بابەت: زمانە#وان#ی
ئامادەکردنی: #سەریاس ئەحمەد#
زمانی کوردی لە چوار شێوە زاری سەرەکی پێک دێت(دیالێکت):-
1-دیالێکتی کرمانجی باکوور:-
ئەم دیالێکتەیان لەهەموو شێوە زارەکانی تر سنوری قسە پێکردنی فراوانترە، هەر لەبەر ئەمەشە کە چەند پنتە زارێک(گۆڤەر)ی ناوچەیی لێ جیابووەتەوە، هەر جەندە جیاوازییەکی ئەوتۆشیان نییە لەنێوانیاندا، بەم شێوەیە:-
1-بایەزیدی:-لە باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی گۆلی(وان)-زەریاچەی وان-دا.
2-هەکاری:-لەباشوور و باشووری خۆرئاوای زەریاچەی وان..
3-#بۆتان#ی:-لە دەور و بەری دۆڵێ بۆتان و شاری سعری و ئەرتوش و جەزیرە و ئامەد دا.
4-شەمدینانی:-گۆشەکەی باشووری خۆرهەڵاتی تورکیاو و خۆرهەڵاتی زێی ژووروو و ناوچەکانی نزیکی ئەم زێیەشی لە ئێراندا گرتۆتەوە
5-بادینانی:-لە پارێزگای دهۆک و قەزاکانی ئامێدی و زێبار و ئاکرێ و شێخان وشەنگاردا.....
6-دیالێکتی خۆرئاوا:-لە خەرپوت و ئورفە و عفرین و مەرعەشی دا بەکاردێت.
-ئامادەکردنی بۆ گرووپی زمانی ستانداردی کوردی لە فەیسبووک لە ڕێکەوتی #05-10-2015#
[1]