ناو: محەمەد
نازناو: محەمەد #بۆسکان#ی
ناوی باوک: ڕەحمان
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی #مەڵکەند# ی شاری #سلێمانی#
ساڵی لەدایکبوون: 1973
$ژیاننامە$
لەزاری خۆیەوە:
ساڵی (1973) لەگەڕەکی مەڵکەندی سلێمانی لەدایکبووم، قۆناغەکانی خوێندنم بەم جۆرە تەواو کردووە :
سەرەتایی (پۆلی 1 و 2) لە ق. ئاوات سەرەتایی
(پۆلەکانی 3 تا 6) لە ق. بێخودی سەرەتایی
پۆلەکانی (1 تا 3) ناوەندی لە (ناوەندیی ئازادی کوڕان)
پۆلەکانی (4تا 6) ئامادەیی لە (ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان)
قۆناغی زانکۆم لە #زانکۆی سەلاحەدین# کۆلێژی پەروەردە بەشی بایۆلۆجی خوێندووە و ساڵی (1995)بڕوانامەی بەکالۆریۆسم وەرگرتووە.
$ئەرکەکانم وەک پەروەردەکار$:
ساڵی (1996)
وەک مامۆستای زیندەزانی دەست بەکاربوم لە (ناوەندی #کەناروێ#ی کوڕان) لە شارباژێڕ
ساڵی (1998)
وەک بەڕێوەبەری ناوەندی کەناروێ دەست بەکاربوم
ساڵی (2001)
وەک مامۆستای زیندە لەئامادەیی سەلاحەدینی کوڕان دەست بەکاربوم
ساڵی (2005)
وەک یاریدەدەری ئامادەیی کاژاوی کوڕان دەست بەکاربوم
ساڵی (2011)
وەک سەرپەرشتیاری زانست لەیەکەی سەرپەرشتیکردنی شارباژێڕ دەست بەکاربوم
ساڵی (2018)
وەک سەرپەرشتیاری پسپۆڕی زیندە لەیەکەی سەرپەرشتیکردنی ئامادەیی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی دەست بەکاربوم
ساڵی (2021)
وەک سەرپەرشتیاری یەکەم لە یەکەی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی شارباژێڕ دەست بەکاربوم تا ئێستا لەو کارە بەردەوامم.
$چالاکیەکان$ :
بەشداری چەندین چالاکی پەروەردەییم کردووە وەک :
بەشداری چەندین چالاکی پەروەردەیی بوم لە بوارەکانی پەروەردەی هەرزەکاران و شێوازەکانی وانەوتنەوە و هەڵسەنگاندن و بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردن
ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی وەزارەتی پەروەردەبوم بۆ هەمواری سیستمی تاقیکردنەوەکان
ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوە گشتیەکان
ئەندامی #یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان#، پێشتریش ئەندامی لقی شارباژێڕ بوم.
[1]