ئایا سروشتە یان ڕیکخستنی خودایی؟
ئامادەکردنی مامۆستا #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#[1]
ئایا ئەو پرسیارەت لە خۆت کردوە کە بۆچی ڕێژەی گازی نایترۆجین لە بەرگە هەوادا دەگاتە 78٪؟
هەر بۆیە گەورەی خودای بەدیهێنەر لە ڕێژە و ئەو نهێنیانەی لەم گازەدا حەشاری داوە بەدەر دەکەوێت.
بایەخ وگرنگی گازی نایترۆجین لە کۆمەڵە خاڵێک دەردەکەوێت.
گازی نایترۆجین، گازێکی سستە توانای کارلێکردنی لەگەڵ گازەکانی دیکەدا نییە، ئەگەر هەلومەرجی تایبەتی بۆ نەڕەخسێت، جا ئەگەر توانای کارلێکردنی لەگەڵ گازەکانی دیکەدا هەبووایە ئەو نایترۆجین لەگەڵ ئۆکسجیندا کۆمەڵە ترشێکی کوشندەی پێک هێنا.
کێشی گەردیلەیی گازی نایترۆجین لە کێشی گەردیلەیی گازی ئۆکسجین نزیکە
(ئۆکسجین =16. و نایترۆجین =14,1) بۆیە
یارمەتیدەدات لە لێکگونجانێک لە نێوان نایترۆجین و ئۆکسجین دروست بێت و نەهێشتنی ڕوودانی کەم و کوڕی لە نێوانیاندا.
گازی نایترۆجین، گازێکە بێ ڕەنگ و تام و بۆنە، ئەگەر گازی نایترۆجین ڕەنگێکی تایبەتی خۆی هەبووایە، ئەوە ئەو ڕەنگە دەبووە هۆی ئەوەی کە هەموو شتەکانی سەر زەوی و دەورووبەرمان ڕەنگی نایترۆجین وەردەگرت و نەمان توانی شتەکانی سەر زەوی و دەورووبەرمان ببینین، و ئەگەر گازی نایترۆجین بۆنی هەبووایە، ئەو هۆکار بوو بۆ ئەوەی مرۆڤەکان هەستی بۆن کردن لە دەست بدەن، و لە دەستدانی توانای جیاکردنەوە لە نێوان بۆنە جیاجیاکان.
گازی نایترۆجین لە ڕووی بایەخ و گرنگی بۆ ژیان لەسەر زەوی لە دوای گازی ئۆکسجین دێت، چونکە پێکهێنەری بنچینەیی پرۆتینە لە خانەی ڕووەکی و گیانەوەری.
گازی نایترۆجین بەرگێک بۆ زەوی دروست دەکات کە لە مەترسی ئەستێرەی ڕژاو و نەیزەکەکان دەیپارێزێت کە بەرو زەوی دێن.
گازی نایترۆجین ئامرازێکە بۆ پاراستنی ئەندام و خانە زیندووەکان و نموونەکان کە لە نەشتەرگەری بەکاردێت.
گازی نایترۆجین لە پیشەسازی دروست کردنی پەینی ئەمۆنیا بەکاردێت هەروەها لە پیشەسازی تەقەمەنی و ترشەکان
وەکو (ترشی نیتریک و ترشی ئازۆت).
گازی نایترۆجین لەگەڵ هایدرۆجین و ئۆکسجین کارلێک دەکات لە کاتی ڕوودانی بروسکە و دەبێتە هۆی دروسکردنی پەیین کە لەگەڵ ئاوی باران شیدەبێتەوە و بەپیتی خاک زیاد دەکات.