ناوی میرزا تۆفیق کوڕی حاجی ئەحمەدی کوڕی حاجی حەسەنی قەزازە، مامی کەسایەتی ناوداری کورد #سەعید قەزاز#ە و باوکی خێزانەکەیەتی (زەکیە قەزاز).
یەکێک لەو کەسانەی لە شاری #سلێمانی# لە ساڵی 1930 بەشداری ڕاپەڕینی بەردەرکی سەرای کردووە.
لەبەر ئەمە لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەت لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دەستگیر کراوە، ڕەوانەی دەرەوەی سلێمانی کرا.
ئەم پیاوە هەندێک کاری ناوازەی لە شاری سلێمانی ئەنجامداوە، لەوانە:
1-یەکەم کەس بوو کە باڵەخانەی لە شاری سلێمانی دروست کرد و تا ئێستاش ئەم باڵەخانەیە لەشەقامی #مەولەوی# هەر ماوە،
2-یەکەم کەس بووە کە شوێنی گەشتیاری #سەرچنار#ی ئاوەدان کردەوە بۆ ئەوەی خەڵک ڕووی تێبکەن، دواتر کەسانی دیکە هاتن پەرەیان بەکارەکەی داوە.
3-توانی پرۆژەیەک لەسەر لە شێوەی بەست لەسەر #سەراوی سوبحان ئاغا# لە ناوچەی شارەزوور دروست بکات.
4- ڕێگەیەکی ئۆتۆمبێلی لە نێوان سلێمانی و #هەڵەبجە# پەرەپێدا.
-وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراق هەڵبژێردرا.
-یەکێک بوو لەو کەسایەتیانە کە ناسرابوو بە ئازایەتی و بوێری و جێبەجێکردنی پرۆژەکان بێ ئەوەی هەست بە ماندووبوون بکات.
-حەوت کوڕ و کچێکی هەبوو، بەناوەکانی (فایەق، نامیق، ڕەفیق، شەفیق، سەرچڵ، سامان و سەربەست) هەروەها کچەکەی ناوی زەکیە خان بوو کە خێزانی سەعید قەزاز بوو.
میرزا تۆفیق لە ساڵی 1955 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
[1]