ڕاز
ئێستا ئومێدم هێندە لاوازە
ناتوانم بڵێم : ئەمێنم تازە
مردووم و نانی زیندوان ئەخۆم
تازە ناتبینم، ئازیزەکەی خۆم
دوێ شەو لە خەوما، دوور بێ لە باڵات
لێت نزیک ئەبووم تا ماچ کەم گۆنات
ئەڵێن لە خەودا کەسێکی زیندوو
هەڵسێ و دانیشێ لە گەڵیا مردوو
نیشانەی سەرە مەرگی لێ دیارە
بۆیە لە مەرگت ترسام ئەمجارە
مەگەر هەر بە خەو تۆم ماچ کردبێ
دەستم بۆ سینە و مەمکت بردبێ
بە تاسەوە بووم بتگرمە باوەش،
نەمدی، وا ئەمرم، پاشی من تۆ خۆش
من تۆم لەبەر خۆم خۆش نەویستووە
کەسیش ئەم (ڕاز)ەی لێم نەبیستووە
ئێستاش ئەم ڕازە کە ئەدرکێنم
ویژدانی ماتی خۆمە ئەیدوێنم
زیندانی موسڵ
بەشی سێدارە
#10-06-1979#