بابەت: ورتار
نووسین: :د. محمد صالح الموسوي
وەرگێڕان: عومەر مەحمود
ئێمەی عەرەب لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست دورترین کەسانێکین لە واقیع.
تۆسەیری ئێمەی عەرەب بکە، بۆنمونە.
پێش شەست ساڵ نیوەی فەلەستینیان پێداین، بە گەرەنتی نێو دەوڵەتی.
ڕەتمانکردەوە.(گوتمان، نا...هەمومان دەوێ)
دواتر هەموو شتێکیان لێستاندین.
دوای نیو سەدە دانیشتین لوتکە عەرەبیەکانمان بەست ولەنەتەوە یەکگرتووەکان پاڕاینەوە بۆ گێڕانەوەی ئەو نیوە، یەکەمە. جوان سەرنج بدە دوای ئەوە چی ڕویدا !
قەسەبخانەکانی ئەیلول لە ئۆردن.
شەڕی کاولکەری لوبنان.
بەزینی حوزەیران.
قودس بە عەباداندا.
ملیۆنان کوژراو و بێ باوک.
لە دامەزراندنی وڵاتەسەربەخۆکانمان تێشکاین و تا ئێستاش لەئاسمان بۆ هۆیەکان دەگەڕێین.
لە ماڵی خۆماندا بۆی ناگەڕێین.
تا کەی ؟
تاکەی لەئاست ڕاستیەکان خۆمان کوێر کەین ؟
تاکەی خەریکی دروستکردنی دوژمن بین ؟
باشە من پرسیارێکی دوور لەسیاسەت لەبارزانی و تاڵەبانی و مالیکی و سەدام دەکەم. بەڵام نزیک لە ویژدان.
لە هەر خاوەن ویژدانێک دەپاڕێمەوە پێش وەڵامدانەوە زۆر بەباشی لێی ورد بێتەوە.
با هەر عەرەبێک پێچەوانە وێنای بکات.
واتا با وایدانێ عەرەبەکان نەتەوەی دووەمن لە عێراق و کوردەکان نەتەوەی یەکەمن و ئەوە کوردەکانن 180 هەزار عەرەبی ئاشتیخوازیان لە یەک ڕۆژدا لە حیللەو ڕومادی سەماوە ژێر گڵ خستووە.
با عەرەب وای وێنا بکات کە کوردەکان کەس و کاری ئەویان بە گازی کیمیاوی لەشرگات و شوێنەکانی تر ڕشاندووە.
باشە پەرچەکرداری هەرعەرەبێک چی دەبوو؟
با وەڵامەکە لێگەڕێین بۆ خاوەن ویژدان زیندووەکان و بێینە سەر واقیع.
دەوڵەتی عێراقی ڕوخا و دڕندەکانی عەرەب و موسوڵمانەکان هاتنەناو عێراقەوە. هەزاران شیشانی و فەلەستینی وسعودی و یەمەنی و سوری میسری و ئۆردونی و لیبی تونسی و جەزائیری و ئەفغانی و عەرەبی عێراقی شیعە و سوننە، هاتن و خۆیان تەقاندەوە.
ئەرێ چەند کورد خۆیان تەقاندەوە؟
لەماوەی چل ساڵدا عێراق لەگەڵ کورد لەشەڕدا بوو.
بەغداو شارەکانی تر پڕ بوون لە هەزاران کوردی لایەنگری بارزانی.
ئایا تەقینەوەمان لە (مدينة الصدر) و کەڕادە بینی ؟
ئایا ڕفاندن و کوشتن و خستنە ناو قەفەسمان بینی ؟
ئایا بینیمان لەناو بازاڕ گۆشت و خوێنی مروڤ تێکەڵ بە گۆشتی مانگاو تەماتەو سێو ببێ.
باشە بۆچی واز لەچێژ وەرگرتن لەگوڵی ناو باخچەکانمان بێنین ڕوبکەینە زبڵدان دروستکردن ؟
چیە وا بەدوای تێکدان و ڕوخاندندا دەگەڕێین ؟
باشە ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە هەموو جارێ ئێمە دەبینە قوربانی ساویلەکەییمان و دەمارگیری هۆزگەرایی دەوارنشنیمان.هەر بەتەنها بە وروژاندنی
هاها.....هاها...خوتی ها....
نەوت ئێمەی تێک وپێک دا. نەوت ئێمەی ژەهراوی کرد. نەوت ئێمەی کوشت و گێژی کردین.
نەوتی زۆرو پێویستمان هەیە.
نەوتی بەسڕە و کوت و عەمارەو موسڵمان هەیە.
داهاتی بەنرخمان لە ڕمادی و دیالە هەیە.
سەرقاڵیان کردوین بەپرسی کوردستانەوە. تەواو خۆمان ماندوو کردووە.
خۆمان لێکهەڵوەشاندووە تا ئەو ڕادەیەی خۆمان لەبەردەم کێشەیەک بینییەوە، کە هیچ بنەمایەکی مادی نیه، جگە لە دواکەوتنی خۆمان.
باشە ئێمەی شیعەو سوننە چ سودێکمان لە پێداگری لەسەر یەک نیشتیمانی بینیوە کە نەمان توانیوە دایبمەزرێنین !
شتێکی پێکەنیناوی نیە کە ئێمە مامەڵەی پێ لە گەڵ مافی نەتەوەیی کورد دەکەین، کە دژە لەگەڵ ئەو ئەرگۆمێنتانەی بەرگری پێ لە هەمان مافی نەتەوایەتی خۆمان دەکەین !
