ئامادەکردنی مامۆستا: حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستم[1]
ئالاسکا :
گەورەترین ولایەتە لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەکەوێتە ئەوپەڕی باکووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئەمریکای باکوور، ڕووبەری نزیکەی پێنچ یەکی ڕووبەری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و ڕووبەری ئالاسکا 1,518,776 کم2، بەڵام ژمارەی دانیشتوانی کەمە بەبەراورد بە ولایەتەکانی تری ئەمریکادا، لە ساڵی 1990 ئالاسکا لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان بەپلەی 49 بوو، بەڵام لە ساڵی 2000 ژمارەی دانیشتوانی ئالاسکا گەیشتە 626,932 کەس، لە تایبەتمەندییەکانی ئالاسکا بە بەشەکانی تری ئەمریکاوە نەبەستراوەتەوە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای کەنەدا، نزیکەی 800 کم لە خاکی کەنەدا لە ولایەتی ئالاسکا لە واشۆنتۆن جیا دەکاتەوە.
ناوی ئالاسکا:
باوەڕ وایە وشەی ئالاسکا لە وشەی ئالیسکا Alyeska وە هاتووە، بەواتای زەوی گەورە یان زەوی دایک لە زمانی گەلی ئەڵۆێتی ئەسکیمۆ
فرۆشتنی ئالاسکا:
لە شەستەکانی سەدەی نۆزدەدا ئیمپراتۆریەتی ڕوسی تووشی قەیرانی دارای بوو پاش کۆتای هاتنی جەنگی قڕم، لەو کاتدا ترسەکانی قەیسەری ڕوسی ئەلکسندەری دووەم دەباری چارەنووسی ناوچەی ئالاسکای ڕوسی زیادی کرد، چونکە ئەم ناوچەیە دەکەوێتە ئەو پەڕی ڕۆژهەڵاتی ئیمپراتۆریەتی ڕوسی و دەکەوێتە کیشوەرێکی تردا، ئەمەیش کاری بەرگری کردن لە ئالاسکا لە لایەن ڕوسیاوە کارێکی گران بوو بەرامبەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان هێزەکانی بەریتانیا لە کەنەدا دا لە ئەگەری ڕوودانی جەنگ، هەروەها کاری دروستکردنی نشینگە لە ئالاسکا کارێکی گران بوو بە هۆی ساردی ئاووهەوا، و کەمی دەراماتە سروشتیەکان لە ناوچەک و زۆری سوپای بەریتانی لە کەنەدادا، لەبەر ئەم هۆکارانە قەیسەری ڕوسی ئەلکسندەری دووەم بڕیاری فرۆشتنی ئالاسکای دا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی 1867 ولایەتی ئالاسکای بە 7.2 مليۆن دولار لە ڕوسیا کڕی، و لە ساڵی 1985 بوو بە ولایەتی ژمارە 49 لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
مێژووی ئالاسکا:
بە بۆچوونی هەندێک لە زاناکان، خەڵک بۆ یەکەم جار لە نێوان سەدەی 16 بۆ 10 پێش زاین لە ئالاسکادا ژیاون، کە لە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیاوە هاتوون، ئەوروپییەکان بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1741 گەیشتنە ئالاسکا.
سپی پێستەکان لە 68.5 ٪ دانیشتوانی ئالاسکا پێک دێنن، و ڕەش پێستەکان لە 3.8 ٪ دانیشتوانی ئالاسکا پێک دێنن، بەڵام هیندیە سوورەکان و دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە لە 13.4 ٪ پێک دێنن، و لە 14.3 ٪ ڕەگەزەکانی تردا پێک دێنن.
جوگرافیای ئالاسکا :
گەورەترین ولایەتە لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، ڕووبەری1,518,776کم2، و لە ڕووبەری وڵاتی میسر گەورەترە، و دووجار لە ڕووبەری تەکساس زیاترە.
سنووری ئالاسکا بریتییە لە هەردوو هەرێمی کەنەدی یۆکۆن و کۆڵۆمبیای بەریتانی لە ڕۆژهەڵاتەوە و کەنداوی ئالاسکا و زەریای هێمن لە باشوورەوە و گەرووی بێرینگ و دەریای چشۆکی لە ڕۆژئاواوە و زەریای بەستەڵەکی باکوور و دەریای بێفۆرت لە باکوورەوە.
شاری گۆنۆ پایتەختی ئالاسکایە، و شاری ئەنگۆریج گەورەترین شارەکانی ئالاسکایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان.
ڕۆژئاوای ئالاسکا تەنها 82 کم لە سنوری ڕوسیاوە دوورە، لە ئالاسکا زیاتر لە سێ ملیۆن دەریاچە هەیە و زولکاو لەسەر ڕووبەرێک زیاترە لە 500 هەزار کم2 بڵاوبۆتەوە، و ئاوی بەستوو بە شێوەی ڕووباری سەهۆڵی دەردەکەوێت و نزیکە 40 کم2 لە ئالاسکا دادەپۆشێت، و خاوەنی 100هەزار ڕووباری سەهۆڵیە و نیوەی ڕووباری سەهۆڵیەکانی جیهانی تێدایە.
دورگەی دایۆمیدی بچووک کە سەر بە ئالاسکایە لە دەریای بێرینگ تەنها 4کم دوورە لە دورگەی دایۆمیدی گەورە کە سەر بە ڕوسیایە، بەو جۆرە ئەو دوو خاڵە نزیکترین سنووری نێوان کیشوەری ئەمریکای باکوور و کیشوەری ئاسیا لە لایەکەوە و ڕوسیا و ولایەتەکانی یەکگرتووەکانی ئەمریکا لایەکەی ترەوە.
🔹️ناوچەکانی ئالاسکا :
ئالاسکا بەهۆی فراوانی ڕووبەرەکەی، دابەش دەبێت بۆ چەند ناوچەیەک بەپشت بەستن بە جوگرافیای ولایەتەکە، گرنگترین ناوچەکان
1 ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئالاسکا، ناوچەیەکە چەندین چیای لێژ و دارستان و ڕوباری سەهۆڵی بەناوبانگ تێدایە.
2 ناوچەی باشووری ناوەڕاستی ئالاسکا.
3 ناوچەی باشووری ڕۆژئاوای ئالاسکا.
4 ناوچەی ئالاسکای ناوەوە.
5 ناوچەی ئالاسکای بووش.
ئاووهەوای ولایەتی ئالاسکا :
ئاووهەوای ئالاسکا جیاوازە بە جیاوازی ناوچەکانی.
1 بەشی باشوور و ناوەڕاستی ئالاسکا نیمچە جەمسەرییە لەگەڵ زستانی سارد و هاوینی مامناوەند، و زستانی درێژ و دارێک و پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە بۆ ژێر پلەی پەستن، و لە وەرزی هاوین خۆرهەڵاتن لە سێ مانگ زیاتر دەبێت، و باران کەمە و لە وەرزی هاوین دەبارێت.
2 بەشی باکوور، نزیکی جەمسەری باکوور، ناوچەیەکی زۆر ساردە، لەگەڵ هاوینی مامناوەند و کورت و زستانی سارد و درێژ.