کیشوەری ئوسترالیا یان ئۆقیانوسیا.
ئامادەکردنی مامۆستا حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم.[1]
ناوچەیەکی جوگرافیای خاوەن گرنگییەکی ڕامیارییە، لە کۆمەڵێک هەرێم و وڵات و لە کۆمەڵە دورگەیەکی مەرجانی و گڕکانی پێک دێت لە ناوچەی زەریای هێمن، کە زیاتر لە 10,000 دورگەیە، و ڕوبەرەکەی 8510000 کم²، زۆربەی وڵاتانی ئۆقیانوسیا دەکەوێتە باشووری هێڵی کەمەرەی، و کەشتیوانی ئینگلیز جێمس کۆک لە ساڵی 1770 کیشوەری ئۆقیانوسیای دۆزییەوە.
$شوێنی جوگرافیای کیشوەری ئۆقیانوسیا$
ئۆقیانوسیا لە ڕووی فەلەکییەوە بەدرێژای 47 بازنەی پانی درێژ دەبێتەوە، واتا بەدرێژی 5000کم لە باکوورەوە بەرەو باشوور، و بە درێژای 95 هێڵی درێژی، درێژ دەبێتەوە، واتا بەدرێژی 10,000کم، ناوچەیەک کە لە کیشوەری ئاسیا و ئەمریکا دابڕاوە.
ئۆقیانوسیا لە باکوورەوە بەرەو باشوور درێژ دەبێتەوە لە نێوان خولگەی قرژاڵ و کارژۆڵە و لە ڕۆژهەڵاتەوە دەکەوێتە کەناری هەردوو ئەمریکا و سنوری لە ڕۆژئاواوە ڕوون نییە بە هۆی تێکەڵبوونی ئەرخەبێلەکانی ناو دەریا کەنارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەگەڵ ئەرخەبێلەکانی ئۆقیانوسیا بە تایبەتی لە دورگەکانی ئەندەنوسیا و ڤیلیبین و ژاپۆن،
$ئۆقیانوسیا دابەش دەکرێت بۆ چوار ناوچەی سەرەکی.$
1- کۆمەڵەی دورگەی ئوسترالیا ودورگەکانی سەربە ئوسترالیا وەک (نیوزیلەندا و تەسمانیا).
2- کۆمەڵەی دورگەکانی ميلانيزيا : کۆمەڵە دورگەیەکی ڕەشە، وەکو دورگەکانی پاپوا گینیای نوێ لە ڕۆژئاواوە تاکو دورگەکانی فیجی لە ڕۆژهەڵات.
3- کۆمەڵەی دورگەکانی بۆلنيزيا، ناوچەیەکی فراووان داکیر دەکات و شێوەی لە سێگۆشە دەچێت، سەری ئەو سێگۆشەیە لە باکوورە و بنکەکەی لە باشوورە وەکو دورگەکانی تۆنگا و سامۆا و کۆک و تۆمائی و تاهێتی،
4- کۆمەڵەی دورگەکانی ميکرۆنيزيا، کۆمەڵە دورگەیەکی مەرجانیە، و ڕوبەری بچووکە وەکو دورگەکانی ماریانا و گۆام و مارشاڵ و کارۆلینە.
هۆکاری بەکارهێنانی زاراوەی ئۆقیانوسیا لە جیاتی ئوسترالیا، چونکە ناوچە و وڵاتەکانی ئەم ناوچەیە بە هۆی زەریاوە بەیەک دەگەن، بە پێچەوانەی کیشوەرەکانی دیکەدا کە بە هۆی وشکانییەوە بەیەکەوە دەبەسترێن
داهێنانی زاراوەی ئۆقیانوسیا (Océanie) دەگەڕێتەوە بۆ سااس 1812 لە لایەن جوگرافی ناس کۆنارد ماڵت - برۆن. و وشەی (Océanie) لە وشەی یۆنانی (ὠκεανός) هاتووە بە واتای ئۆقیانوسیا.
دانیشتوانی کیشوەری ئۆقیانوسیا
کیشوەری ئۆقیانوسیا لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان بە پلەی شەشەم دێت لە سەر ئاستی جیهان، و ژمارەی دانیشتوانی 42,476,725 کەسە، بە ڕێژەی لە 0.54% لە
ژمارەی دانیشتوانی جیهان، و چڕی دانیشتوان دەگاتە 5 کەس /کم2.
$ئایین لە کیشوەری ئۆقیانوسیا؟$
ئاینی مەسیحی، ئاینی فەرمی ئۆقیانوسیایە و زیاتر لە 90% دانیشتوانی ئۆقیانوسیا ئاینی مەسیحی پەیڕەو دەکەن، لەگەڵ ژمارەیک ئاینی دیکەدا.
$ئاووهەوای ئۆقیانوسیا؟$
ئاووهەوای کیشوەری ئۆقیانوسیا خولگەیە، بۆیە ناوچەیەکی فێنکە بە درێژای ساڵ، دابەزینی پلەی گەرمی بۆ 520 زۆر دەگمەنە بەڵام پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بۆ 527 لە زۆربەی ناوچەکانی، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی بەفر دەبارێت و پلەی گەرمی دادەبەزێت و بە ناوچەی باران بارین دادەنرێت. و بەگشتی فێنکە لەگەڵ کەمی باران و بەرزی ژێژەی بە هەڵمبوون لەگەڵ جیاوازی پلەی گەرمی لە نێوان شەو ڕۆژ.
