ناونیشانی بابەت: شەپۆڵی دەریا و زەریاکان.
ئامادەکردنی مامۆستا حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم.[1]
$پێناسە...$
بریتییە لە گۆڕانکاری جوڵەی ئاو لەسەر بەشی سەرەوەی ڕووبەرە ئاوییە گەورەکان وەک زەریا و دەریا و دەریاچە و ڕووبارەکان ڕوودەدات و لە ئەنجامدا گەردیلەکانی ئاو بەشێوەیەکی بازنەی دەجوڵێت، و مەبەست لە بەشی سەرەوەی ڕووبەرە ئاوییەکان چینی سەرەوەی ئاوی دەریا کە پانی دەگاتە دەیان مەتر بۆیە هەندێک جار لە نزیک کەناری دەریاکان قەوزە و بەردی گەورە دەبینین کە شەپۆلەکان لە بنی دەریا قوڵەکانەوە دەری هێناوە.
بریتییە لە شەپۆڵی میکانیکی، بەدرێژایی ماوەی نێوان ئاو و هەوا بڵاو دەبێتەوە، هەروەها شەپۆڵی ڕووکەشە واتا لە لەسەر ڕووی ئەو شوێنانە ڕوودەدات کە لە ئاو پێک دێت، وەک دەریا و زەریا تەنانەت لە ئاوی زلکاو و ڕوبارەکانیش لە ئەنجامی پەیدابوونی هێزی پەستان و لێخشان کە دەبێتە هۆی ڕوودانی ناهاوسەنگی لە ڕووی ئاو.
شەپۆڵەکان لە کۆمەڵەی لێک چوو لە ڕووی تایبەتمەندییەوە دەجوڵێت، هەرچەندە ماوەی شەپۆڵ و درێژی شەپۆڵ و خێرایی شەپۆڵ گەورەتر بێت ئەوە شەپۆڵەکان گەورتر و درێژتر دەبێت.
$هۆکاری دروست بوونی شەپۆڵی دەریا.$
1- زۆربەی شەپۆڵەکان لە ئەنجامی جووڵە و خێرای و بەردەوامی با و گەردەلوول لە سەر ئاوی دەریا و زەریاکان دروست دەبێت.
با هۆکارە بۆ گۆاستنەوەی وزە بۆ ئاو لە کاتی تەقینەوەیدا، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕوودانی جووڵەی ئاوی بچووک کە پێی دەوترێت شەپۆڵدان، لەوانەیە ئەم شەپۆڵانە گەشە بکات لە ڕووی قەبارە و درێژی و خێرایی و لە ئەنجامدا شەپۆڵ دروست بکات، هەروەها شەپۆڵانە پێی دەوترێت شەپۆڵی ڕووی زەریا، چونکە هۆکاری دروست بوونی ئەو بایەیە کە بەسەر ڕووی ئاو تێپەڕ دەبێت.
2- لەئەنجامی جووڵەی دیاردەی هەڵکشان و داکشان لە دەریا و زەریاکان.
3- لەئەنجامی ڕوودانی بوومەلەزرە و گڕکان لە بنی دەریا و زەریاکان.
4- فراوانی ناوچەی زەریا و قوڵی ڕووبەرە ئاوییەکان.
$هۆکارە سەرەکییەکانی هێز شەپۆڵ.$
1- خێرایی با، هەرچەندە با خێرا بێت ئەوا شەپۆڵەکان بەهێز و بەرز دەبێت.
2- ماوەی هەڵکردنی با، تا ماوەی هەڵکردنی با درێژتر بوو ئەو شەپۆڵەکان بەرز دەبێت وماوەیەکی زیاتر دەخایەنێت، چونکە ئەو وەزەیە کە شەپۆڵەکان لە باوە وەری دەگرێت زۆر گرنگە.
3- ئەو ڕووبەرەی کە با بەسەریادا هەڵدەکات بەشێوەیەکی ڕێک و پێک، هەرچەندە ڕووبەرەکە گەورەتر بوو شەپۆڵەکە گەورەتر دەبێت، بۆیە ئەو شەپۆڵانە کە لە زەریاکان دروست دەبێت گەورەترە لەوشەپۆڵانە کە دەریا داخراوەکان دروست دەبێت.
هەندێک جار بەرزی شەپۆڵ دەکات 90 پێ، و شەپۆڵی بەهێز دروست دەبێت وەکو شەپۆڵی هەڵکشان کە بەهۆی بوومەلەرزە یان تەقینەوەی گڕکان دروست دەبێت، و لەگەڵ دابەزینی با بەرزی شەپۆڵەکە کەم دەکات.
