ناونیشانی بابەت: دەریای عەرەبی
ئامادەکردنی مامۆستا حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم[1]
شوێنی جوگرافیای دەریای عەرەب
دەریای عەرەب بەشێکە لە زەریای هیندی، دەکەوێتە نێوان کەناری نیمچە دورگەی عەرەب و نیمچە کیشوەری هیندی، سنووری دەریای عەرەب. بریتیە لە ئێران و پاکستان لە باکوورەوە، و لە ڕۆژهەڵاتەوە نیمچە کیشوەری هیندی و له ڕۆژئاواوە نیمچە دورگەی عەرەب وقۆچی ئەفریقیا (نیمچە دورگەی سۆماڵ) و یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی بازرگانییە لە جیهاندا، چونکە نزیکە لە دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی.
$بەناوبانگترین چیاکانی کەناری دەریای عەرەب$
زنجیرە چیای زەفار لە وڵاتی عومان و چیای گاتی ڕۆژئاوا لە وڵاتی هیندستان، دەریای عەرەب دوو لقی هەیە کە بریتین لە کەنداوی عەدەن و کەنداوی عومان.
$وڵاتانی کەناری دەریای عەرەب.$
وڵاتی هیندستان و ئێران و عومان و پاکستان و یەمەن و سۆماڵ و دورگەکانی ماڵدیڤ.
$شارەکانی کەناری دەریای عەرەب.$
شاری مۆمبای لە وڵاتی هیندستان و شاری کراچی لە وڵاتی پاکستان و ولایەتی سور و سڵاڵە لە وڵاتی عومان و شاری مەولا لە وڵاتی یەمەن.
$ناوەکانی دەریای عەرەب لە کۆندا.$
بەناوبانگترین ناوەکانی وەکو دەریای سەوز و دەریای ناوەند و دەریای ناوەندی عەجەم و دەریای فارس و دەریای ئەرەتیری و دەریای سانار و دەریای سیندهۆ.
$ڕووبەری دەریای عەرەب.$
لەڕووی ڕووبەرەوە بە پلەی سێیەم دێت لە نێوان دەریاکانی جیهان، ڕووبەری دەریای عەرەب 3,862,000 کم2 و پانی 2,400 کم و قوڵترین شوێنی 4,652 م.
$دورگەکانی دەریای عەرەب.$
لە دەریای عەرەب کۆمەڵە دورگەیەک هەیە وەکو دورگەی لاکادیڤ لە کەناری ڕۆژئاوای هیندستان و دورگەی مینی کۆی و دورگەی ئەمیندیڤی و دورگەی سۆقەترە لە باکووری سۆماڵ و ئەوەی جێ باسە هەموو دورگاکانی دەکەوێتە کەناری دەریای عەرەب و هیچ دورگەیەکی ناکەوێتە ناوەڕاستی دەریاکە.
$بەندەرەکانی دەریای عەرەب.$
بەندەری جوادر و کراتجی و جەواهر لالە لە
پاکستان و بەندەری سەڵالە لە عومان و بەندەری کاندلا و مۆمبای لە هیندستان.
$ڕێژەی سوێری ئاوی دەریای عەرەب.$
سوێری ئاوی دەریای عەرەب 35 جار لە هەزار کەمترە بۆ هەر 45 م لە وەرزی باران بارین، بەڵام لە وەرزی وشکایی بەرز دەبێتەوە بۆ 36 جار لە هەزاردا.
$ئاووهەوای دەریای عەرەب.$
دەریای عەرەب دەکەوێتە ژێر کاریگەری بای وەرزی کە هەڵدەکاتە سەر ناوچەی دەوروبەری
دەریای عەرەب کە ئاوی پێویست دابین دەکات بۆ هەڵکردنی ڕەشە بای شێدار لە وەرزی بای وەرزی کە بەرەو باشووری ڕۆژئاواو هەڵدەکات.
$بایەخ و گرنگی دەریای عەرەب.$
لە ڕووی ئابوورییەوە نەوت و گازی سروشتی لە کەناری هیندستان لە ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای مۆمبای دۆزراییەوە، هەروەها سەرچاوەیەکە بۆ ڕاوە ماسی بەتایبەتی کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا و نیمچە دورگەی هیندستان، وڵاتە سەرەکییەکانی ڕاوە ماسی لە ناوچەی دەریای عەرەب بریتیین لە یەمەن و عومان و هیندستان و پاکستان و ئێران و و ئیمارات و دورگەکانی ماڵدیڤ.
دەریای عەرەب پەیوەندی بە ڕووبەرە ئاوییەکانی دەوروبەری دەکات لە ڕێگەی زنجیرەیەک لە کەنداو و گەرو کە ئەمەیش هۆکارە بۆ کەم کردنەوەی کات و ماوەی گواستنەوە. کەنداوی عومان دەریای عەرەب و کەنداوی عەرەبی بەیەکەوە دەبەستێت و کەنداوی عەدەن دەریای عەرەب و دەریای سوور بەیەکەوە دەبەستێت.
ئەو ڕوبارانەی دەڕژێنە ناو دەریای عەرەب.
ڕوباری نامادا و ڕوباری تاپتی و ڕوباری سندهۆ.