دەقی ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری کائینات (صلی الله عليه وسلم) لە خۆمان و گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهانی ئیسلامی.
لەبەر بارودۆخی ناجێگیری تەندروستی گشتی لە کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا -کۆڤید19- کە ڕێنماییە تەندروستیەکان وا دەخوازن گردبوونەوە نەکرێت بۆ هیچ بۆنەیەک.
لەو ڕوانگەوە وەک ئەنجومەنی باڵای فەتوا پێمان باشە بۆ ئەمساڵ شێوازی ئاهەنگگێڕانەکە لە گردبوونەوە لە ماڵ و مزگەوت و خانەقاو تەکیەکان بگۆڕدرێت بە دەربڕینی دڵخۆشی بە بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی لافیتەو درووشمەکان لە شوێنە گشتیەکان و هەروەها لە سۆشیال میدیا.
ئاشکرایە کە مەولوودکردن واتە دەربڕینی خۆشحاڵی و خۆشەویستی و ئەنجامدانی خێر و سەدەقە و چاکە بۆ ڕۆحانیەتی پیرۆزی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، ئاساییە ئەو سەدەقەو خێرو چاکانەیش، کە موسڵمانان دەیکەن بدرێتە هەژاران و بەشێوەی خۆی بڵاو بکرێتەوە، چونکە سەدەقە دەفعی بەڵاو موسیبەت دەکات بەپێی دەقەکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام، ئەم جۆرەیش هەر بەشێکە لە کاری پیرۆزی مەولوودنامەو یادەوەری لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) خوای گەورە هاوکاری دڵسۆزانە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا
18ی10ی2020ز
1/ربیع الأول/1442ه[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!