لە ڕاگەیێنراوی کەجەکەدا هاتووە:
لە بەرواری 9ی تشرینی یەکەمدا لەسەر ناوی حکومەتی عێراق و حکومەتی باشوری کوردستان ڕاگەیێنرا کە لە بارەی دواڕۆژی شەنگالەوە ڕێکەوتنێک ئیمزا کراوە. وردەکاریەکان و لایەنەکانی ڕێکوتنەکە بە بەرفراوانی ئاشکرا نەکراون. ئەنجومەنی خۆسەریی دیمۆکراتیکی شەنگال لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان ئاگایان لەو ڕێکەوتنە نیە و بڕیارەکان لە دەرەوەی ئیرادەی ئەوانەوە دراون و لە چاوپێکەوتن و ڕێکەوتنەکەدا جێگایان نەکراوەتەوە. بڕیارێک کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال و گەلەکەی لە ناویدا جێنەگرن، قبوڵ ناکریت. کۆمەڵگای ئێزدی، پارتە ئێزدیەکان، بە دەیان پەرلەمانتاری عێراق و عەشیرەتەکان پشتیوانیان لەو لێدوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگل کرد. بۆیە ئێمە پشتیوانی لە لێدوانی خاوەنە ڕەسەنەکانی شەنگال، ئیرادەی شەنگال و بەریوەبەرایەتی خۆسەر دەکەین.
جێگەی قبوڵکردن نیە، ئەو کەسانەی ئێزدیەکانیان لە ناو کۆمەڵکوژیدا هێشتەوە، بڕیاریان لەسەر بدەن
لە 3ی ئابی 2014، کاتێک داعش هێرشی کرد، ئەوانەی کۆمەڵگای ئێزدیان لە ناو کۆمەڵکوژی و فەرماندا هێشتەوە، جێگەی قبوڵ نیە کە ڕۆڵەکانی شەنگال کە شەنگالیان ڕزگار کرد لە دەرەوەی یاساکان و ئەو هێزەی بڕیاری لەسەر دراوە، بهێڵنەوە. ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکراتیکی شەنگال ڕەوا و فەرمینە. ئەوانەی کە کۆمەڵگای ئێزدیان لە ناو قڕکردن هێشتەوە و ڕایانکرد، بەوانەی کە کۆمەڵگای ئێزدیان پاراستووە، دەڵێن، 'ئەو هێزەی دەبێت بکرێتە دەرەوە'، ئەمەش نایاسایی، نائەخلاقی، نامرۆڤانە و بێویژدانیە. ئەوانەی بوون بە هۆکاری ئەوەی ژنانی ئیزدی لە بازاڕەکانی کۆیلایەتیدا بفرۆشرێن، نابێت لە بارەی کۆمەڵگای ئێزدی و شەنگالەوە خاوەن بڕیار بن.
بەو واتایە دەێت کە لە دواڕۆژیشدا فەرمان و کۆمەڵکوژیەکان بەردەوام دەبن
ئەو ڕێکەوتن و چاوپێکەتنانەی جێگا بۆ ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکراتیکی شەنگال و گەلی شەنگال ناکەنەوە، بە واتای پشتگوێخستنی ئیرادەی کۆمەڵگای کوردی ئێزدیی شەنگال دێت.
فەلاکەتە گەورەترەکەش ئەوەیە کە ئەمانە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوە دەچێت. ئەو ڕێکەوتن و چاوپێکەوتنانەی لە پشت دەرگا داخراوەکان و بە دیپلۆماسیەکی شاراوە و بە شیوازی 'کردم و ڕوویدا' بەو واتایە دێت کە لە دوارۆژیشدا فەرمان و کۆمەڵکوژی بەسەر کۆمەڵگای ئێزدیدا بەردەوام دەبیت.
ئەو لێدوانانە شەرمەزار دەکەین
راگەیاندنی پەدەکە، وەکو ناوەندی شەڕی تایبەت پرۆپاگەندە دەکات و دەڵێت هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکە دەردەخرێن. بەم پرۆپاگەندەیە ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئامانجی ئەم ڕێکەوتنە شاراوەیە چیە کە گەلی شەنگال لەناویدا نیە. گەریلاکانی هەپەگە دوای ئەوەی کۆمەڵگای ئێزدیی لە فەرمان و قڕکردن ڕزگار کرد، پاراستنی ئاسایشی شەنگالیان ڕادەستی یەبەشە/یەژەشە کردەوە کە پێک هاتوون لە دانیشتووانی ئێزدیی هەرێمەکە و دواتر لە هەرێمەکە کشانەوە. ئێمە ئەو لێدوانانە شەرمەزار دەکەین کە بەشێکن لە پرۆپاگەندەی قێزەوەن و ڕەشکردن کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێت.
شتێکی سرۆشتیە کە بەڕیوەبەرایەتی خۆسەر کە کۆمەڵگای ئێزدیی شەنگال خۆی بە ڕێگای ئەوەوە بەرێوە ببات، لە ناو گوتوبێژەکانی دوارۆژیاندا، ببن بە ئەکتەری سەرەکی. مەرجە کە قۆناغی چاوپێکەوتن و بڕیاردان بە بەشداریی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەرێوە ببرێت، چونکە ئەو بەڕێوەبەریە نوێنەرایەتی گەلی شەنگال دەکات. هەڵوێستەکانی دەرەوەی ئەمە مەترسیدارن و جێگای قبوڵکردن نین.
دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک دەست بە جموجوڵ بکات
دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک لە دژی ئەم بارودۆخە هەڵوێستی خۆی بنوێنێت و دەست بە جموجوڵ بکات. لە ڕاستیدا ماوەی 6 ساڵە سیستمێکی پاراستن و بەڕێوەبەری لەسەر بنەمای خۆسەری لە شەنگال بوونی هەیە. بۆ ئەوەی ئەمە لە چوارچێوەی پەیمانەکاندا قبوڵ بکرێت، دەبێت بە بێوەستان تێکۆشان بەڕێوە بچێت. ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستە ناڕاستانە کە مەترسیان هەیە بۆ سەر ژیان و دوارۆژی کۆمەڵگای ئێزدی، هەڵوێستیان بنوێنن.[1]