ناو: ئیسرا
ناوی باوک: موحسین
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
تەمەن (21) ساڵ دانیشتووی شاری هەولێر ماوەی (11) ساڵە بە ڕاهێنەرایەتی باوکی دەستی بە یاری کردووە، لە ئێستادا یاریزانی یانەی هەولێرە و نوێنەری هەڵبژاردەی ئێراقە لەپاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قوورسایی.
$براوەی (24) مەدالیای زێڕە$
پاڵەوانییەتی بەرزکردنەوەی قوورسای وڵاتانی عەرەبی، ئەمساڵ لە ئێراق بەڕێوەچووە، بە بەشداری (200) یاریزانی کچ و کوڕی (14) وڵاتانی عەرەبی لە شارۆچکەی #شەقڵاوە# بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بووە.
ئیسرا، بۆ بەشداری لەپاڵەوانییەتییەکە ماوەی سێ مانگ ڕاهێنانانی کردووە، توانی بە بەرزکردنەوەی نەتر (65) کیلۆگرامی و خەتف (61) 61 کیلۆگرامی سێ مەدالیای زێڕی پاڵەوانییەتییەکە بەدەستبهێنێت، .
دەڵێت: (هەستێکی خۆشم هەیە توانیم ئەو ئاستەبەرزە تۆمارکەم، سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و قسانەی ڕوووبەڕووم بۆتەوە لە دەستکردن بە یاری بەرزکردنەوەی قوورسای پێم وتراوە ئەو یاریە بۆ کچ نابێت و باش نییە، بەڵام من گوێم بەو قسانە نەداو بەردەوام بوم توانیومە لە چوار پاڵەوانێتی بەشداری بکەم لە هەموویاندا براوە بو وم.
باوکی ئیسرا، پشتیووانی گەروەی کچەکەی بووە بەوەی خودی خۆشی ڕاهێنەری بووە، بەڵام پێش سێ مانگ لە دەستپێکردنی ئەم پاڵەوانییەتییە کۆچی دوای دەکات.
ئیسراش لەبەرانبەردا سەرکەوتنەکەی پێشکەش دەکات و دەڵێت: بەهۆی باوکمەوە دەستم بەم یاریەکرد ئەو ڕاهێنەرم بوو، لەم یاریەدا بەو ئاستە بەرزەم و ئومێدەکەم ڕۆحی کۆچکردویم شادکردبێت، چونکە باوکم تەنیا پشتیووانی من نەبووە دوو خوشکی کەشم ئێستا یاریزانن.
[1]