دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی ڕووداوی کوشتن و بێسەروشوێنکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی گوندی فەرحاتیەی پارێزگای سەلاحەدین دەکەین.
وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەردەبڕین، جەختیش لەوە دەکەینەوە کە لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان پێویستە حکوومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندارەکان و لایەنە سیاسییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر سنوورێک بۆ ئەم جۆرە تاوانانە دابنێن.
مسعود بارزانی
18ی10ی2020[1]