤایرۆسات.
خزمەتگوزاری تیشک و سۆنار: سۆنار، ئەشیعەی ئاسايی، سی تی، ئێم ئاڕ ئای، مامۆگرافی، قەستەرە.
- چۆنێتی پەیوەندیکردن بەم نەخۆشخانەیەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی : (سلێمانی - نزیک پردی دەباشان - شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود).
ژمارەی تەلەفۆن : (3364016 یان 3364012 یاخود 3364011).
ئیمەیڵ : (Sharhospital@gmail.com).
[1]