باشە شتێکی نامۆ نیە بۆ نمونە ئێمە سیاسەتی دیفاکتۆ و بە یەهودیکردنی قودس و دروستکردنی ئۆردوگا جولەکەنشینەکان و گۆڕینی دیمۆگڕافی ناوچە داگیرکراوە فەلەستینیە کان ڕەتدەکەینەوە کە ئیسڕائیل پێی ڕوبەڕومان دەبێتەوە، لەکاتێکدا ئەو واقیعە پیرۆز دەکەین کە سەدام سەپاندویەتی بۆ بەعەرەب کردنی چەندین ناوچەی کورد نشین !
سەیر نیە داوای مافی چاڕەنوس و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ فەلەستینیەکان دەکەین، کەچی تەنها باسکردنی مافی دیاریکردنی مافی چارەنوس بۆ کوردەکان بە تاوان و گوناهی گەورە دادەنرێ.
من پرسیار لەوانە دەکەم دژی فیدڕاڵی و مادەی 140 وەستاون :
بۆچی ؟ ئەی جێگرەوە چیە ؟
باشە ئەو مەترسیە چیە کەمادەی 140 دروستی دەکات، لەکاتێکدا سەرکردایەتی کورد دەڵێ بەجێبەجێکردنی مادەی 140 و دەستور لەناو عێراقی دیموکڕاسیدا دەمێنینەوە کە تیایدا سامانی نەوت بۆ هەمووان دەبێ.
باشتر نەبوو بۆ سیاسیەکانمان کۆنگرەیەک بۆ بارزانی ڕێکبخەن کە تیایدا هەڵوێستی خۆی ڕونبکاتەوەو وەک بەڵێن بەرامبەر هەمووان لێی وەر بگیرێ !
بۆچی مالیکی فێڵی لەوە کرد ؟
لە هەولێر بەڵێنی چی دابوو ؟
ئەگەر عێراقێکی فیدڕاڵیمان نەوێ کە بە هاوبەشی بەڕێوە ببردرێ، ئەوا دوو چارەسەڕ هەن :
یان بگەڕێینەوە بۆ ئەو شەڕو پێکدادانە بێ سەرەو بەرەییە لەناوبەرەی کە هەموومان لەناو دەبا. یان ئەو چارەسەرە مەدەنی ترین و ئەقڵانیترینە، کە ئەویش دانپیانانە بە کێشەی کوردی کە ئێمە دەسپێشخەری بکەین بۆ چارەسەرکردنی. بەمەش
(40)ملیۆن کورد بۆلای خۆمان ڕادەکێشین و دەیانکەین بەدۆستی خۆمان.
کوردستان ناچێتە سەر مەریخ. ئەو هەر لەشوێنی خۆی دەمێنێ و خەڵکەکەی پەنا نابەنە بەر ئیسڕائیل کە هیچ شتێک نیە پێکیانەوە ببەستێتەوه.
نە جوگڕافی و نە مێژوویی و نەئابوری.
بەڵکو لەگەڵ ئێمە دەبن کە لەتەکیان وەستاوین و یارمەتیمان داون بۆ بەدیهێنانی خەون و ئاوات و بوونی نەتەوەییان. ئەوکات دەبنە کارەکتەری ئاوەدانی و ئارامی لەناوچەکەدا بە هاوبەشی لەگەڵ ئێمەدا.چونکە بەرژەواندییان بە دۆسایەتی و پەیوەندی باشیان لەگەڵ ئێمه دەستەبەر دەبێ نەک بە دژایەتی ئێمە.
ئەزمونی مێژوو پێمان دەڵێ، لەداهاتودا ئەوان تەقینەوەو خۆکوژمان بۆ نانێرن وەک برا عەرەب و موسوڵمانەکانمان کەبۆیان ناردین.
چونکە ئەوان هیچ کاتێ ئەوەیان نەکردووە.
چۆن ئەوە دەکەن کاتێک ئێمە پشتیوان و هاوکاریان بین..
من دەزانم کە ئاوازم لەسەر ژێیەک ژەنیوە پێشتر نەبیستراوە، لەناو ژاوە ژاو و هەراو هۆریای هاها..هاها....ها
بەڵام ئێستاش دەڵێم، دڵم ژان دەکا کاتێک
کردەوەکانی داعش لەموسڵ و کارەکانی سوپای بێ ئابڕوی ئیسڕائیل لە فەلەستین و کاولکاری لە سوریاو سوتانی ڕومادی و لێکهەڵوەشانی عێراق دەبینم.
سەرم سوڕدەمێنێ لەو خزمەتەی پێشکەشی ئیسڕائیلی دەکەین.
دەزانم من ئاوازێکی نەشازم لەناو تیپەکەدا.
بەڵام مێژوی عەرەبیمان فێری کردوین کە ئاوازی نەشازی ئەمڕۆمان سرودی نیشتیمانیمانە لەداهاتوودا.
دەزانم وشەکانم دەبنە وروژێنەری خەم
و پەژارە لەدڵی نەوەکانی داهاتودا.
هەروەک پەژارەی زۆرمان چەشت چونکە باپیرانمان نیوەی فەلەستینیان بۆ وەرنەگرتین و تا ئاوارەو پێخاوس کەوتین لەناوەڕاستی ڕێگادا.
لە ئەیلولی تاریک دەچینەدەرێ و دەچینەناو نیسانی تاریکتر. لەمیش دەچینە دەرەوە بۆ سێیەم.
تاکەی ئاوا بەردەوام بین هۆ ئاقڵمەندانی نەتەوە ؟
[1]