بەرزترین لوتکەی چیا لە ئۆقیانوسیا لوتکەی چیای ویلهلم لە پاپوا گینیای نوێ کە بەرزی 4964م لەئاستی ڕووی دەریا.
گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئۆقیانوسیا ئوسترالیایە لە ڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتوان. ڕوبەرەکەی 7686850 کم2
درێژترین ڕوباری ئۆقیانوسیا، ڕوباری مۆرایە، کە درێژی نزیکەی 2575کم.
گەورەترین شاری کیشوەری ئۆقیانوسیا، شاری سیدنی لە ئوسترالیا.
گرنگترین بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی کیشوەری ئۆقیانوسیا وەکو قاوە و گەنم و مۆز و کاکاو و گوێزی هیندی و قامیشی شەکر و تەختە، و سامانی کانزای وەکو پترۆل و خەڵووز و زێڕ و زیو و مس و نێکڵ و ئاسن.
گەوەترین دەریاچە لە کیشوەری ئۆقیانوسیا، دەریاچەی ئیری، ڕوبەرەکەی 9583 کم².
لە کیشوەری ئۆقیانوسیا جۆرە ئاژەڵێک هەیە کە لە کیشوەرەکانی دیکەدا نییە وەکو کەنگەر و کۆلا.
$شارە گەورەکانی کیشوەری ئۆقیانوسیا$
سيدني : 4,4 مليۆن کەس (ئوسترالیا)
ماڵبۆرن : 3,5 مليۆن کەس (ئوسترالیا)
بریسبان : 1,8 مليون کەس (ئوسترالیا)
بیرس : 1,4 مليۆن کەس (ئوسترالیا)
ئەدیلید : 1,1 مليۆن کەس (ئوسترالیا)
ئۆکلاند : 1,1 مليۆن کەس (نیوزیلەندا)
هۆنولۆلۆ: 900 هەزار کەس (هاواي)
گۆڵد گۆست : 550 هەزار کەس، ئوسترالیا
$ژمارەی وڵاتانی ئۆقیانوسیا؟$
ژمارەی وڵاتانی ئۆقیانوسیا 14 وڵاتە.
ئوسترالیا، پایتەخت کانبرا، ڕوبەری 7.686.850 کم²، زمانی فەرمی وڵات، ئینگلیزی و ماوریە، دراوی وڵات، دۆلاری ئوسترالی.
پاپوا گینیای نوێ، پایتەخت، بۆرت مۆرسبی، ڕوبەری 468.840 کم²، زمانی فەرمی وڵات، ئینگلیزی و بەدگینی و مۆتۆیە، دراوی وڵات، گینیا.
نیوزیلەندا، پایتەخت، ولینگتۆن، ڕوبەری 268.704 کم²، زمانی فەرمی وڵات، ئینگلیزی و ماوریە، دراوی وڵات، دۆلاری نیوزیلەندی.
دورگەکانی سۆلۆمۆن، پایتەخت، هۆنیارا، ڕوبەری 28.440 کم²، زمانی فەرمی وڵات، ئینگلیزی، دراوی وڵات، دۆلاری سۆلۆمۆنی.
فيجي، پایتەخت سۆڤا، ڕوبەری 18.270 کم²، زمانی فەرمی وڵات، ئینگلیزی، دراوی وڵات، دۆلاری فيجي.
ڤانواتۆ، پایتەخت، بۆرت ڤێلا، ڕوبەری 12.892 کم²، زمانی فەرمی وڵات، ئینگلیزی، دراوی وڵات، دۆلاری ئوسترالی.
ساموا، پایتەخت، ئەپیا، ڕوبەری 2.934 کم²، زمانی فەرمی وڵات، ئینگلیزی، دراوی وڵات، ساموایا.
تۆنگا، پایتەخت، نوکو ئەلوفا، ڕوبەری 748 کم²، زمانی فەرمی وڵات، ئینگلیزی، دراوی وڵات، دۆلاری تۆنگا.
کيريباتي، پایتەخت، بایریکی، ڕوبەری 811 کم²، زمانی فەرمی وڵات ئینگلیزی، دراوی وڵات، دۆلاری ئوسترالی.
مایکرۆنیزیای یەکگرتوو، پایتەخت، بالیکیری، ڕوبەری 702 کم²، زمانی فەرمی وڵات، فەڕەنسی، دراوی وڵات، فرانکی پاسفیکی.
پالاو، پایتەخت، کۆرۆ، ڕوبەری 498 کم²، زمانی فەرمی وڵات، ئینگلیزی و ماوریە، دراوی وڵات، دۆلاری ئەمریکی.
دورگەکانی مارشاڵ، پایتەخت، ماگۆرۆ، ڕوبەری 171 کم²، زمانی فەرمی وڵات، ئینگلیزی، دراوی وڵات، دۆلاری ئەمریکی.
تۆڤالۆ، پایتەخت، فونافوتی، ڕوبەری 26 کم²، زمانی فەرمی وڵات، ئینگلیزی، دراوی وڵات، دۆلاری ئوسترالی.
نۆورو، پایتەخت، یارین، ڕوبەری 21 کم²، زمانی فەرمی وڵات، نۆوریە، دراوی وڵات، دۆلاری ئوسترالی.