$تایبەتمەندییەکانی شەپۆڵی دەریا و زەریاکان.$
1- بەرزی شەپۆڵ (lala hauteur) : بریتییە لە ماوەی ستوونی نێوان بنکە و لوتکەی شەپۆڵ.
2- درێژی شەپۆڵ (la longueur) : بریتییە لە ماوەی نێوان دوو لوتکەی لەدوای یەکن.
3- کاتی شەپۆڵ (la période) : بریتییە لە ماوەی جیاکەرەوەی نێوان تێپەڕبوونی دوو لوتکەی لەدوای یەک.
4- ئاراستەی گواستنەوەی شەپۆڵ (la direction de propagation) : بریتییە لە شوێنی هاتنی شەپۆڵەکە، هەندێک جار بە پێچەوانەی ئاڕاستی بای ناوچەکە دەبێت، ئەمەیش مانای ئەوەیە کە ئەو شەپۆڵانە لە شوێنێکی دوورەوە هاتوون.
5- خێرایی گواستنەوەی شەپۆڵ (La célérité): بریتییە لە ئەنجامی دابەش کردنی درێژی شەپۆڵ بەسەر کاتی شەپۆڵ.
6- لێژی شەپۆڵ (la cambrure) : بریتییە لە ئەنجامی دابەش کردنی بەرزی شەپۆڵ بەسەر درێژی شەپۆڵ.
$جۆرەکانی شەپۆڵ.$
1- شەبۆڵی بوومەلەرزە. ئەم جۆرە لە کەندەڕ و ئەستێڵکی دەریا قوڵەکان دروس دەبێت، کە دەبێت هۆی دروست بوونی ژمارەیەکی زۆری بوومەلەرزە کە دەبنە هۆی دروست بوونی شەپۆڵی قوڵ و بەهێز کە دەبێت هۆی تێکدان و وێران کردنی ناوچە کەناراوییەکان.
2- شەپۆڵە ناوەکییەکان.
ئەم جۆرە لە قوڵای دەریا و زەریاکان دروست دەبێت، و دەبێت هۆی جوڵە و پاڵنانی ئاوی ناو دەریا و زەریاکان، وبەدرێژایی ڕووی ئاوی
دەریا و زەریاکان بڵاو دەبێتەوە کە چڕی و پلەی گەرمیان جیاوازە.
$پەیوەندی نێوان با و جووڵەی شەپۆڵەکان.$
1 - بەرزی شەپۆڵ زیاد دەکات بە زیادبوونی ئەو ڕووبەرە کە با بەسەریدا هەڵدەکات.
2 - هەرچەندە ماوەی هەڵکردنی با زیاد بکات
خێرای جووڵەی شەپۆڵ زیاد دەکات.
3 - هەرچەندە هەڵکردنی با زیاد بکات ئەو
بەرزی شەپۆڵ زیاد دەکات.
4 - هەرچەندە هەڵکردنی با زیاد بکات هێزی شەپۆڵ زیاد دەکات، ووردە ووردە ماوە و بەرزی زیاد دەکات.
$هۆکارەکانی لاوازکردنی شەپۆڵ.$
1- ناوچەی ئاوە تەنکەکان و شۆستە بەردیینەکان و دورگە کەنارییەکان و کەنداوەکان هۆکاران بۆ لاوازکردنی شەپۆڵەکان، بۆ نموونە شەپۆڵە درێژەکان ئەوانەی لە کە ناوەڕاستی زەریاوە بەرەو کەناراوەکانی باکووری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت، بە لاوازی دەگاتە کەناراوەکان، چونکە بەشێکی زۆری هێزەکە لە دەست دەدات بە تێپەڕبوونی
بە ئاوە تەنکەکان و شۆستە بەردیینەکان و دورگە کەنارییەکان
2- پێچ و تەنای مەرجانی هۆکارە بۆ لە ناوچوونی وزەی شەپۆڵەکان، کە شەپۆڵەکان لە سەر پێچ و تەنا مەرجانیەکان دەشکێت
و بە لاوازی دەگاتە کەناراوەکان و هەندێک جار هەر ناگاتە کەناراوەکان.
3- بەفر و سەهۆڵ و باران کار دەکات بۆ کەم کردنەوەی هێزی شەپۆڵەکان و هەندێک جار لە ناوی دەبات، چونکە شەپۆڵەکان لەسەر لێواری سەهۆڵەکان دەشکێت و باران بارینیش هێزی شەپۆڵەکان کەم دەکاتەوە.