پێگەی گرد لە ناولێنانی گوندەواری کوردستان
هەر گرد و گردۆلکەیەک لە وڵاتی کوردان، ناوێکی تایبەت بەخۆی هەیە، ئینجا دوور و نزیکی گردەکە بە دانیشتووان و مرۆڤەوە، نیشتەجێبوون و هەوار و ڕەشماڵ هەڵدان و پێکەوەنانی نشینگەکەکان، بووە بە بنەمای ناولێنانی ئەو گوندانە، لە باشووری کوردستان نموونەیەکی زۆر بەرچاو دەکەوێت لە ناوی گوند و شارەدێیەکان کە (گرد) پێکهاتەی سەرەکی ناوەکانیانە، وەکوو:
گردجۆتیار و گردەشێری #عەینکاوە# لە #هەولێر#، شارەدێی #گردەسێن#ی #ئاکرێ# لە #دهۆک#، شارەدێی #سێگردکان#ی #کۆیە# لە هەولێر، شارەدێی #بنگرد# لە #سلێمانی#، گرد کۆک لە دۆڵی ئالانە، گردخێوەت لە #بێخاڵ#، گردەدێوانە وگردکان و گردەهار و سێگردکان و گردەبۆر و گردگڵێنجە و گردقۆشنە و گردگڕاوی لە #قەراج#، دوو گردکانی حاجی حەسەن و حاجی مستەفا و گردگۆم لە مەخمور، بنگردان و گردسۆران لە #خەلەکان#، گردجان لە حاجیاوا، گردخەبەر لە ئاخجەلەر، گردەشینە لە کۆیە، دۆڵەزەی گرد و دووگردکان و گردلانکە و گردعازەبان لە قوشتەپە، گرفەقیر و گردکاڵ لە کەلەکچی، سێگردک لە ڕۆڤیا، گردەپان و گردمامک لە بەڕانەتی، گرئاشو لەئاکرێ، گردگۆران لە شارەدێی #سکتان#ی کۆیە، گردتێلی و گردەشێری سەروچاوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 3,115 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!