قوربانی
هەموو مانگی ساڵ بوونە حوزەیران
هەموو وەرز بوون بە وەرزی خەزان
کام گەلی دنیا وەک کورد بێ بەشە
بەرگ و کاڵایان سەرتاپا ڕەشە!
هیچ ماڵێک نیە بێ قوربانی بێ،
ساتێکی ژینی شادمانی بێ
پیرو لاو هەموو لە ڕێ ی نیشتمان
بەشیان کوشتنە و لە سێدارەدان
کەوابێ بۆچی ژین لام شیرین بێ!
دڵ پڕ لە کوڵ و، چاو پڕ ئەسرین بێ
ئێستا ژینی خۆم هێند لا هەرزانە
سەد جار قوربانی ئەم کوردستانە
قوربانی چینی چەوساوەی ئەکەم
کورد بە ملیۆنی وەک من نابێ، کەم
زیندانی موسڵ
بەشی سێدارە
3/6/1979