ناو: جەزا
نازناو: جەزا ئەحمەد قەرەداغی
ناوی باوک: ئەحمەد
ڕۆژ و ساڵی لەدایکبوون: #02-28-1969#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#[1]
ژیاننامه:
جەزا ئەحمەد قادر محەمەد، لە دایکبووی 28-02-1969 لە شاری سلێمانی
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە بەشی پەڕتووکخانە و زانیارییەکان 1987-1992 - کۆلێجی ئاداب، زانکۆی موستەنسریە.
شارەزا لە بواری پەڕتووکخانە و ئەرشیفی زانیارییەکان.
خاوەنی 10 بڕوانامەی جۆراوجۆرە لە بواری پەڕتووکخانە لە خولی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا.
خاوەنی 76 سوپاسنامە و ڕێزلێنانە لەدەرەوەی هەرێم و ناوخۆدا.
کاری خۆبەخشی بۆ چەندین دەزگای جۆراوجۆر کردووە لە بواری پەڕتووکخانەدا.
یەکێکە لە گەشەپێدەران و سەرپەرشتیکارانی بەرنامەی پەڕتووکخانە لە هەرێمی کوردستان
بەشداری 9 کۆنگرە و کۆنفرانسی هەمەجۆری کردووە لە بواری پەڕتووکخانەدا.
ئەم بەرهەمانەی لە چاپدراون:
_پەڕتووکخانە لەنێوان سەرهەڵدان و ناسیندا، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 2012.
_پەڕتووکخانە لەنێوان سەرهەڵدان و ناسیندا، چاپی دووەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، 2013
_پەڕتووکخانەی نیشتمانی کوردستان، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، 2013
هەروەها سەردانی 34 پەڕتووکخانەی گەورەی وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی کردووە.
سەرپەرشتیاری چەندین توێژینەوەی گرنگی کردووە لە بواری پەڕتووکخانەدا. درووست کردنی هەریەک لە پەڕتووکخانەکانی زانکۆی گەشەپپێدان وکۆلێجی یاسا و کشتوکاڵ و توێژینەوەی زانستی وەزارەتی کشتوکاڵ و بنکەی ژین و زانکۆی گەرمیان و ناوەندی ڕۆشنبیریی د. عیزەدین، کتیبخانەی زۆر لە خوێندنگەکانی پەروەردەی سلێمانی سەرپەرشتی کردنی دەیان پەڕتووکخانە.
ڕێکخستنی تۆماری یەکگرتووی زانیاری و بەخشینی وێنەیان بێبەرانبەر بۆ سەرجەم پەڕتووکخانەکانی کوردستان کە دوا هەمینیان کتیبخانەی ئەوقافی سلێمانی و ئەکادیمیای کوردی لە هەولێر. درووستکردنی داتەبەیسی کتیبخانەی دیجیتاڵی کوردی بۆ گشت سەرچاوەکانی هەموو جۆرەکانی گشت کتیبخانەکان لە کوردستاندا. [1]