ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلا بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
2 کۆنترا سزادران
لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ 2 کەس بە ناوەکانی عارف سەلیم و ئونور بۆزکورت کە خەلکی گوندی هەشەتن، لەبەرئەوەی کاری سیخوڕیان بۆ دوژمن دەکرد و هۆکاری شەهیدبوونی 5 هاوڕێی ئێمەن و تاوانبار بوون و کاری کۆنترا – سیخوڕیان دەکرد، 8ی تشرینی یەکەم لە لایەن هێزەکانمانەوە سزادران.
لە حەفتانین داگیرکەریک سزادرا
هێزەکانمان 11ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 13:30 لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا لە گۆڕەپانی بەکتوریای هەرێمی حەفتانین لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی کۆخێ مەلا یەحیا چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.
'بانگەشەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لەبارەی ئاگرکەوتنەوەکەوە دوورن لە ڕاستیەوە'
بەرپرسانی دەوڵەتی تورک و میدیاکەیان لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی هاتای و ئەسکەندەرون لێدوانیان داوە و تەڤگەری ئێمەیان وەک بەرپرسیار پیشانداوە. هەموو کەسێک دەزانێت کە تەڤگەرەکەمان پەکەکە لە کوردستان و تورکیا لەدژی داگیرکەری، قڕکەری و تالان تیدەکۆشێت و لەسەر هێڵی دیموکراتی، ئیکۆلۆژی و ئازادیپارێزی ژن کە هێڵی ڕێبەر ئاپۆیە بەردەوامی بە تێکۆشانی دەدات. هەستیاری ئایدۆلۆژی ئێمە لە بەرانبەر کۆمەڵگا و ئیکۆلۆژی دیارە، هەروەها سروشت و چیاکانی کوردستان باشترین و گەورەترین دۆستی گەریلان و سەنگەری سەرەکی هێزەکانی ئێمەن. بە تایبەتی بۆ پاراستنی هێزە گەریلاکانمان لە هەرێمەکانی هاتای و ئەسکەندەرون، دارستانەکان پێویستن. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە دارستانەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بێ ویژدان دەسووتێنن و ڕێگا نادات گەلەکەمان ئاگرە بکوژێنێتەوە، دەیەوێت بەرپرسیاری ئاگری دارستانەکان لە هاتای و ئەسکەندەرون بخاتە سەر شانی تەڤگەرەکەمان. بەڵام ئەم لێدوانە و هەواڵەکانی تر دوورن لە ڕاستیەوە.[1]