چی ڕوودەدات ئەگەر دار و درەختەکان لەسەر ڕووی زەوی نەمێنێت؟
ئامادەکردنی مامۆستا: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#[1]
ئێمە لە کاتی هەناسەدان گازی ئۆکسجین هەڵدەمژین و لە کاتی هەناسەدانەوەدا گازی دوانۆکسیدی کاربۆن دەردەهێنین، و بە پێچەوانەی مرۆڤ ڕووەک دوانۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژێت و ئۆکسجین دەکاتە دەرەوە، پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ڕووەک پەیوەندییەکی بایۆلۆجی توندە و تەنها بۆ مرۆڤ، چونکه ڕووەک دەتوانێت بە بێ مرۆڤ بژێت، بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بە بێ ڕووەک بژێت، بۆیە ئەو ئۆکسجینە کە لە دار و درەختەکانەوە دێنەدەرەوە زۆر پێویستە بۆ بەردەوامی ژیانی هەموو زیندەوەران.
مرۆڤ کەمتەرخەمە لە مامەڵەکردنی لەگەڵ دار و درەختەکان، چونکە دار و درەختەکان دەبڕێت بۆ بەدەهستهێنانی قازانج و دەسکەوت، مرۆڤ نزیکەی نیوەی ڕووەکی سەر گۆی زەوی بڕیوە لە ماوەی 12 هەزار ساڵ، کە بە 5.8 تریلیۆن ڕووەک دەخەمڵێنرێت، و ساڵانە 15ملیار ڕووەک دەبڕدرێت بە تایبەتی لە ناوچە کەمەرەییەکان.
$بۆیە ئەگەر دار و درەختەکان لەسەر ڕووی زەوی نەمێنێت کۆمەڵێک دیاردەی ترسناک ڕوودەدات وەکو...$
1- ئەگەر دار و درەختەکان لەسەر ڕووی زەوی نەمێنێت هەموو شێوەکانی هەمەجۆری بایۆلۆجی لە ناو دچێت و باڵندە و گیانەوەران لە سەر گۆی زەوی لە ناو دەچن.
2- ڕوودانی گۆڕانکاری گەورە لە ئاووهەوادا بە هۆی ڕۆڵی پۆشاکی ڕووەکی لە سووڕی ئاود لە سروشتدا لە ڕێگەی مژینی ئاو لە خاکەوە و گەڕانەوەی بۆ بەرگە گاز بە شێوەی هەڵمی ئاو بەمەش دار و درەخت بەشدار دەبێت لە پێک هێنانی هەور و ڕوودانی باران.
3- ڕوودانی ووشکایی توند کە تووشی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەبێتەوە، هەروەها ڕوودانی لافاو کە دەبێتە هۆی ڕاماڵینی زەوییە کشتوکاڵییەکان.
4- ئاوی دەریا و زەراکان ڕووبەرێکی فراوانی گۆی زەوی دادەپۆشێت.
5- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بە تێکرای 2 پلەی سەدی لەو ناوچانەدا کە بێ ڕووەکن، ئەو ناوچانەی دار و درەختەکانی بڕاوە ڕاستەوخۆ پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە، بۆ نموونە ناوچەیەکی ڕووبەر 25 کم2، ئەگەر ڕووەکەکانی بڕابوو ئەو پلەی گەرمی 2 پلە سەدی زیاد دەکات، هەروەها ڕوودانی جیاواز گەورە لە پلەی گەرمی لە نێوان ئەو ناوچانەی بە ڕووەک داپۆشراوە و ئەو ناوچانەی کە درەختەکانیان لێ بڕاون.
6- نەمان و لە ناوچوونی دار و درەختەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی دەرپەڕینی گازی کاربۆن بۆ بەرگە گاز بە ڕێژەی لە 13%، بەمەیش ڕێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن زیاد دەکات و ڕێژەی ئۆکسجین کەم دەکات لە هەوادا.
7_ لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی کاربۆن لە بەرگە گازدا پلەی گەرمیش بەرز دبێتەوە و دەبێتە هۆی تواندنەوەی کاربۆن لە ئاوی دەریا و زەریاکان بەمەیش ترشی ئاوی دەریا و زەریاکان زیاد دەکات کە دەبێتە هۆی لە ناوچوونی زیندەوەرانی ئاوی.
8- نەمان و لە ناوچوونی دار و درەختەکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوی پلەی گەرمی هەوا بەمەیش سووڕی ئاو لە سروشتدا تێک دەچێت، چونکە ڕووەک ئاو لە خاکەوە وەردەگرێت و دەی گەڕێنێتەوە بۆ هەوا.
9- لەناچوونی ڕووبەرێکی فراوان لە دەرامەتی دارستانەکان، وەستان و نەمانی ئەو پیشەسازییانە کە لە سەر کەرەستەی خاوی دارستانەکان دامەزراوە وەکو پیشەسازی (کاغەز , تەختە)
10- تێکچوونی سیستەمی کشتوکاڵی و پاشەکشەی بەرهەمهێنانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان، و لە ناوچوونی ئەو بەروبوومانە کە لە سێبەری ڕووەک دەچێنرێت وەکو قاوە.
11- گۆڕانی شێوەکانی باران بارین و بڵاوبوونەوەی بیابان بە هۆی بەرزوونەوەی پلەکانی گەرمی، و ڕەتاندنەوەی خاک.
12- زیادبوونی ڕێژەی پیسبوونی هەوا بە کۆمەڵە گازێک وەکو یەکەمی ئۆکسیدی کاربۆن و دووەمی ئۆکسیدی گۆگرد و دووەمی ئۆکسیدی نایترۆچین، چونکە ئەم گازانە ڕووەک دەی مژێت، ودەبێت هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی هەروەها پۆشاکی ڕووەکی ڕۆڵی لە پاکردنەووەی هەوا لە تۆز و دووکەڵدا هەیە.
13- بڵاوبوونەوەی هەندێ نەخۆشی دەگمەن و نەناسراو کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە وکو (ئیپۆلا)، و لە ناوچوونی دار و درەختەکان کاریگەری ئەرێنیشی لەسەر تەندرووستی مرۆڤ دەبێت و ئەگەری توشبوونی بە چەند نەخۆشی کەمدەکاتەوە.
14- بەلەناووچوونی دار و درەختەکان نزیکەی 1.6 مليار کەس بێ کاردەبن، چونکە بۆ بژێوی ژیانیان پشت دارستانەکان دەبەستن.
15- دار و درەختەکان ئاوی باران دەگرێتە خۆ لە ڕێگەی ڕەگەکانییەوە بەمەیش ڕۆڵی گەورەی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە لافاو و داماڵێنی ڕووبەرێکی فراوان لە زەوییە کشتوکاڵییەکان، هەروەها شێدارکردنی هەوا.